پەری رەشید، ژنێكی كوردی لەدایكبووی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1999 وە لە شاری كوێلنی ئەڵمانیا لەسەر داوای كڕیارەكانی ستایلی جلوبەرگی ژنانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان دەدورێت. پەری رەشید بۆ (رووداو) گوتی كە كڕیارە كوردەكانی زیاتر لەكاتی سەری ساڵ و جەژنی نەورۆزدا داوای جلی كوردی لێدەكەن . گوتیشی “لە زۆر وڵاتی ئەورووپی، تەنانەت لە كەنەداش كڕیارم هەیە، كڕیارەكانم تەنیا كورد نین، بەڵكو هەندێ تورك، فارس، عەرەب و ئەڵمانیشیان تێدایە”. پەری رەشید چەندین جار پێشانگەی جلوبەرگی كوردی ژنانی رێكخستووە، كە هەر جارەی نزیكەی 20 كچە كورد مۆدێلی جلوبەرگەكانی ئەویان نمایشكردووە. بڕیاریشە لە رۆژی 3ی ئاداری داهاتوو بەنوێنەرایەتی كورد، جلوبەرگی ژنانی كورد لە چالاكی رۆژی جیهانی جلی ژنان نمایش بكات لە هۆڵەندا.

س:رووداو نيت