لێكۆلەرانی زانكۆی پۆرتسمۆسی بەریتانی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لێنانی تەماتە رادەیەك بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دیاریدەكات، بە تایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات.

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوەشداوە هەبوونی ماددەی لیكۆبین لە تەماتەدا كە رەنگی سووری پێدەبەخشێ و سنور بۆ بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان دادەنێ زیاتر چالاك دەبێ دوای ئەوەی تەماتە دەكرێتە چێشت (تەماتەی لێنراو- cooked tomatoes ).

لێكۆڵینەوەكە هەروەها ئاشكراشیكردووە كە رێژەی ماددەی لیكۆبین زیاترە لە خوێن و ئاوی ئەو پیاوانەدا كە نزیكەی 400 گرام تەماتەی لێنراویان خواردووە، ئەوەش گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان هێواش دەكاتەوە.

س:روداو