لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن زانایانی ئەمریكی زانكۆی ماساتشوستس ئەمهەرستەوە كراوە دەڵێ واباشترە لە نوستنی راستەوخۆی دوای روودانی كێشەیەكی گەورە یان هەواڵێكی ناخۆش یان بینینی كارەساتێك دووربكەویەوە، لەبەرئەوەی مێشك ئەو بیرەوەرییە ناخۆشانە تۆمار دەكات و كاریگەری دەبێ لەسەر باری دەروونی و جەستەیی كەسەكە.
لێكۆلەران دەڵێن ئەنجامەكانی ئەم لێكۆڵینەوە جیاوازە لە لێكۆڵینەوەكانی پێشوو، چونكە پێشتر دەگوترا نوستنی راستەوخۆی دوای كێشە كۆمەڵایەتییەكان یان دەروونییەكان یارمەتیدەرن بۆ لەبیركردنی ئەو كێشانەو مرۆڤ دەتوانێ دوای لە خەو هەستانەوە بیر بكاتەوەو بڕیاری باش بدات.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر 106 گەنج كراوە، بەپێی ئەنجامەكانی ئەگەر مرۆڤ تووشی كارەساتێك ببێ یان رووداوێكی ناخۆشی رۆژانە و داوای لێبكرێ رووداوەكە بگێڕێتەوە، ئەگەر نەخەوێ ئەوا زۆر كەمتر توانای گێڕانەوەو بیركەوتنەوەی ئازارەكانی كاتی بینینی رووداوەكەو هەروەها درێژەی كارەساتەكەی هەیە بە بەراورد لەگەڵ كەسێك كە راستەوخۆ بخەوێ، هەروەها كەمتر بێزار و بێتاقەتیش دەبێ و تووشی خەمۆكی دەبێت.

س:رووداو