بەهۆی خۆ رووتکردنەوەی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکی سینەمایی لە میسڕ، سەندیکای موزیکی میسڕی کارەکانی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی “مەڕوا”ی راگرت.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە “لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێکی سینەمایی لە وڵاتی میسڕ، مەڕوا لە بەردەم وێنەگران و ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەکە بەتەواوەتی خۆی رووت دەکاتەوەو وێنەکانی بڵاودەکرێنەوە، دوای ئەم رووداوە سەندیکای موزیکی میسڕی بڕیاری راگرتنی کارەکانی ئەو هونەرمەندە دەدات لە وڵاتەکەی خۆی”.

جێی باسە مەڕوا بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێ بەناوی “ئەحاسیس” لە میسڕ بوو.

س:(کوردمیلۆدی)