بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەرکەوتوە، نەخۆشیەکانی دڵ پەیوەندیان بە شێرپەنجەی پرۆستاتەوە هەیە و ئەگەر ئەو پەیوەندیەش بسه‌لمێندرێت، خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ کە کەمکردنەوەی کێش و خواردنی تەندروست و وەرزشکردنە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی پرۆستاتیش کەمده‌بێته‌وه‌.
د.جین ئەلفرێد تۆماس، لە زانکۆی ئەمەریکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە، رایگەیاند: هەرشتێک بۆ دڵ باشبێت، بۆ پرۆستاتیش باشە.
دکتۆر تۆماس و تیمەکەی، پاش شیکردنەوەی ئەو زانیاریانەی لە ماوەی چوارساڵدا لە سەر ٦ هەزار و ٣٩٠ پیاو ئەنجامدرابو، بۆیان دەرکەوت، ئەو ٥٤٧ کەسەی نەخۆشی خوێنبەری تاجی دڵیان هەبوە و بەشداری لێکۆڵینەوەکەیان کردوە، مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی شێڕپەنجەی پرۆستات بە رێژەی ٢٤% زیاتر بوە لەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان نەبوە، پاش چوارساڵیش رێژەکە بەرزبوەتەوە بۆ ٧٤%.
دکتۆر تۆماس ئاماژەی بەوەشداوە، كه‌ بۆیان دەرنەکەوتوە پەیوەندی نێوان ئەو دو حاڵەتە چیە و پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە.
جێگای ئاماژەیە، نەخۆشی خوێنبەری تاجی دڵ یەکەم هۆکاری مردنە لە ئەمەریکادا و پاش ئەوەیش شێرپەنجەی پرۆستات دوەم هۆکاری مردنە.

س:سبةى