پێش دوو ساڵ ژنێکی ڕوسی بە ناوی ( مارتا یۆگۆڕۆڤنام) لە خانوە هاوینەیەکەیدا لە ڕۆژئاوای ڕوسیا لە نزیك شاری ( پێترۆزاڤۆدسک) گوێی لە دەنگێکی بەرز ئەبێت ، بەرەو شوێنی ڕوداوەکە لە دوری چەند سەد مەترێك لە خانوەکەیەوە ئەچێت ،کە ئەبینێت ئامێرێکی سوتاوی سەرسوڕمێنەر کەوتۆتە خوارەوە و سوتاوە ،لە تەنیشتیەوە بونەوەرێکی سەیر لە ناو بەفردا کەوتوە ،کە نزیکەی ٥٠ تا ٦٠ سانتیمەتر ئەبێت ،وەك لە وێنەکەدا ئەیبینیت شێوەی سەری وەك ماسی وایە و دەست وقاچەکانی باریکن ،ئەم ژنە ڕوسە لەو باوەڕەدایە ،کە لە ناو ئەو فرۆکە قاپییەدا بووە و پێ ئەچێت بونەوەری ئەستێرەیەکی دەرەوەی گۆی زەوی بێت ، بۆیە ئەم ژنە بە بێ دواکەوتن ئەم بونەوەرە ئەپێچیتەوە ولە ناو ساردکەرەوەیەکدا (مجمدە) دای ئەنێت ،دوای دوو ساڵ ئەیەوێت دوری بخاتەوە ،نازانێت لە چی دەزگایەك پێویستیان بەم بونەوەرە هەیە ،تا ئاگاداری ئەکادیمیای زانستی ئەکاتەوە و دوو پسپۆر پێش چەند ڕۆژێك ئەچن بۆ وەرگرتنی ئەم بونەوەرە بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە ،کە تا ئێستا ئەنجامەکەیان دەر نەخستووە بۆ ڕای گشتی.

ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامەکەی ئەبین ،تا بۆمان دەر ئەکەوێت ،ئەمەش بونەوەرێکی دەرەوەی گۆی زەوی یە یان تەنها گاڵتەکردنێکی دەستکردە.
س:سايتى زانستى