لە نەخۆشخانەیەكی شاری هینانی هەرێمی خینخیان منداڵێكی تازە لەدایك بوو ژمارەی پێوانەیی لەكێشدا تۆمار دەكات. پزیشكەكان رایانگەیاند: ئەو منداڵە تازە لەدایك بووە كەناوی چون چونی لێنراوە، كێشی 7 كیلۆ و چوار گرام بووە و پێدەچێت ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات و ناوی بچێتە كتێبی گینیسی جیهانییەوە. دایكی منداڵەكەش دەڵێت لەماوەی سكپڕییەكەیدا وەك ژنانی دیكە بەشێوەیەكی ئاسایی ماوەكەی تێپەڕاندووەو باری تەندروستی ئاسایی بووە، بەڵام هەستی بەوە كردووە كەمنداڵەكەی كێشی قورسە، پزیشكەكانیش دەڵێن باری تەندروستی دایكی منداڵەكەو كۆرپەكەی ئاساییەو هیچ كێشەیەكی تەندروستییان نییە.

س:كةلى كوردستان