توێژینەوەیەكی ئەمەریكی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە كەم خۆدانە بەر تیشكی خۆر، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشك زیاد دەكات.

زانكۆی ئەمەریكایی تایبه‌ت به‌ جەڵتەی مێشك، دەڵێ: ئەو نەخۆشییەی كە بە چوارەم هۆكاری مردن لە ئەمەریكا دادەنرێ ئەو كات روودەدات كە كێشەیەك لە پرۆسەی ناردنی خوێن بۆ مێشكدا روودەدات و ئەوەش دەبێتە هۆی كەم گەیشتنی ئۆكسجین بە مێشك و كەم گەیشتنەكە بۆ خۆراكیش بە هەمان شێوەیە.

توێژینەوەكە بۆی دەركەوتووە ئەو ناوچانەی كەمتر تیشكی خۆری لێدەدات مەترسی بەرزبوونەوەی رێژەی نەخۆشییەكەی تێدا بەرزترە.

ئەو توێژینەوەیە كە توێژەرانی زانكۆی ئەلابامای ئەمەریكا ئەنجامیانداوە، لە كۆنگرەی جەڵتەی مێشك كە لە شاری نیو ئۆلیانز هەفتەی رابردوودا بەسترا، گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

پرۆفیسۆر لیزلی مكلۆر لە زانكۆی ئەلاباما لە بێرمنگهام گوتی: توێژینەوەكە نایابە و بە پشت بەستن بە مانگە دەستكردەكانی سەر بە ئاژانسی ناسا ئەنجام دراوە و كارەكە بریتی بووە لە دیاریكردنی شوێنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی و پلەی گەرما و چۆنیەتی هاوتا بوونی نەبوونی ئەو تیشكە لەو شوێنانەدا كە رێژەی جەڵتەی تێدا بەرزە.

مكلۆر هەروەها روونی كردەوە كە بەراوردی نێوان هۆكارە جۆراوجۆرەكان كراوە و توێژەران بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی كەمتر لە خاڵی ناوەند بەر تیشكی خۆر كەوتوون رێژەی جەڵتەی مێشك لە نێویاندا بە 60 لەسەد زیاتر بووە.

توێژینەوەكە هەروەها دووپاتی كردەوە كە بەركەوتنی گەرمای زۆر و سەرمای زۆر مەترسی نەخۆشییەكە زیاتر دەكەن.

ئەو پزیشكە دەڵێ لەوانەیە هۆكاری سەرەكی ئەو كێشەیە و زۆربوونی رێژەی نەخۆشییەكە بریتی بێت لە كەمی ڤیتامین دی كە لە تیشكی خۆرەوە دەگاتە لەشی مرۆڤ.

س:زاكرؤز تيفى