(یارمه‌تی ساوایه‌که‌ت بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنوێت له‌ شه‌ودا)

ئایه‌ ساوایه‌که‌ت ته‌واوی شه‌و تۆ له‌ خه‌و ده‌کات؟ ڕه‌شبین مه‌به‌، ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی خواره‌وه‌ یارمه‌تی ساوایه‌که‌ت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بنوێت له‌ شه‌ودا.

شێوازێک دابنێ؛

ساوا ڕۆژانه‌ 16 کاتژمێر یاخود زیاتر ده‌خه‌وێت، به‌ڵام به‌زۆری ته‌نها به‌ درێژی ته‌نها 1 بۆ 2 کاتژمێر له‌ کاتێکدا. هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تا شێوازی نووستن ناڕێکه‌، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی کات و زیاتر پێگه‌یشتنی سیسته‌می ده‌ماری ئه‌وا شێوازی نووستن و ڕێک و جێگیر ده‌بێت.

له‌ ته‌مه‌نی 3 مانگی، زۆربه‌ی ساوایه‌کان به‌ نزیکه‌یی 5 کاتژمێر ده‌نوون له‌ شه‌ودا. له‌ ته‌مه‌نی 6 مانگی درێژی نووستن له‌ شه‌ودا ده‌بێته‌ 9-12 کاتژمێر به‌ نزیکه‌یی.

ساوایه‌که‌ت هانبده‌ بۆ خووگرتن به‌ نووستنێکی باش

له‌ چه‌ند مانگێکی یه‌کمه‌ی ته‌مه‌نی ساوایه‌که‌ت، شیردان به‌ ساوا له‌ کاتی نیوه‌ شه‌وه‌کاندا به‌ دڵنیایی خه‌وی دایک و باوک تێکده‌دات هه‌روه‌ها هی ساوایه‌که‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌. به‌ڵام ئێستا زۆر زوو نیه‌ بۆ یارمه‌تی دانی ساوایه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خوو به‌ جۆره‌ نووستنێکی باش بگرێت.

– هانی چاڵاکی بده‌ بۆ ساوایه‌که‌ت له‌ کاتی ڕۆژدا؛

کاتێک ساوایه‌که‌ت به‌ ئاگایه‌، له‌ گه‌ڵی خه‌ریک به‌ به‌ گه‌مه‌کردن و گۆرانی گۆتن و قسه‌ کردن، له‌و کاتانه‌دا وا بکه‌ ساوایه‌که‌ت له‌ شوێنێکی ڕۆناک بێت. ئه‌م جۆره‌ هانده‌رانه‌ له‌ کاتی ڕۆژدا، یارمه‌تی ساوا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بنوێت له‌ کاتی شه‌ودا.

– چاودێری پشه‌خه‌وه‌کانی ساوایه‌که‌ت بکه‌؛

پشه‌خه‌وی ڕێک و پێک گرنگه‌، به‌ڵام نووستنێکی درێژ له‌ کاتی ڕۆژدا وا ده‌کات ساوایکه‌ت زۆرتر به‌خه‌به‌ربێت له‌ جێگای نووستن.

– به‌ دوای یه‌ک کاری یه‌ک چه‌شنه‌ی جێگیر به‌ له‌ جێگای نووستن (مانای چی یه‌؟؟!)؛

مانای ئه‌وه‌یه‌ کاتێک ده‌ته‌وێت ساوایه‌که‌ت بخه‌وێنیت، هه‌وڵ بده‌ چه‌ند هێمن که‌روه‌یه‌ک به‌ کاربهێنه‌ وه‌ک شووشتنی ساوا، له‌ باوه‌ش گرتن و گۆرانی گۆتن… زۆر به‌ زووی ساوایه‌که‌ت نووستن ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ یه‌کێک له‌و هێمن که‌ره‌وانه‌، جا که‌ ده‌ڵێین یه‌ک کاری یه‌ چه‌شنه‌ی جێگیر مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆ بۆ خه‌واندنی ساوایه‌که‌ت جۆره‌ مۆسیقایه‌کت به‌کارهێنا هه‌وڵبده‌ له‌ جاری داهاتوو هه‌مان چه‌شنه‌ مۆسیقا و ئاواز به‌کاربهێنیت.

