باڵنده چاو تیژه‌كان
باڵنده چڕنووکدارەکانی وه‌ك داڵ و هه‌ڵۆ خاوه‌نی تیژترین چاون له‌ناو هه‌موو گیانله‌به‌راندا.
تۆڕه‌خانه‌كانی چاوی داڵ
زاناكان ده‌ڵێن: داڵ و هه‌ڵۆ چاویان هه‌شت هێنده‌ی چاوی مرۆڤ تیژه، ئه‌وان كه باس له‌و راستییه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شیان روونكردۆته‌وه كه هۆكاری ئه‌و هه‌موو جیاوازییه، بۆ پێکهاتەی تۆڕی چاویان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نموونه تۆڕهخانەكانی چاوی داڵ له‌هه‌ر سانتیمه‌تر دووجایه‌كدا (1) ملیۆن خانه‌ی هه‌سته‌وه‌ری تێدایه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش کە پێنج هێنده‌ی رێژه‌ی تۆڕه‌خانه‌كانی چاوی مرۆڤه، یاریده‌ده‌رێكی باشی ئه‌و باڵنده گۆشتخۆرانهیهو واده‌كات، كه له‌دوورییه‌كی زۆره‌وه نێچیره‌كانیان به‌دی بكەن و به‌خێرایی (160) كم لهساعاتێكدا دوای بكه‌ون و راوی بكەن.
توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ر
وێڕای ئه‌وه زاناكان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه، كه هۆكاری هه‌ره گرنگی پشت ئه‌و توانا لهڕادهبهدهرەی باڵنده گۆشتخۆره‌كان، ئه‌وه‌یه كه چاوی ئه‌وان (4) جۆر وه‌رگری ره‌نگیی تێدایه، ئه‌وه‌ش واده‌كات توانای بینییان بۆ ئه‌و ره‌نگانه‌ش هه‌بێت كه له‌سه‌روو بنه‌وه‌شه‌یی و ژێر سووره‌وه‌ن، سەرەڕای ئه‌وە توانایەکی بێوێنەشیان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی رووناكی و دەتوانن به‌شێوەی ستوونی و ئاسۆیی هەموو رەنگەکان ببینن.
كوردستانى نوئ










