پرسیار 1: من كچێكی ده‌ستگیراندارم، ئایا ئه‌و هه‌ڵانه چییه كه ئه‌گه‌ر ژن ئه‌نجامی بدات ده‌بێته‌وه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی پیاو له‌په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی؟ وه‌ڵام: دیاره هۆكاره‌كان زۆرن به‌ڵام گرنگترینیان بریتین له: 1- گرنگی نه‌دانی ژن به‌پاكوخاوێنی جه‌سته و پۆشاكی. 2- گرنگی نه‌دان به‌خۆڕازاندنه‌وه له‌ژووری نووستندا و فه‌رامۆش كردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی. 3- ڕه‌چاونه‌كردنی توانا سێكسییه‌كانی پیاو و جۆری كار و پیشه‌ی پیاو. 4- باسكردنی كێشه و گرفت و گله‌یی و گازنده‌كان له‌ژووری نووستن و پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی. پرسیار2: من ژنێكم چه‌ند ڕۆژێكه بۆ ده‌ركه‌وتووه كه دووگیانم، ئایا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا زیانی نابێت بۆ دووگیانییه‌كه‌م؟ وه‌ڵام: له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا ژنان دووچاری هه‌ندێ نیشانه‌ی وه‌ك ڕشانه‌وه و ماندووبوون و گێژبوون ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا ئاره‌زووی ژنی دووگیان بۆ خواردن كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه له سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانی‌دا ئاره‌زووی سێكسیی ژنی دووگیان كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌م ڕاستییه‌ش ده‌بێت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره پیاوه‌كانه‌وه ڕه‌چاو بكرێت، به‌ڵام مانگه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م گونجاوترین سێ مانگن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسیی بۆ ژنی دووگیان، سێ مانگی كۆتاییش هه‌ستیاره و ده‌بێت پیاوان زۆر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی سێكسیی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره دووگیانهكانیادا، وه‌ده‌بێت له سێكسی ڕووبه‌ڕوو خۆیان بپارێزن(واته پیاو نابێت خۆی بدات به‌سه‌ر سكی هاوسه‌ره‌كه‌یدا) بۆ ئه‌وه‌ی زیان هاوسه‌ر و كۆرپه‌له‌كه‌ی نه‌گات، وه‌ده‌بێت له‌هه‌ردوو باری ته‌نیشت یان له‌دواوه بۆ پێشه‌وه پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت. باشتریش وایه له‌و ماوه‌یه‌دا ژنی دووگیان نه‌گاته ئۆرگازم له‌به‌ر گرژبوونی ماسولكه‌كانی منداڵدانی. پرسیار 3: من دووچاری خه‌مۆكێ بووم به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ئاره‌زووی سێكسیم زیادی كردووه، له‌كاتێدا بۆچوون وایه ده‌بێت ئاره‌زووی سێكسیی له‌كاتی بوونی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا كه‌م بێته‌وه یان نه‌مێنێت؟ وه‌ڵام: به‌ڕێز نه‌خۆشی خه‌مۆكێ چه‌ند پله‌یه‌ك یان چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، له‌كاتی بوونی خه‌مۆكێی ساده و خه‌مۆكێی مامناوه‌ند ئه‌وا ئه‌گه‌ری زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسیی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌كاتی بوونی خه‌مۆكیی تونددا ئه‌وا ئاره‌زووی سێكسیی كه‌م ده‌بێته‌وه یان نامێنێت. پرسیار4: ئایا زێ یان قیتكه كامیان هه‌ستیارترن بۆ وروژاندن و چێژ له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسی‌دا لای ڕه‌گه‌زی مێینه؟ وه‌ڵام: بێگومان قیتكه هه‌ستیارتره بۆ وروژاندن و چێژ وه‌رگرتن لای ڕه‌گه‌زی مێینه، ئه‌و چێژه ده‌مارانه‌ی له‌قیتكه‌دا بوونیان هه‌یه نزیكه‌ی هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ئه‌و چێژه ده‌مارانه‌ن كه له‌خودی زێدا هه‌یه، هه‌روه‌ها قیتكه ته‌نها فه‌رمانی وه‌رگرتنی چێژ و وروژاندنه، به‌ڵام زێ وێڕای ئه‌ندامێكی سێكسیی مێینه بۆ مه‌به‌ستی میزكردن و خوێن دانان و منداڵ بوونیش به‌كاردێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو هاوسه‌رێك كه وروژاندنی قیتكه فه‌رامۆش نه‌كات له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێكسییدا، ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزی ژنان له‌ڕێی قیتكهوه نه‌بێت ناگه‌ن بۆ ئۆرگازم. پرسیار5: پیاو چۆن بتوانێت پارێزگاری له‌هێزی سێكسیی خۆی بكات؟ وه‌ڵام: بۆ پارێزگاری كردن له‌هێزی سێكسیی، پیاوان ده‌بێت ڕه‌چاوی چه‌ند خاڵێك بكه‌ن: 1- ڕێكخستنی كاروباره‌كانی ژیان و دووركه‌وتنه‌وه له‌جه‌نجاڵی، خۆ به‌دوورگرتن لهشهكهتی جه‌سته‌یی و ماندوبوونی فیكری. 2- دووركه‌وتنه‌وه له‌جگه‌ره كێشان. 3- زۆر نه‌خواردن، چونكه قه‌ڵه‌وی كارده‌كاته سه‌ر هێزی سێكسیی پیاوان. 4- ئه‌نجامدانی وه‌رزش، لانیكه‌م ڕۆیشتنی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك به‌پیاده و له‌هه‌وایه‌كی پاكژدا. 5- گرنگیدان بهخواردمهنیانهی ڤیتامیناتی تێدایه. 6- گرنگیدان به‌پاكوخاوێنی و ته‌ندروستی ناوچه و ئه‌ندامی زاووزێ. پرسیار6: من ژنێكی هاوسه‌ردارم دووچاری باری ده‌روونی ئاڵۆز هاتووم، تاقه‌تی ئه‌نجامدانی كاری سێكسیم له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌مدا نه‌ماوه، ئایا ئه‌م دوو حاڵه‌ته په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ وه‌ڵام: بێگومان تێكچوون و شڵه‌ژانی باری ده‌روونی كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر ئاره‌زوو و هێزی سێكسیی لای هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، باشتر وایه به‌ڕێزتان سه‌ردانی پسۆرێكی ده‌روونی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی باره دهروونییهكهت بكات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگریت (ده‌رمان و ده‌روونی)، دڵنیابه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی باری ده‌روونی بۆ بارێكی جێگیر و ئارام، هێز و ئاره‌زووی سێكسیت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. پرسیار7: من کچێکم نه‌خۆشی شه‌کره‌م هه‌یه، ماوه‌ی دوو ساڵه تووشم بووه، پێم ده‌ڵێن شه‌کره سێکس لاواز ده‌کات، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟ ئایا ده‌ستپه‌ڕکردن بۆ من خراپه؟ وه‌ڵام: به‌ڕێز شه‌کره به‌زۆری کاریگه‌ری بۆ سه‌ر سێکس لای ڕه‌گه‌زی نێر ده‌بێت تاکو ڕه‌گه‌زی مێ، وه به‌ڕێزتان هێشتا له‌سه‌ره‌تای قۆناغه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دان، بۆیه هیچ کاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر ئاره‌زوو و توانای سێکسیتان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رمانی چاره‌سه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک به‌کار نه‌هێنیت و نه‌خۆشییه‌که کۆنترۆڵ نه‌که‌یت ئه‌وا له‌ئایینده‌دا کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر لایه‌نی سێکسی به‌ڕێزتان. نه‌خێر ده‌ستپه‌ڕکردن هیچ کاریگه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره نابێت. پرسیار8: من کوڕێکم، ئایا ده‌رمانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی شێوه‌ی سپێرم؟ من ماوه‌ی پێنج ساڵه ده‌رمانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به‌کارده‌هێنم و هه‌ست ده‌که‌م شێوه‌ی سپێرمهکانم گۆڕاوه. وه‌ڵام: به‌ڵێ به‌ڕێز به‌کارهێنانی ده‌رمانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان به‌بڕی زۆر و بۆماوه‌ی درێژ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر پێکهاته‌ی سپێرم و شێوه‌یان ده‌گۆڕێت به‌ڵام هیچ کاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر توانای منداڵبوون. پرسیار9: من کوڕێکم، ئایا خواری ئه‌ندامی زاووزێی نێر کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر جووتبوون؟ وه‌ڵام: به‌ڕێز ئه‌گه‌ر خواری چووک وه‌ک چه‌مانه‌وه یان شێوه‌ی مۆز له‌سنورێکی ئاسایی‌دا بێت ئه‌وا هیچ کاریگه‌ری نابێت بۆ سه‌ر جووتبوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوارییه‌که زۆر و نائاسایی بوو ئه‌وا ده‌کرێت له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکارییه‌وه گرفته‌که چاره‌سه‌ر بکرێت. پرسیار10: من ژنێکم تووشی ساردی سێکسی هاتووم، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌که‌سی دووه‌م له‌ژیانمدا هه‌یه، باوه‌ڕ بکه‌ن نازانم چی بکه‌م زۆر بێزاربووم له‌ژیانی خۆم، تکایه ڕێنماییم بکه‌ن؟ وه‌ڵام: به‌ڕێز خۆت ده‌ستنیشانی هۆکاره‌که‌ت کردووه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هۆکاره‌ش چاره‌سه‌ره‌که ڕوونه، که‌خۆی له‌دوو ڕێگادا ده‌بینێته‌وه: یان ئه‌وه‌تا هاوسه‌ری ئێستات په‌سه‌ند بکه و وه‌ک ئه‌مری واقع مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه و هه‌وڵبده ورده ورده خۆت له‌ڕابردوو دوور بخه‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر منداڵیشتان له‌نێواندا بێت ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان په‌سه‌ندتر و ژیرانه‌تره. یاخود ئه‌وه‌یه که‌تۆ له‌م هاوسه‌ره‌ت جیابیته‌وه و خۆت بکه‌یته قوربانی نادیار، ئایا که‌سی دووه‌م کهلهژیانتدا هه‌یه، نه‌چۆته ژیانی هاوسه‌ریی؟ ئایا ئه‌و ئاماده‌یه واقعی تۆ له‌پاش جیابوونه‌وه په‌سه‌ند بکات؟ ئایا ئه‌گه‌ر منداڵت هه‌بێت چاره‌نووسی منداڵه‌که‌ت چی لێدێت؟…تد. له‌به‌رئه‌مه ئه‌م ڕێگه چاره‌یه په‌سه‌ند نییه. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان دانیشتووی کوردستانن ده‌توانن سه‌ردانی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بکه‌ن له‌سلێمانی تاله‌نزیکه‌وه ڕێنمایی زیاتر بکرێیت. پرسیار11: من گه‌نجێکم ته‌مه‌نم 21 ساڵه، خوێندکاری زانکۆم، تووشی خووگیری بووم له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ کردن، ئایا ده‌ستپه‌ڕ زیانی زۆره؟ نیگه‌رانم به‌رامبه‌ر ته‌ندروستی خۆم. وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر تووشی خووگیری هاتبیت بێگومان زیانی هه‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر موماره‌سه‌ی ده‌ستپه‌ڕ ده‌که‌ن به‌جۆرێک دووچاری خووگیری هاتبن، ئه‌وا دووچاری چه‌ندین کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه، وه‌ک شه‌که‌تی و هه‌ست کردن به‌ماندووێتی به‌رده‌وام، ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت، ته‌نک بوونه‌وه‌ی موو له‌گه‌ڵ موو وه‌رین، لاوازبوونی ڕه‌پ بوون، ئاوهاتنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، لێڵی له‌بینیندا، ئازاری گونه‌کان و ناوچه‌ی زاووزێ، ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی سک و ئێسکه‌کان، که‌م بوونه‌وه‌ی ته‌رکیز و بیرچوونه‌وه به‌هۆی ده‌ردانی ماده‌ی (ئهستایک کۆلین). پرسیار12: من ته‌مه‌نم 31 ساڵه، پێش ئه‌وه‌ی بچمه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه زۆر ده‌ستپه‌ڕم ده‌کرد، ساڵ و نیوێکه ژنم هێناوه منداڵمان نابێت، بیستوومه ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی زۆر ده‌ستپه‌ڕ بکات پێش چوونه ژیانی هاوسه‌ریی ئه‌وا له‌ئایینده‌دا منداڵی نابێت، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟ وه‌ڵام : نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌نێوان ده‌ستپه‌ڕ و منداڵبووندا نیه. پرسیار13: من ژنێکی هاوسه‌ردارم، واهه‌ست ده‌که‌م هاوسه‌ره‌که‌م زێده‌ڕۆیی ده‌کات له‌ئه‌نجامدانی سێکس له‌گه‌ڵمدا، ئایا چه‌ند جار له‌هه‌فته‌یه‌کدا سێکس ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان ژن و مێردا؟ وه‌ڵام: مه‌سه‌له‌ی ژماره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسی نیوان ژن و مێرد له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه، ته‌نانه‌ت له‌یه‌ک که‌سیشدا له‌کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی تر جیاوازه به‌پێی باری مه‌زاژی که‌سه‌که و باری ته‌ندروستیی و ڕاده‌ی وروژاندنی، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سێکسیی زیانی نییه، بگره سوودیشی هه‌یه له‌نه‌هێشتنی فشار و زیادبوونی هۆگری و په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکرێت، که پێویسته هاوسه‌ره‌که‌ت ڕه‌چاوی توانا و ئاماده‌گی تۆش بکات له‌مبواره‌دا. پرسیار14: من گه‌نجێکم ده‌ستگیراندارم، پاش چه‌ند مانگێکی تر ده‌چمه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، هه‌ست ده‌که‌م چووکم کورت و بچووک بێت، ئایائایا کورتی چووکی پیاو گرفت دروست ناکات له‌په‌یوه‌ندی سێکسییدا له‌نێوان هاوسه‌راندا، مه‌به‌ستم چێژ به‌خشینه به‌هاوسه‌ر، ئایا درێژی ئاسایی چه‌نده بۆ چووکی پیاو؟ وه‌ڵام: درێژی ئاسایی چووکی نێری پێگه‌یشتوو له‌نێوان (11-17)سم، درێژی چووکی (90%) میاوان له‌م نێوه‌نده‌دایه. به‌ڵام درێژی چووکی (10%) پیاوان کورت‌تر له(11) سم یان درێژتر له(17)سم ده‌بێت. هه‌تا چووک له‌کاتی خاوبوونه‌وه‌دا بچووک بێت له‌کاتی ڕه‌پ بووندا درێژ ده‌بێت، که‌سێک که‌چووکی (11)سم یان (12)سم ئه‌وا ئه‌م درێژییه گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا و چێژ وه‌رگرتن و چێژ به‌خشین، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت که چووکی درێژ مانای زیاد وه‌رگرتن و به‌خشینی چێژ ناگه‌یه‌نێت، بگره هه‌ندێ جار چووکی درێژ ده‌بێته مایه‌ی ئازار بۆ هاوسه‌ر و به‌هۆی ئازاره‌وه چێژیش نابینێت، به‌پێچه‌وانه‌وه چووکی کورت (له‌نێوه‌ندی ئه‌و درێژییه ئاساییه‌دا) باشتره له‌پرۆسه‌ی سێکسییدا چونکه ده‌توانێت له‌کاتی جووتبووندا زوو زوو بێته ده‌ره‌وه له‌ناو زێی هاوسه‌ر، به‌مه‌ش ئه‌ندامه سێکسییه‌کانی ئافره‌ت زیاتر ده‌روژێت و چێژ زیاتر وه‌رده‌گرێ پرسیار 15: ماوه‌ی پێوانه‌یی جووتبوون چه‌نده ؟ وه‌ڵام : ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر ژن و مێرد خۆیان و باری فسیۆلۆژی و جه‌سته‌ییان ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پیاو له‌و کاتانه‌دا ته‌نها وروژاندنێکی ساکاری به‌سه بۆ ڕه‌پبوونی و ئه‌نجامدانی کاری سێکسی ، به‌ڵام ژن پێویستی به‌پێشه‌کییه‌ک هه‌یه بۆ وروژاندنی ته‌واو که له‌نێوان ( 8 – 10 ) خوله‌ک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌باشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی تیادا دروست بێت بۆ کاره سێکسییه‌که ، بۆیه زۆر پێویسته پیاو له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ په‌له په‌لێک نه‌کات و زۆر خۆی به‌مه‌سه‌له‌ی وروژاندنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه خه‌ریک بکات له‌ڕێگه‌ی گه‌مه‌بازی و ماچ و ده‌ستپیادا هێنان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌زۆر هه‌ستیارن ، له‌پێش هه‌موویانه‌وه میتکه و هه‌ردوو لچی بچووک و به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌ندامی مێینه و نزیکبوونه‌وه‌ی په‌نجه‌ی له‌دیواره‌کانی زێ و ملی منداڵدان و یاریکردن به مه‌مکه‌کان ، له‌پاش په‌یدابوونی ئاماده‌باشی لهژنهکهیدا جۆرێک له وروژاندن و هه‌ست به‌خۆشی و بهرهوپیرهچوونی کاره سێکسییه‌که‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، له‌و کاتانه‌شدا پیاو پێویسته په‌له نه‌کات و ورده ورده کاره‌که ئه‌نجام بدات و له‌گه‌مه یارییه‌کانی نه‌که‌وێت و په‌له نه‌کات له هاتنه‌وه و ڕژاندن تا به‌ته‌واوی هه‌ست به له‌رزی یه‌ک له‌دوای یه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هه‌ست ده‌کات گه‌یشتۆته ئۆرگازم یان لوتکه‌ی چێژ و ورده ورده خاوبوونه‌وه . پرسیار16 : ئایا ده‌رهێنانی منداڵدان هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌سه‌ر حه‌زی سێکسییه‌وه هه‌یه ؟ وه‌ڵام : هه‌ندێ جار به‌هۆی بوونی وه‌ره‌م یان پۆلیبی زۆر یان خوێن به‌ربوونی به‌رده‌وام یان تێکچوونه‌کانی ناوپۆشی منداڵدان ، پزیشک وای به‌باش ده‌زانێت که منداڵدان ده‌ربهێنرێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ده‌رهێنانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی سێکسی ژن ناکات و داینابه‌زێنێت ، ڕه‌نگه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت واته حه‌زه‌که زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی منداڵبوون نامێنێت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا به‌وپه‌ڕی ئازادی و بێ ترسییه‌وه جووت ببێت بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌یاڵێکی لای سکپڕبوون بێت. پرسیار 17: بۆ ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به زوو ئاوهاتنه‌وه کردووه له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه ؟ وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه کێشه‌یه‌کی بڵاوه له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بێت که پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه ته‌واو ببیت و بگه‌یته چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته گرفت و کێشه ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر به‌هه‌ڵچوونه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به‌جووت بوون ئه‌مه وای لێده‌کات که زوو ئاوی بێته‌وه ، هه‌ندێ جار به‌هۆی وه‌ڕسی و باری ده‌روونی و شه‌که‌ت بوونی جه‌سته‌ییه‌وه پیاو خوازیاره به‌خێرایی پرۆسه‌که ئه‌نجام بدات وه‌ک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئه‌رکی هاوسه‌رێتی سه‌رشانی ، جاری وا هه‌یه به‌هۆی بوونی هه‌وکردنێکی ( التهاب ) ساکار له‌سه‌ر چووکی پیاو وایلێده‌کات هه‌سته‌وه‌ری چووک زیاد بکات زوو ته‌واو بێت ، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که نه‌زانی و خۆپه‌رستی پیاو فاکته‌رێکه بۆ زوو ئاوهاتنه‌وه له‌کاتێکدا گرنگی نادات به‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی به ئۆرگازم . به‌گشتی زوو ئاوهاتنه‌وه ژانکۆیه‌که نه‌ک هه‌ر بۆ پیاو به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی بۆیه پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌گه‌ڵدایه ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن تێیپه‌ڕێنن تاکو زیاتر به‌خته‌وه‌ر بن و هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشیان ئاسووده‌تر بکه‌ن . به‌ڕێزان : سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری زوو ئاوهاتنه‌وه پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت که تۆ ته‌نها نیت بۆ ئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگریت ده‌بێت ئه‌م مافه‌ش بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌سته‌به‌ر بێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا قه‌ناعه‌تێکت لا دروست ده‌کات که زیاتر زاڵ بیت به‌سه‌ر خۆتدا و په‌له نه‌که‌یت له چێژ وه‌رگرتن . هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوسه‌ر و هاوبه‌شی پرۆسه‌ی سێکسیش له‌م حاڵه‌ته تێبگه‌یه‌ندرێت تا هاوکار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته ، باشترین و په‌سه‌ندترین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م باره مه‌شق کردنه به ڕێگه‌ی سیمانز ( بوه‌سته و ده‌ستپێکه‌ره‌وه ) ، ئه‌م ڕێگه‌یه یاریده‌ده‌رێکی گرنگه بۆ ڕزگاربوون له‌م حاڵه‌ته ، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه : هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد خه‌ریکه له‌چێژ وه‌رگرتن و ئاوهاتنه‌وه نزیک بوویته‌وه بوه‌سته و با هاوسه‌ره‌که‌شت ده‌ست له وروژاندنت هه‌ڵبگرێت و ئه‌ویش بوه‌ستێت به‌مه‌ش تۆ خاو ده‌بیته‌وه پاشان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه ، بۆ ماوه‌ی مانگێک ( به‌نزیکه‌یی ) ئه‌م مه‌شقه پیاده بکه ، وورده وورده خۆت هه‌ست به‌زاڵ بوون له‌سه‌ر خۆت ده‌که‌یت و به‌ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌ته تێده‌په‌ڕێنیت . ڕێگه‌یه‌کی تریش هه‌یه که‌ناسراوه به ڕێگه‌ی ( ماسته‌رز و جۆنسۆن ) که گۆڕانێک له‌ڕێگه‌ی ( سیمانز ) دا کراوه ، ئه‌میش بریتیه له‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو هاتنه‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوت بێته‌وه هاوسه‌ره‌که‌ت چووکت به‌ده‌ست بگوشێت ( له‌خوار سه‌ری چووکه‌وه ) به‌مه‌ش ڕێگه له‌ڕژاندنی تۆ ده‌گرێت ، چه‌ند جارێک ئه‌مه دووباره بکه‌نه‌وه ، ئه‌م مه‌شقه بۆماوه‌ی دوو هه‌فته تا مانگێک ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت . باس له‌هه‌ندێ جۆری ده‌رمان و مه‌رهه‌میش ده‌کرێت که هه‌ستیاری چووک که‌م ده‌که‌نه‌وه و ئاوهاتنه‌وه دواده‌خه‌ن ، باشتر وایه هه‌رله‌خۆوه په‌نا بۆ مادانه نه‌برێت به‌ڕێنمایی دروستی ده‌رمانساز یان پزیشک نه‌بێت . به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته هێمنی و بارێکی جێگیری ده‌روونی و زاڵ بوونی پیاوه‌که‌یه له‌سه‌ر خۆی و لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و هاوکاری کردنه هاوبه‌شی پرۆسه‌که‌یه . به‌قه‌د خۆی قورسایی و گرنگی بده‌ن به‌م لایه‌نه و زیاد له‌پێویست مێشکی خۆتانی پێوه جه‌نجاڵ مه‌که‌ن چونکه ده‌توانن ئه‌م حاڵه‌ته تێپه‌ڕێنن و خۆتان به‌راورد مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا چونکه هه‌ریه‌که توانا و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆی جیایه . ڕایه‌کیش هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی بهههرزهکاری و لاوی پێش چوونه ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و نائاسایی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، له‌پاشه‌ڕۆژدا و له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوهاتنه‌وه ده‌بن . بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت پرۆسه‌ی جووتبوونم زۆر درێژه بکێشێت : به‌ڕێز : ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێداوه ئه‌وه ته‌نها له فیلمه سێکسیه‌کاندا بینیووتن یان ده‌یانبینی یان بیستووته ئه‌وانه مه‌به‌ستی بازرگانی و ڕه‌واج په‌یداکردنه بۆ بازاڕه‌کانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی فیلمه سێکسیه‌کان هه‌وڵ مه‌ده لاسایی ئه‌وانه بکه‌یته‌وه ، توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆت چه‌نده به‌وه‌نده قایل به و حساب بۆ هاوبه‌شه‌که‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت بکه له‌مبواره‌دا چونکه ئه‌م بۆچوونانه واتلێده‌که‌ن باوه‌ڕت به‌خۆت نه‌مێنێت و خۆت به‌لاواز بێته به‌رچاو له‌کاتێکدا خۆت که‌سێکی ئاساییت و ده‌روونی خۆت به‌م بۆچوونانه ئاڵۆز مه‌که و به‌خته‌وه‌ربه و تواناکانی خۆت به‌که‌م ته‌ماشا مه‌که پرسیار 18: مێرده‌که‌م گرفتێکی هه‌یه له جووت بوونی سێکسیدا ، توانای باشی هه‌یه له‌سێکسدا و جووت بوونه‌که‌ی درێژ خایه‌نه ، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه توانای ئاوهاتنه‌وه‌ی نیه زۆر به‌که‌می نه‌بێت ، بۆ ئه‌مه‌ش هێز و ووزه‌یه‌کی زۆر ده‌خاته کار و زۆر ماندوو ده‌بێت ده‌رئه‌نجام ده‌ڵێت ڕه‌حه‌ت نابم ، گرفته‌که له چیدایه ؟ وه‌ڵام : خانمی به‌ڕێز ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک باست کردووه دڵه‌ڕاوکێ له کردندا هاوه‌ڵی مێرده‌که‌ته . ئایا جاران ده‌گه‌یشته ئۆرگازم ؟ ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ڵێیه ، له‌که‌یه‌که‌وه ئه‌م گۆڕانه‌ی تیادا ڕووداوه ؟ ئایا ئه‌گه‌ر ده‌ستپه‌ڕ بکات ده‌گاته چێژ و ئاوی دێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی خۆی بگاته چێژ و له‌جووت بوون له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌گات له‌وانه‌یه ترس و دڵه‌ڕاوکێ وای لێبکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تۆ ڕازی بکات ، ئه‌م حاڵه‌ته به‌تایبه‌تی لای ئه‌و پیاوانه ڕووده‌دات که زۆر خه‌میانه هاوسه‌ره‌کانیان به‌خته‌وه‌ر بکه‌ن ، ڕه‌نگه پیاوه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت پیاوێکی به‌توانایه له‌ڕووی سێکسیه‌وه خۆی زیاد له‌پێویست ماندوو بکات ، ده‌رئه‌نجام هێنده بیر له‌م حاڵه‌ته ده‌کاته‌وه ، ئه‌وه‌نده خۆی له ئۆرگازم دوور ده‌خاته‌وه . بۆیه باشترین پێشنیار ئه‌وه‌یه به‌یه‌که‌وه دانیشن و ئه‌م کێشه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کدا باس بکه‌ن و بزانن ئه‌و فشاره چیه له‌سه‌ر مێرده‌که‌ت که ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌م حاڵه‌ته ، ڕه‌نگه ئه‌و وا هه‌ست بکات که تۆ چاوه‌ڕوانی شتێکی لێده‌که‌یت که له‌ڕاستیدا وا نیه ، بۆیه ئه‌گه‌ر دڵنیابێت زیاتر گۆڕانی پۆزه‌تیفی به‌سه‌ردا دێت و تۆش هاوکاری بکه که پێکه‌وه بۆ وروژاندنی زیاتر و گه‌یشتن به ئۆرگازم ، بۆ زانیاریت به‌کارهێنانی هه‌ندێ داووده‌رمان کارده‌کاته سه‌ر ئاوهاتنه‌وه‌ی پیاوان ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت داووده‌رمان به‌کارناهێنێت که‌واته هه‌ر به‌هاندان و باسکردنی کێشه‌که له‌گه‌ڵیدا هه‌وڵ بده ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش که‌ڵکی نه‌بوو ئه‌وا با سه‌ردانی پزیشکی پسپۆر بکات . پرسیار19 : خێزانه‌که‌م له‌ڕووی سێکسیه‌وه زۆر سارده ، هۆکار و چاره‌سه‌ر چیه ؟ چی بکه‌م ؟ تکایه ڕێنمایی . وه‌ڵام : : به‌ڕێز ، هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی لای ئافره‌تان زۆرن ، هه‌ندێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی خێزانه‌که‌ت ، هه‌ندێکی تر بۆ کولتور و دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه ، هه‌ندێکیش پیاو هۆکاره ، ده‌بێت به‌وردی هۆکاری ئه‌م ساردییه لای خێزانه‌که‌ت ده‌ستنیشان بکرێت ، بێگومان هه‌ندێک پشکنینی پزیشکی پسپۆری تایبه‌تی ده‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ی لای به‌ڕێزتان هۆکاره‌کان ڕوون بێت ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له چه‌ند خاڵێکدا ده‌یانخه‌ینه ڕوو : 1- گیروگرفته ده‌روونیه‌کان ( دڵه‌ڕاوکێ ، تێکچوونی ده‌روونی ، خه‌مۆکی…) 2- هه‌وکردنی ناوچه‌ی حه‌وز . 3- خه‌ته‌نه‌کردن ( بڕینی قیتکه ، یان هه‌ردوو لێوی زێ ، یان هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه ( 4- تێکچوونه هۆرمۆنیه‌کان . 5- خێرا ته‌واوبوونی پیاو له جووت بوونی سێکسیدا 6- کێشه و په‌شێوی خێزانی . 7- ناپاکی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا . 8- نه‌زانین و نه‌بوونی شاره‌زایی سێکسی لای پیاو وه‌ک ئه‌نجام نه‌دانی گه‌مه‌ی سێکسی و وروژاندنی ته‌واو پێش جووت بوون . 9- ئه‌زموونه سێکسیه بهخورپهکان وه‌ک ده‌ستدرێژی سێکسی . 10- به‌کارهێنانی هه‌ندێک داووده‌رمانی کیمیایی وه‌ک ( ئارام به‌خشه‌کان – مهدئات ، دژه خۆمۆکێیهکان ، حه‌بی دژی سکپڕی ، هه‌ندێک ده‌رمانی هۆرمۆنی..). 11- یاده‌وه‌ری ئازارده‌ر لای ئافره‌تان . 12- توندوتیژی پیاوان و گیرۆده‌بوونیان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و مه‌ی . 13- په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ی خێزانی و به‌گوناه ته‌ماشاکردنی جووت بوونی سێکسی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریشدا . به‌ڕێز : ده‌کرێت ئێوه وه‌ک هاوسه‌ر به ئه‌رکی هاوسه‌ری خۆتان هه‌ستن ، له‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌سته به تۆی پیاوه‌وه وروژاندنی ته‌واو ئه‌نجام بده بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه هه‌ستیاره‌کانی جه‌سته‌ی خێزانه‌که‌ت ، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه قیتکه ، خۆپه‌رست مه‌به له‌کاتی جووت بوونی سێکسیدا ، خۆشه‌ویستی و ئارامی ببه‌خشه به هاوسه‌ره‌که‌ت ، له‌کێشه و ئاژاوه‌ی خێزانی خۆت به‌دوور بگره ، گه‌لێک شتی تر که خۆت به گونجاوی بزانیت له‌م بواره‌دا . ئه‌گه‌ر خوا نه‌کرده به‌م هه‌نگاوانه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هات ده‌بێت لای پزیشکی پسپۆر پشکنینی بۆ ئه‌نجام بده‌یت به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌که‌ی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو . پرسیار 20: ده‌کرێت ماچ وه‌ک فاکته‌رێکی گرنگ ته‌ماشا بکه‌ین له ژیانی هاوسه‌ریدا ؟ ،خێزانه‌که‌م زۆر حه‌زی لێیه ماچی بکه‌م به‌ڵام من وانیم چونکه به‌گرنگی نازانم ، تکایه ڕای ئێوه له‌مباره‌یه‌وه ؟ وه‌ڵام : : به‌ڕێز ، ماچ ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له گوزارشت کردنی سۆز و خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌راندا ، ده‌کرێت بڵێین ئه‌و پرده‌یه که دوو جه‌مسه‌ری خۆشه‌ویستی به‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت ، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت ماچ ئه‌و تهرمۆمهترهیه که گه‌رمی ژیانی هاوسه‌ری ده‌پێوێت . مه‌رج نیه ماچ کردن ته‌نها له‌کاتی سێکس کردندا بێت ، ده‌کرێت له‌هه‌رکاتێکی تردا ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام هێنده هه‌یه ماچ له پێش ده‌سپێکردنی پرۆسه‌ی سێکسی ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له وروژاندنی هاوسه‌ردا و ده‌بێت زۆر شوێنی جیاوازی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت ماچ بکه‌یت نه‌ک ته‌نها گۆنا یان لێوه‌کانی . بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه پێت ده‌ڵێین گرنگی بده به‌م لایه‌نه ئاسووده‌یی و ئارامی و چێژ زیاتر ده‌گه‌یه‌نیت به هاوسه‌ره‌که‌ت و خۆشت چێژی زیاتر وه‌رده‌گریت و خۆشه‌ویستی نێوانتان زیاتر و زیاتر ده‌بێت . پرسیار 21: بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پرسیاریان سه‌باره‌ت به زوو ئاوهاتنه‌وه کردووه له‌پرۆسه‌ی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی ده‌که‌ن له‌مباره‌یه‌وه ؟ وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌مه کێشه‌یه‌کی بڵاوه له‌ناو پیاواندا و هه‌ندێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌ژی و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه له‌به‌رچاو بێت که پرۆسه‌ی سێکسی هاوبه‌شی تێدایه که‌ئه‌ویش هاوسه‌ره ئه‌گه‌ر تۆ به‌م زووییه ته‌واو ببیت و بگه‌یته چێژ ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌که‌ت نه‌گه‌یشتۆته چێژ و بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته گرفت و کێشه ده‌خوڵقێنێت له‌نێوان هاوسه‌راندا . هه‌ندێک پیاو زۆر به‌هه‌ڵچوونه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به‌جووت بوون ئه‌مه وای لێده‌کات که زوو ئاوی بێته‌وه ، هه‌ندێ جار به‌هۆی وه‌ڕسی و باری ده‌روونی و شه‌که‌ت بوونی جه‌سته‌ییه‌وه پیاو خوازیاره به‌خێرایی پرۆسه‌که ئه‌نجام بدات وه‌ک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئه‌رکی هاوسه‌رێتی سه‌رشانی ، جاری وا هه‌یه به‌هۆی بوونی هه‌وکردنێکی ( التهاب ) ساکار له‌سه‌ر چووکی پیاو وایلێده‌کات هه‌سته‌وه‌ری چووک زیاد بکات زوو ته‌واو بێت ، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که نه‌زانی و خۆپه‌رستی پیاو فاکته‌رێکه بۆ زوو ئاوهاتنه‌وه له‌کاتێکدا گرنگی نادات به‌گه‌یشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی به ئۆرگازم . به‌گشتی زوو ئاوهاتنه‌وه ژانکۆیه‌که نه‌ک هه‌ر بۆ پیاو به‌ڵکو بۆ هاوسه‌ره‌که‌یشی بۆیه پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان له‌گه‌ڵدایه ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش نه‌که‌ن و هه‌وڵ بده‌ن تێیپه‌ڕێنن تاکو زیاتر به‌خته‌وه‌ر بن و هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشیان ئاسووده‌تر بکه‌ن . به‌ڕێزان : سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری زوو ئاوهاتنه‌وه پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت که تۆ ته‌نها نیت بۆ ئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگریت ده‌بێت ئه‌م مافه‌ش بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌سته‌به‌ر بێت ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا قه‌ناعه‌تێکت لا دروست ده‌کات که زیاتر زاڵ بیت به‌سه‌ر خۆتدا و په‌له نه‌که‌یت له چێژ وه‌رگرتن . هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوسه‌ر و هاوبه‌شی پرۆسه‌ی سێکسیش له‌م حاڵه‌ته تێبگه‌یه‌ندرێت تا هاوکار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته ، باشترین و په‌سه‌ندترین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م باره مه‌شق کردنه به ڕێگه‌ی سیمانز ( بوه‌سته و ده‌ستپێکه‌ره‌وه ) ، ئه‌م ڕێگه‌یه یاریده‌ده‌رێکی گرنگه بۆ ڕزگاربوون له‌م حاڵه‌ته ، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه : هه‌رکاتێک هه‌ستت کرد خه‌ریکه له‌چێژ وه‌رگرتن و ئاوهاتنه‌وه نزیک بوویته‌وه بوه‌سته و با هاوسه‌ره‌که‌شت ده‌ست له وروژاندنت هه‌ڵبگرێت و ئه‌ویش بوه‌ستێت به‌مه‌ش تۆ خاو ده‌بیته‌وه پاشان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه ، بۆ ماوه‌ی مانگێک ( به‌نزیکه‌یی ) ئه‌م مه‌شقه پیاده بکه ، وورده وورده خۆت هه‌ست به‌زاڵ بوون له‌سه‌ر خۆت ده‌که‌یت و به‌ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌ته تێده‌په‌ڕێنیت . ڕێگه‌یه‌کی تریش هه‌یه که‌ناسراوه به ڕێگه‌ی ( ماسته‌رز و جۆنسۆن ) که گۆڕانێک له‌ڕێگه‌ی ( سیمانز) دا کراوه ، ئه‌میش بریتیه له‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو هاتنه‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی ئاوت بێته‌وه هاوسه‌ره‌که‌ت چووکت به‌ده‌ست بگوشێت ( له‌خوار سه‌ری چووکه‌وه ) به‌مه‌ش ڕێگه له‌ڕژاندنی تۆ ده‌گرێت ، چه‌ند جارێک ئه‌مه دووباره بکه‌نه‌وه ، ئه‌م مه‌شقه بۆماوه‌ی دوو هه‌فته تا مانگێک ئه‌نجام بده‌ن ، ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت . باس له‌هه‌ندێ جۆری ده‌رمان و مه‌رهه‌میش ده‌کرێت که هه‌ستیاری چووک که‌م ده‌که‌نه‌وه و ئاوهاتنه‌وه دواده‌خه‌ن ، باشتر وایه هه‌رله‌خۆوه په‌نا بۆ مادانه نه‌برێت به‌ڕێنمایی دروستی ده‌رمانساز یان پزیشک نه‌بێت . به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌ته هێمنی و بارێکی جێگیری ده‌روونی و زاڵ بوونی پیاوه‌که‌یه له‌سه‌ر خۆی و لێک تێگه‌یشتنی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و هاوکاری کردنه هاوبه‌شی پرۆسه‌که‌یه . به‌قه‌د خۆی قورسایی و گرنگی بده‌ن به‌م لایه‌نه و زیاد له‌پێویست مێشکی خۆتانی پێوه جه‌نجاڵ مه‌که‌ن چونکه ده‌توانن ئه‌م حاڵه‌ته تێپه‌ڕێنن و خۆتان به‌راورد مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا چونکه هه‌ریه‌که توانا و پێکهاته‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆی جیایه . ڕایه‌کیش هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی بهههرزهکاری و لاوی پێش چوونه ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و نائاسایی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، له‌پاشه‌ڕۆژدا و له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوهاتنه‌وه ده‌بن . پرسیار 22: بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت پرۆسه‌ی جووتبوونم زۆر درێژه بکێشێت. وه‌ڵام: به‌ڕێز : ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێداوه ئه‌وه ته‌نها له فیلمه سێکسیه‌کاندا بینیووتن یان ده‌یانبینی یان بیستووته ئه‌وانه مه‌به‌ستی بازرگانی و ڕه‌واج په‌یداکردنه بۆ بازاڕه‌کانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی فیلمه سێکسیه‌کان هه‌وڵ مه‌ده لاسایی ئه‌وانه بکه‌یته‌وه ، توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆت چه‌نده به‌وه‌نده قایل به و حساب بۆ هاوبه‌شه‌که‌ت یان هاوسه‌ره‌که‌ت بکه له‌مبواره‌دا چونکه ئه‌م بۆچوونانه واتلێده‌که‌ن باوه‌ڕت به‌خۆت نه‌مێنێت و خۆت به‌لاواز بێته به‌رچاو له‌کاتێکدا خۆت که‌سێکی ئاساییت و ده‌روونی خۆت به‌م بۆچوونانه ئاڵۆز مه‌که و به‌خته‌وه‌ربه و تواناکانی خۆت به‌که‌م ته‌ماشا مه‌که پرسیار23 : ئایا ده‌رهێنانی منداڵدان هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌سه‌ر حه‌زی سێکسییه‌وه هه‌یه ؟ وه‌ڵام : هه‌ندێ جار به‌هۆی بوونی وه‌ره‌م یان پۆلیبی زۆر یان خوێن به‌ربوونی به‌رده‌وام یان تێکچوونه‌کانی ناوپۆشی منداڵدان ، پزیشک وای به‌باش ده‌زانێت که منداڵدان ده‌ربهێنرێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ده‌رهێنانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ری له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی سێکسی ژن ناکات و داینابه‌زێنێت ، ڕه‌نگه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت واته حه‌زه‌که زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسی منداڵبوون نامێنێت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا به‌وپه‌ڕی ئازادی و بێ ترسییه‌وه جووت ببێت بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌یاڵێکی لای سکپڕبوون بێت. پرسیار 24: ماوه‌ی پێوانه‌یی جووتبوون چه‌نده ؟ وه‌ڵام : ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر ژن و مێرد خۆیان و باری فسیۆلۆژی و جه‌سته‌ییان ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پیاو له‌و کاتانه‌دا ته‌نها وروژاندنێکی ساکاری به‌سه بۆ ڕه‌پبوون و ئه‌نجامدانی کاری سێکسی ، به‌ڵام ژن پێویستی به‌پێشه‌کییه‌ک هه‌یه بۆ وروژاندنی ته‌واو که له‌نێوان ( 8 – 10 ) خوله‌ک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌باشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی تیادا دروست بێت بۆ کاره سێکسییه‌که ، بۆیه زۆر پێویسته پیاو له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ په‌له په‌لێک نه‌کات و زۆر خۆی به‌مه‌سه‌له‌ی وروژاندنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه خه‌ریک بکات له‌ڕێگه‌ی گه‌مه‌بازی و ماچ و ده‌ستپیادا هێنان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌زۆر هه‌ستیارن ، له‌پێش هه‌موویانه‌وه میتکه و هه‌ردوو لچی بچووک و به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌ندامی مێینه و نزیکبوونه‌وه‌ی په‌نجه‌ی له‌دیواره‌کانی زێ و ملی منداڵدان و یاریکردن به مه‌مکه‌کان ، له‌پاش په‌یدابوونی ئاماده‌باشی لهژنهکهیدا جۆرێک له وروژاندن و هه‌ست به‌خۆشی و بهرهوپیرهچوونی کاره سێکسییه‌که‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت ، له‌و کاتانه‌شدا پیاو پێویسته په‌له نه‌کات و ورده ورده کاره‌که ئه‌نجام بدات و له‌گه‌مه یارییه‌کانی نه‌که‌وێت و په‌له نه‌کات له هاتنه‌وه و ڕژاندن تا به‌ته‌واوی هه‌ست به له‌رزی یه‌ک له‌دوای یه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات و هه‌ست ده‌کات گه‌یشتۆته ئۆرگازم یان لوتکه‌ی چێژ و ورده ورده خاوبوونه‌وه . پرسیار 25: هۆکاری هه‌وی پرۆستات چیه ؟ وه‌ڵام : پێویسته له‌سه‌ره‌تادا جیاوازی له‌نێوان هه‌وکردن و گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا بکه‌ین ، چونکه گه‌وره‌بوون و هه‌ڵاوسان زیاتر له‌پیره‌کان و به‌ته‌مه‌نه‌کاندا ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌وکردن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا ڕووددات ، هه‌وکردنیش دوو شێوه‌ی هه‌یه : یه‌که‌م : هه‌وکردنی خێرا : که هۆکاره‌کانی بریتین له : 1- تووشبوونی پرۆستات به‌هه‌ندێک میکرۆب که له‌ئه‌نجامی کاری سێکسی خراپه‌وه په‌یدا ده‌بێت وه‌ک تووشبوون به‌میکرۆبی سۆزه‌نک یا ترایکۆمۆناس ، که‌ڕه‌نگه له‌دواتردا میکرۆبی دیکه‌یشی تێبچێت . 2- هه‌ندێ جار هه‌وکردنه‌کانی گورچیله و جۆگه‌کانی میز له‌ڕێگه‌ی میزه‌ڕۆکانیان میکرۆبه‌کانیان ده‌گه‌نه پرۆستات و هه‌وی پێده‌که‌ن و له‌زۆربه‌ی جاره‌کانیشدا میکرۆبه‌کان له‌پرۆستاته‌وه ده‌گه‌نه تۆواوه چیکڵدانه‌کان و له‌پاشتردا ناهێڵن تۆوه‌کان که له گونه‌کانه‌وه دێن به‌باشی بڕۆنه ده‌ره‌وه ، یان ده‌بنه هۆی کوشتنیان و مرۆڤه‌که تووشی نه‌زۆکی ده‌که‌ن . 3- هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی هه‌وه‌کانی کۆڵۆن یان هه‌وه‌کانی ئاڵ‌و یان گیرفانه‌کانی لووته‌وه میکرۆبه‌کان له‌ڕێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه ده‌گه‌نه پرۆستات و تووشی هه‌وکردنی ده‌که‌ن . له‌نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌وی پرۆستات : 1- ئازارێکی زۆر له‌خوار سک و پشته‌وه . 2- ئازار له‌بنی میزه‌ڵداندا تاده‌گاته نزیک کۆم . 3- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ئاره‌زوو که‌مکردنه‌وه بۆ خواردن . 4- سووتاندنه‌وه له‌کاتی میزکردندا . 5- هه‌ندێ جار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێن له‌دوای میز کردن یان له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی تۆواودا. 6- هاتنه ده‌ره‌وه‌ی شلاوێکی به‌رده‌وام له کونی چوکه‌وه . 7- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی . 8- له‌حاڵه‌ته په‌ره‌سه‌ندووه‌کاندا په‌نگ خواردنه‌وه‌ی میز له‌میزه‌ڵداندا ڕووده‌دات . جۆری دووه‌م : هه‌وی درێژخایه‌نی پرۆستاته به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه ڕووده‌دات و به‌وه ده‌ناسرێت که ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت و زۆر ده‌مێنێته‌وه . له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م جۆره : 1- زۆر خوودانه ده‌ستپپه‌ڕ له‌لاواندا . 2- خواردنه‌وه‌ی ماده ئه‌لکهولیه‌کان به‌زۆری . 3- زۆر ورووژانی سێکسی له‌ئه‌نجامی سه‌یرکردنی وێنه و فیلمی سێکسیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌که بتوانێت له‌سێکسه‌که تێر ببێت له‌به‌ر نه‌بوونی هاوبه‌شێک ، به‌رده‌وام ئه‌م ورووژاندنه ده‌بێته هۆی سوور هه‌ڵگه‌رانی پرۆستات و تووشبوون به هه‌وی درێژخایه‌ن . 4- تووشبوونی به‌رده‌وام به نه‌خۆشیه سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی سۆزه‌نک . 5- هه‌وکردنی به‌رده‌وامی گورچیله و میزه‌ڕۆکان و ئاڵووه‌کان و … هتد . له نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جۆره : 1- ئازار له‌ژێر توره‌که‌ی گووندا که‌ڕه‌نگه بگاته کۆمیش . 2- نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی . 3- خه‌و بینین که ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت . 4- ده‌رچوونی تۆواو له‌گه‌ڵ میزدا . 5- ئازار له گون و ئه‌ندامی زاووزێدا . 6- زوو میزهاتن ، یان په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له میزه‌ڵداندا . 7- ناڕوونی میز ، واته بوونی لێڵییه‌ک تیایدا له‌شێوه‌ی ده‌زووی درێژ درێژدا . 8- تێکچوونی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که. پرسیار 26: ئایا ژن لەكاتی گەیشتن بەئۆرگازمدا چی تیا ڕوودەدات؟ • لەرزی ژن لەو كاتەدا دەبێت كە تۆواو پیاو دەچێتە ناو زێیەوە ئەو لەرزەش بۆ ئەوەیە كە تەواوی تۆواوەكە بەرەو برە و ملی منداڵدان بەرێت, بۆئەوەی تۆواكەن بە منداڵداندا سەربكەون بەرە و جۆگەی فالوب تا دەگەنە بە هێلكەكە. كاتێك بەركەوتنێك لە دوای یەكەكانی چوك بە دیوار و ناپۆشی زێدا ڕوودەدات, ماسولكە و دەمارەكانی ناوچەكە, تا ڕاەدەیەكی زۆر دەهروژێن بەوەش دەرچەی زێ دێتەوە یەك بۆ ئەوەی قەدەغەی چونە دەرەوەی تۆواوەكە بكات ئەو كاتە منداڵدان شلەیەكی لینج دەردەداتە ناو زێوە بۆ ئەوەی تۆواوەكان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت لەو كاتەدا لەرزێكی لەپڕ لە ناوچەی منداڵدانی ژنەكەدا ڕوودەداتەوە و منداڵدان زۆر گرژ دەبێت ورەپ دەبێت و ملی بۆ خوارەوە درێژدەكات و دەمی منداڵدان دەگاتە شوێنی ڕشتنی تۆوەكان و دەست دەكات بە هەڵمژینی چونكە بە گرژ بوونی منداڵدان هەرچی هەوایەك بێت تێدا نامێنێت و بەوەش لەپڕ تواوەكە هروژم دەكاتە ناویەوە, هەروەك ترومپایەك كە بە كرژبوونی لاستیكەكەی هەوای تێدا ناهێڵرێت و دەخرێتە ناوەوە پاش خاوبونەوەی لاستیكەكە ڕاستەوخۆ ئاوەكە لە پڕ ڕادەكێشێتە ناویەوە, لە هەمان كاتدا زێ لەرزە و جوڵەی یەك لەدوای یەكی خۆی بەردەوام دەبێت و بەوەش زیاتر پاڵ بە تۆواوەكانەوە دەنێت بۆ بەردەم ملی منداڵدان و دەرچەكەی, و لەرز لە ژنكەدا دەگاتە ئەو پەڕی كە پێی دەڵێن لەرزی گەورە لەو كاتەدا تەواو وەك لەرزی پیاو وایە كە تۆواوەكان فڕێ دەداتە دەرەوە ژن لەو كاتەدا زۆرتر خۆی بە حەوزی پیاوەكەوە دەنوسێنێت, لە پاشدا وردە وردە خوێن لە ئەندامەكانی زاوزێیەوە دەكێشنەوە تا خاو دەبێتەوە, هەندێك جار ئەو لەرزە گەورەیە تا ڕادەی لە هۆش خۆچوون و بورانەوە دەیبات و چاوەكانی بە تەواوی دەنیشن و توانای هیچ جوڵەیەكی لە ڕاستیشدا نامێنێت و دەگاتە لوتكەی خۆشی و چێژی. پرسیار 27: ئەو كێشانە چین كە ئەندامی زاوزێی نێر توشیان دەبێت؟ • ئەندامی نێر وەك هەموو بەشەكانی دیكەی جەستەی مرۆڤ توشی گەلێك نەخۆشی دەبێت ئەمانەی خوارەوە هەندێكیانن: • هەوكردنی چوك Balanitis: نەخۆشیەكە توشی چەرمی چوك دەبێت كە تیایدا هەو دەكات و گەلێك پەڵەی سوری تێدا دەردەكەوێت. هەروەها برین و حەز بە خوراندن, بە زۆریش لەو كەسانەدا زۆرە كە خەتەنە نەكراون, بەشتنی بەردەوام و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی زۆجار هەر لە خۆیەوە دەڕوات و چاك دەبێتەوە, ئەگەر وانەبوو پێویستە پیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدرێت. • نەخۆشی پیرۆنی pyronics disese: حاڵەتێكە كە چوك لە كاتی ڕەپبوندا بەشێوەیەكی كەوانەیی بۆ سەرەوە هەڵدەگەڕێتەوە ڕەنگە یەكێك لە هۆیەكان ئەوە بێت كە هەندێك وەرەمی پاك لە ئەندامەكەدا پەیدابوبێت, ڕەنگە لە كاتی جوتبووندا ئازارێك بۆ كەسەكە دروست بكات زۆربەی حەڵەتەكان پاش چەند مانگێك لە پەیدابوونیان لە خۆیانەوە چاك دەبن بەڵام لە هەندێكیاندا پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە. • خنكاندنی پۆپەی چوك paraphimosis: حاڵەتێكە كە پۆپەی چوك ناتوانێت لە چەرمی چوك بگەڕێتوە لەوانەیە هۆیەكە ئەوە بێت كە توشی میكرۆب بوبێت یا هەوی كردبێت, پێویستە كەسەكە خۆی پیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدات. • ڕەپبونی بەردەوام priapism: حاڵەتێكی زۆر ترسناكە و لە هەندێك كەسدا ڕوودەدات تیایدا چوك بە ڕەپی بۆ ماوەی 4 سەعات زیاتر دەمێنێتەوە, بە هۆی بارێكی دەرونی یا فسیۆلۆژیەوە پەیدادەبێت, مەترسیەكە لە وەدایە كە دەبێتە هۆی لە ناوبردنی زۆرێك لە خانە ئیسفەنجینەكانی ناو چوك یا توشبونی جەڵتە لە چوكدا و خوێن بۆ دواوە ناگەڕێتەوە, لەم حاڵەتەدا زۆر پێویستە كەسەكە خۆی پیشانی پزیشك بدات و دوای نەخات, چونكە زۆرجار جگە لەو حاڵەتانە دەشبێتە هۆی نەزۆكی. • تەسكی پۆپەی چوك phimosis: حاڵەتێكە كە تیایدا پۆپەی چوك زۆر تەسكە و نایەتە دواوە و ئازارێكی زۆر بۆ كەسەكە پەیدادەكات, سەرەڕای كۆبونەوەی میكرۆب تیایدا, پێویستە كەسەكە خۆی پیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدات. • جۆگەی میز لە خوارەوە Hypospadias: حاڵەتێكە جۆگەی میز لە شوێنی سروشتی خۆیدا نیە واتە نەكەوتۆتە كۆتایی ئەندامی نێرەوە, ئەوەش دەبێتە هۆی خواربونەوەی چوك, دەتوانرێت بە نەشتەرگەری چارەسەربكرێت. پرسیار 28: ئایا توخمی توتیا(زنك) چ بایەخێكی هەیە لە كاری سێكسی دا؟ - ئێستا بڕوایەكی تەواو هەیە كە (زنك) ڕۆلێكی گەورە دەبینێت لە نەخۆشخیەكانی نەزۆكی و پەككەوتنی سێكسی دا, واتە لەو كەسانەی كە كەمی زنكیان هەیە ناتوانن بڕی تەواو لە تۆ‌و دروست بكەن, چونكە ئەم توخمە ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە ڕێكخستنی ئاستی هۆرمۆنی نێر (تێستۆستیرۆن testosteron) دا هەروەها ئەگەر لە سەردەمی هەرزەكاریدا ئاستی ئەم هۆرمۆنە لە لەشدا كەم بوو, ئەندامەكانی زاوزێی كەسەكە بچوك دەبێت و باش گەشە ناكات و ئارەزووی سێكسیشی كەم دەبێت. سەرچاوەكانی وەرگرتنی زنك لە خۆراكدا بریتین لە خۆراكە دەریاییەكان بە زۆریش گوێچكەماسی, هەروەها گۆشتی سوری ئاژەڵ و دانەوێڵەی تەواو و هێلكە و پەنیر و پاقلەی سودانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە و ئاردی هەرزن و هەوێن و شیر. پرسیار 29: ئەو هۆكارانە چین كە دەبنە هۆی گرانی كاری سێكسی ژن و مێرد؟ گەلێك هۆكار لەم لایەنەوە هەیە: هۆكارەكانی پیاو: • تێكچونەكانی چوك • زۆر قەڵەوی كە هەندێكجار دەگاتە حاڵەتی نەتوانینی جوت بوون • نەزانین, لاوازی نێرایەتی لە نێردا • دروست نەكردنی ئالودەیی و جۆرێك لە خۆشەویستی و یەكتری ویستن پێش كارە سێكسیەكە هۆكارەكانی ژن: • ئەستوری و ڕەقی پەردەی كچێنی و نەبونی دەرچە تیایدا • تەسكی و ڕەقی دەرچەی زێ بەتایبەتی لە ژنی بەتەمەندا • تەسك بوونەوەی زێ بەتایبەتی بە هۆی سك كردنی زۆر و پەیدابونی چرچ و لۆچی و زیادە گۆشت لە زێ دا • وشكی ناو زێ بەهۆی نەڕژاندنی لینجە مادەی ڕژێنی بارسۆلین • سێكس ساردی ژن • ترس و دڵەڕاوكێ • نەمانی هۆرمۆنی مێ وەك لەدوای تەمەنی نائومێدیەوە • گرژبونی زێ • كورتی ناو زێ • بوونی وەرەم و پولیب تیایدا • بەهۆی نەشتەركاریەوە وەك لابردنی منداڵدان • نەخۆشی لە دەرچەی میزی دەرەوەدا • هەڵگەڕانەوەی منداڵدان • داكشانی هێلكەدان بۆ خوارەوە • گرژبوونی كۆڵۆن پرسیار 30: ئایا بوونی مایه‌سیری کاریگه‌ری له‌سه‌ر خاوبونه‌وه‌ی چووک هه‌یه؟ به‌ڵێ به‌تاقیکردنه‌وه ده‌رکه‌وتووه ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی مایه‌سیری توند بوون به‌تایبه‌تی به ئازار یا سورهه‌ڵگه‌ڕاوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر خاوبونه‌وه‌ی چوکیان ده‌کات له‌کاتی جوتبوندا، واته ماوه‌یه‌ک چووک ڕه‌پ ده‌بێت به‌ڵام له‌کاتی جوتبوندا پێش ئۆرگازم خاو ده‌بێته‌وه. به‌ڵام خاوبونه‌وه‌ی چووک به ته‌نها ئه‌م هۆکاره‌ی نیه گه‌لێک هۆکاری دیکه‌ی هه‌یه له‌وانه نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌مارو ڕژێنه‌کان و جگه‌رو حاڵه‌ته سایکۆلۆژیه‌کانی وه‌ك دڵه ڕاوکێ و خه‌مۆکی، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی زۆر سه‌یری سایته سێکسییه‌کان ده‌که‌ن له سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت دا سه‌ره‌ڕای که‌می ئاره‌زوو کردن له ژنه‌که‌یان و نه‌وروژاندنی سێکسی ته‌واو له‌گه‌ڵیاندا جگه له‌مانه هه‌ندێک حاڵه‌تی هه‌وکردن یا سوربونه‌وه‌ی پرۆستات و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێن، یا زۆر سێکس کردن یان ده‌سپه‌ڕکردن، یا زۆر جگه‌ره کێشان و به‌کارهێنانی ده‌رمانه هێورکه‌ره‌وه‌کان ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینن، له هه‌موو حاڵه‌تێکدا پێویسته خۆت پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بده‌یت پرسیار 31: مه‌به‌ست له هه‌ردوو زاراوه‌ی ئهفرۆدیتریومانیا و ئهرتومانیا چییه؟ ئه‌و دوو زاراوه‌یه یه‌که‌میان به مانای شێتی شه‌به‌قی و دووه‌میان به‌مانای تای شه‌به‌قی به‌مانای تای شه‌به‌قی دێت مه‌به‌سته‌که‌ش زیاتر بۆ ئه‌و ژنانه‌یه که تێر له سێکس ناخۆن به‌درێژایی شه‌و ڕۆژ له خه‌یاڵیدا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر چی مێرده‌کانیشیان ته‌ندروستیان باشه‌و سێکسی ته‌واویان له‌گه‌ڵ دا ده‌که‌ن به‌ڵام تێر نابن زۆربه‌ی جار په‌نا بۆ دهستپهڕیش ده‌به‌ن یا به‌دوای تێر کردنی دیکه‌دا ده‌ڕۆن ئه‌و حاڵه‌تی شهبهقیه په‌یوه‌ندیه‌کی زۆری به شکستی ده‌روونی یا کۆمه‌ڵایه‌تی و جۆری په‌روه‌رده‌کردنه‌وه هه‌یه سه‌ره‌ڕای باره فسیۆلۆژیهکان وه‌ک تێکچونی هۆرمۆنی که له زۆربه‌یاندا هۆرمۆنی نێر (تیستۆستیرۆن) به‌ڕێژه‌یه‌کی دیار ده‌ڕێژێت و ده‌بێته هۆی گه‌وره کردنی میتکهو تێکدانی سوڕی مانگانه و که‌وتنه سه‌ر خوێن، یان هه‌ندێجار به‌هۆی په‌له په‌ل و زوو ڕژاندنهوه مێرد بێ ئاگا ده‌بێت له حاڵه‌تی ده‌روونی ژنه‌که‌ی و ناتوانێت بیگه‌یه‌نێته ئۆرگازم له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێجار ئه‌و حاڵه‌ته‌ی لێ په‌یدا ده‌بێت. بایه‌خدانی مێرد به ژن و باوه‌شپیاکردن و گه‌مه‌بازی زۆر‌و دواخستنی ڕژاندن له کاتی جوتبووندا و درێژه‌دان به کرداره‌که تا ژن ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی ئۆرگازم باشترین چاره‌سه‌ره بۆ دروست نه‌بونی ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و جۆره ژنانه پێویسته خۆیان پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بده‌ن و هه‌ندێک حه‌پی تایبه‌تی هه‌یه ده‌توانن پزیشکه‌که‌یان بۆیان دیاری بکات که ئه‌و حاڵه‌تی هروژاندنه زۆر‌و به‌رده‌وامه و حه‌ز کردن له سێکس تیایاندا داده‌به‌زێنێت پرسیار 32: ترسێکی له ڕاده‌به‌ده‌رم ده‌رباره‌ی شه‌وی بوکێنی هه‌یه‌و زۆر ده‌ترسم له‌و شه‌وه‌دا نه‌توانم به‌دڵی مێرده‌که‌م بم که ئێستا ماره بڕینمان کردووه نهیگواستومهتهوه. ئه‌وه ترسێکی بێمانایه بیربکه‌ره‌وه له ملیۆنه‌ها ژنی ئه‌م سه‌رزه‌مینه که هه‌رهه‌موویان به‌و شه‌وه‌دا تێپه‌ڕ بوون هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌کیان نه‌دیوه، ئه‌وه قسه‌ی هه‌ندێک نه‌زان و ناحه‌زه که باس له بونی ئازاری زۆر ده‌که‌ن له‌و شه‌وه‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ ئازارێ دروست نابێت و سات و کاتێکی جوانی ژیانی نوێتانه پێویسته له‌و شه‌وه‌دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به خۆشی و په‌رۆشیه‌وه به‌ره‌و پیری بچێت و خۆت له دوو دڵی ترس و گرژبوون دوور خه‌یته‌وه، چونکه ئه‌وانه ههموونیان کارده‌که‌نه سه‌ر گرژبونی ماسولکه‌کانی زاوزێ و کاره‌که تێکده‌ده‌ن پێویسته خاوبونه‌وه‌و مێشک سافی به‌شادی و به‌پیره‌وه چوونی ساته چاوه‌ڕوانکراوه‌که بهکهیته یاوه‌رت پرسیار 33: جی سپۆت چییه؟ چۆن بزانم له کوێدایه؟ جی سپۆت ناوچه‌یه‌که پڕه له کۆتایی ده‌ماره‌کان و ڕژێنه‌کان و که‌مێک شانه‌کانی پتهوترو زبرتره له ناوچه‌کانی دیکه‌ی زێ و له قه‌باره‌ی ڕووی سه‌ره‌وه‌ی په‌نجه گه‌وره‌دا ده‌بێت که‌وتۆته ناو زێوه له ته‌نیشت جۆگه‌ی میزه‌وه و که‌وتۆته به‌شی پێشه‌وه‌ی دیواری زێوه له‌نێوان ئێسکی موسهڵدان و ناوکدا به‌رکه‌وتنی په‌نجه بۆ چه‌ند جارێک یا به‌رکه‌وتنی چۆک له‌کاتی جوتبووندا هه‌ستێکی زۆری هرۆژاندن به ژنه‌که ده‌دات که له هه‌ندێکیاندا زیاتره له هه‌ستی هروژاندنی میتکه ده‌یبه‌خشێت. یه‌کێک له گه‌مه بازییه‌کانی پیاو پێش کاری جوتبوون په‌نجه بردنه ناوه‌وه‌ی زێه که هه‌ندێک جار جگه له هروژاندنی هه‌ردوو لچه گه‌وره‌و بچوک و میتکه، په‌نجه ده‌گاته ئه‌و ناوچه‌یه که پێی ده‌ڵێن (جی سپۆت) و زیاتر هانی هروژاندنی ژنه‌که ده‌دات پێش جووتبون و کاره سێکسیه‌که، و له‌به‌ر بوونی ڕژێنێکی زۆر تیایدا نزیکه‌ی که‌وچکێکی بچوک شله‌ی لینجی لێ دێته ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ش مانای وروژاندنی ته‌واویه‌تی و تێر کاتی ئه‌وه هاتووه که کاره سێکسیه‌که ده‌ست پێ بکات و باشترین حاڵه‌تیش بۆ به‌رکه‌وتنی چوک به‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌یه که ژن له‌سه‌ره‌وه بێت و پیاو به پشتا پاڵبکه‌وێت و ژنه‌که ڕووبه‌ڕووی بچێته سه‌ره‌وه ئه‌و کاته به‌ته‌واوی چووک به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌وێت و ژن زیاتر ده‌هروژێت و به‌ره‌و ئۆرگازمه یه‌ک له دای یه‌که‌کان ده‌ڕوات. پرسیار 34: مه‌به‌ست له زاراوه‌ی ده‌ستپه‌ڕی مێشک چییه؟ ئه‌وه زاراوه‌یه‌کی سایکۆلۆژیه که پێی ده‌وترێت ( ) بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه به‌کاردێت که هه‌ندێک که‌س کوڕ یان کچ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌ر ئه‌ندامێکی زاوزێیان بکه‌وێت یان هه‌ر شتێکی دی ته‌نها به‌قسه‌ی خۆش و باسی سێکسی یا سه‌یرکردنی فیلم و وێنه‌ی سێکسی، یا ئه‌و وه‌سفانه‌ی له چیرۆکدا ده‌یخوێنێته‌وه ده‌رباره‌ی باوهشپاکردن و ماچ و گه‌مه بازی سه‌ر جێگه، یا قسه‌کردنی سێکی به تیلفۆن ده‌وروژێن و ده‌یانگه‌یه‌نێته لوتکه‌ی چێژ ئه‌و کچانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ستانه‌یان تێدایه له دواییدا له‌گه‌ڵ مێرده‌کانیان گه‌رم ده‌بن و زۆر چێژ له کاره سێکسیه‌که وه‌رده‌گرن چونکه پێش کاره‌که هه‌ر به‌قسه‌و وه‌سفی حاڵه‌ته‌کان ئاماده‌باشیه‌کی زۆریان تێدا دروست ده‌بێت و ژیانێکی به‌ختیار به‌خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌به‌خشن پرسیار 35: ژن چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه شوێنی خۆشه‌ویستی و تاسه‌و حه‌زی مێرده‌که‌ی بێت؟ پیاو بونه‌وه‌رێکی سه‌یره، ده‌یه‌وێت ژنه‌که‌ی پێکه‌وه چه‌ند ژنێک بێت، چێشت لێنه‌رێکی پله یه‌ک بێت و ئاترهزووه خۆراکیه‌کانی جێبه‌جێ بکات، له ژووری نوستنیشدا دۆستی عه‌شقی بێت و له ماڵیشه‌وه هه‌میشه ماڵدارێکی باش و کارامه بێت و له‌و زیاتریش هیچ چاوێک به‌سه‌ر هیچ پیاوێکی ئه‌م دنیایه‌دا نه‌نێت ژن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاره‌زوانه جێبه‌جێ بکات ده‌بێت به‌ڕاست ده‌ری بخات که خۆشی ده‌وێت و بێ ئه‌و ژیانی مه‌حاڵه، ده‌بێت بایه‌خ به‌جل و به‌رگ و خۆڕازاندنه‌وه‌ی بدات، گرنگی بهخۆشتن و جوانکاری قژ ڕێکخستن و ماکیاژ و باوه‌شپیاکردن و گه‌مه‌بازی و ماچ کردنی بدات، هه‌میشه شوێنی ڕاکێشانی سه‌رنجی بێت و کاری ناو ماڵ و مه‌تبه‌خ نه‌بێته هۆی بۆن و بهرام لێ هاتنی ناخۆش و شپرزه‌یی و بایه‌خ نه‌دان به‌خۆ. پیاو بونه‌وه‌رێکه، به‌رده‌وام به‌دوای جوانیه‌وه‌یه، ژن ئه‌گه‌ر توانای به‌جێهێنانی و ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات و هه‌میشه شوێنی هروژاندنی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و سێکسی بێت ئه‌وا ژیانێکی به‌ختیارانه بۆ خۆی و ئه‌ویش و ته‌واوی خێزانه‌که مسۆگه‌ر ده‌کات. پرسیار 36: بۆچی پیاو له‌دوای کاری سێکسی له‌شی زۆر خاو ده‌بێته‌وه‌و زوو خه‌وی لێده‌که‌وێت؟ پیاو و ژن دوای کاری سێکسی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌یشته لوتکه‌ی چێژ هه‌ندێک مادده‌ی کیمیایی له ده‌ماخیانه‌وه ده‌ڕژێته خوێنه و به‌تایبه‌تی هه‌ردوو مادده‌ی ئۆکسیتۆسین و سیرۆتۆنین، ده‌بێته ئه‌وه‌ی هه‌ست به خاوبونه‌وه و شه‌که‌تیه‌کی زۆر بکه‌ن له‌وه ده‌چێت کاریگه‌ری ئه‌و دوو ماده کیمیاویه زۆر له‌سه‌ر پیاو زیاتر بن بۆیه خاوبونه‌وه‌که درێژه ده‌کێشێت و ده‌بێته هۆی خه‌وێکی قووڵ، به‌ڵام له زۆرێک له ژناندا چه‌ند خوله‌کێک ده‌خایه‌نێت و به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی پێدانی وزه‌و توانایه‌کی زۆر بۆ چالاکی له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین زۆرێک له ژنان پاش کاره سێکسیه‌که به چه‌ند خوله‌کێک چالاکیه‌کی زۆریان بۆ دێت و ده‌که‌ونه کارکردنی زۆر له ماڵدا و زۆر جار توانایه‌کی زۆرتریان بۆ دێت
س derunnasy 



