کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی تایبەت بەبواری کشتوکاڵی توانی تەماتەی رەش بەرهەم بهێنێت کە سودێکی خۆراکی زۆری هەیە، بەبەراورد لەگەڵ تەماتەی ئاسایی.
ئەو کۆمپانیایە ناوی Technological Seedsو لەرێگەی ئاوێتەکردنی تۆویی تەماتەی ئاسایی و هەندێک تۆوی دیکە، توانی ئەو جۆرە لە تەماتە بەرهەم بهێنێت و ناوی بنێت (Black Galaxy).
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە، تۆوی تەماتەی سروشتی لەگەڵ هەندێک تۆویی دیکە ئاوێتە کراوە و رەنگە رەشەکەش لە پێکهاتەی ترێ وەرگیراوە، بەشێوەیەک تاوەکو تەماتەکە تیشکی خۆری بەربکەوێت و رەنگی تەماتەکە رەشتر دەبێت.
هەروەک زانیاری ئەوەشی خستوەتەڕو، کە ئەو تەماتەیە لە چاو تەماتە ئاساییەکان سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ زیاترەو سەرجەم مادەکانی دژە ئۆکسید و ڤیتامین سی تێدایە، ئەوەش سودی زۆرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتویەکی نزیکدا ئەو جۆرە لە تەماتە بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

س:سبةى
http://www.youtube.com/watch?v=LawBsWuKMyE&feature=player_embedded