درۆ پارمێرۆ كچه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی‌ رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ له‌پێناوی خۆشه‌ویستیدا هه‌موو شتێك بكات ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه‌ ئایینه‌كه‌شی له‌ مه‌سیحییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ جوله‌كه‌.
ده‌زگیرانه‌كه‌ی پارمێرۆ كه‌ناوی “ویل كوبلمان”ه‌، پیاوێكی جوله‌كه‌یه‌و به‌نیازن له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ژیانی هاوسه‌ری پێكبهێنن و بڕیاره‌ رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگگێڕانه‌كه‌شیان به‌پێی ئایینی جوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
پارمێرۆی 36 ساڵان به‌ماڵی خه‌زووریشی راگه‌یاندووه‌ منداڵه‌كانی له‌سه‌ر نه‌ریتی ئاینی جوله‌كه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات

س:دةباشان