– ساوایه‌که‌ت بخه‌ ناو جێگه‌ی نووستن ئه‌و کاته‌ی که‌ خه‌واڵوه‌ وه‌ به‌ ئاگایه‌؛

ئه‌مه‌ وا ده‌کات که‌ ساوایه‌که‌ت په‌یوه‌ندی دروست بکات له‌ نێوان چوونه‌ ناو جێگه‌ و که‌وتنه‌ خه‌و. ئه‌مه‌ت له‌ بیر بێت که‌ ساوایه‌که‌ت له‌ سه‌ر پشت بنوێنیت، وه‌ له‌ جێگه‌یه‌کی نووستنی نه‌رم دایبنێیت.

– کات بده‌ به‌ ساوایه‌که‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هێمن ببێته‌وه‌؛

له‌وانه‌یه‌ ساوایه‌که‌ت بگریێت پێش ئه‌وه‌ی جێگایه‌ک له‌بار و ڕه‌حه‌ت ببینیتوه‌ و بکه‌وێته‌ خه‌و. ئه‌گه‌ر له‌ گریان نه‌وه‌ستا، هه‌وڵبده‌ له‌گه‌ڵی به‌ هێمینی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یی و به‌ نه‌رمی ده‌ست له‌ پشتی بده‌، به‌مه‌ ساوایه‌کت دڵنیا ده‌که‌یه‌وه‌ که‌ تۆ لای ئه‌وی ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و شته‌ بێت که‌ ساوایه‌که‌ت پێویستیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌وێته‌ خه‌و.

– پێشبینی ورژاندن و له‌ خه‌و هه‌ڵساندنی زۆر بکه‌ له‌ شه‌ودا؛

ساوا زۆر خۆیان ده‌جولێنه‌وه‌ و ئه‌و به‌ر ئه‌و به‌ر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ به‌ ده‌نگ بن، هه‌ندێک جار ده‌ست به‌ گریان ده‌که‌ن، ئه‌مانه‌ هه‌موی له‌وانیه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ بن که‌ ساویاکه‌ پێویست به‌ جێگیر کردن هه‌یه‌، له‌وانه‌شه‌ ساوایه‌که‌ت برسی بێت، له‌م حاله‌ته‌ چه‌ند خوله‌کێک چاوه‌ڕێبکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که‌ چی ڕووده‌دات.

– له‌ کاتی به‌ئاگاهاتن له‌ شه‌ودا له‌سه‌ر خۆ به‌؛

کاتێک ساوایه‌که‌ت پێویستی به‌ تۆیه‌ یاخود پێویستی به‌ شیره‌ له‌ کاتی شه‌ودا، ئه‌وا نه‌که‌ی هه‌ستی گڵۆپ دابگیرسێنی و شوێنه‌که‌ ڕۆناک بکه‌یه‌وه‌، یاخود به‌ ده‌نگی به‌رز قسه‌ بکه‌ی.. به‌ڵکو هه‌ر له‌ تاریکی (ڕۆناکی تاریک!) وه‌ به‌ ده‌نگێکی نه‌رم وه‌ به‌ جوله‌ی هێمن له‌گه‌ڵی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌. ئه‌مه‌ به‌ ساوایه‌که‌ت ده‌ڵێت که‌ ئێستا کاتی نووستنه‌ نه‌ک گه‌مه‌!

– ڕێز له‌ ویست و په‌سه‌ندی ساوایه‌که‌ت بگره‌!؛

هه‌ندێک جار (زۆر ده‌گمه‌ن) ساوا وه‌ک کوونده‌په‌پۆ وایه‌! له‌و کاته‌ دا پێویسته‌ تۆ خووبگریت و خشته‌ی کاره‌کان ڕێک بخه‌ی له‌ سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و شێوازه‌ سروشتیه‌یی ساوایه‌که‌ت.

هه‌ندێک له‌ ساوا بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌خه‌ون له‌ کاتی شه‌ودا هه‌ر له‌چوننه‌ ناو جێگای نووستن وه‌ ته‌نها بۆ شیر به‌ خه‌به‌ردێن. هه‌نێکی تر له‌ ساوا به‌ گران ده‌خه‌ون. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی شاره‌زابیت له‌ به‌رنامه‌ و خشته‌ی نووستنی ساوایه‌که‌ت پێویستی به‌ کات هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ بێ هیوابووی له‌گه‌ل خشته‌ی نووستنی ساوایه‌که‌ت، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ساوایه‌که‌ت پێویستی به‌ ئاگاداری تۆ بوو چه‌ندان جار له‌ شه‌ودا له‌ ته‌مه‌نی 6 مانگی، ئه‌وا پرسیار له پزیشکی منداڵان بکه‌ (ڕاوێژی بکه‌ به‌ پزیشکی منداڵان

س:زانستى بزيشكى