كەچەڵی یەكێكە لەكێشە ترسناكەكان كە زۆرێك لەژنان و پیاوانی گرتۆتەوە، بەشێوەیەكی زۆر قژەكە دەوەرێت ئەم دیاردەیە زۆركات پەیوەندی بەتەمەنەوە هەیە. هەرچەندە هەندێك جاریش پەیوەندی بە تەمەنەوە نابێت.
پێدەچێت ژنان و پیاوان ڕوبەڕوی چەند كێشەیەكی هاوبەش بنەوە لەئەنجامی چەندین كاریگەری دیارترینیان ڕوتانەوەی قژە بەشێوەیەكی چڕو پڕ لەئەنجامی كاریگەرە جیاوازەكان وەك بەكارهێنانی خۆراكی خراپ یاخود پیسبوون و زیادە ڕەوی لەخواردنەوەی كهولیەكان، نەك هەرئەوە بەڵكو پەستانی دەورنی و خەمۆكی و بەكارهێنانی هەندێك دەرمان و بەكارهینانی بەرهەمە كیمیاییەكان و چارەسەری كیمیای.
هەر بۆیە پێویستە كاتێك ڕوبەڕوی نیشانەكانی ڕوتانەوەی قژ دەبیتەوە پێویستە دەستبەجێ دەستبكرێت بە چارەسەر بۆ ڕزگاربون لەدیاردەی كەچەڵی كەمكردنەوەی ڕێژەی قژ ڕوتانەوە.
لەو بەروبومانەی كاریگەری باشی هەیە:
• زەردێنەی هێلكە تێكەڵ بكە لەگەڵ كەمێك ماست قژەكەتی پێ چەوربكە و پێستی سەرت بشێلە بە نەرمی.
• چەوركردنی قژ بە زەیتی سروشتی هاوكارە لەسەر هاندانی سوڕی خوێن لەپێستی سەر،وەك زەیتی گوێزهند و خروع ئەفندەر و كامومیل وجوجوبا ئەمانە باشترین جۆرن بۆ بەهێزكردنی قژ و زیندوكردنەوەی.
• گوشراوی پیاز و هەنگوین، چەوركردنی ئەو شوێنانەی قژەكەی لێدەوەرێت بە گیراوەی پیاز و هەنگوین.
• چەوركردنی پێستی سەر بە شیری گوێز هند.

سةرجاوة:كورديش بريس