باوكێكی ئه‌مه‌ریكی له‌داخی ئالوده‌بوونی كچه‌ 15ساڵانه‌كه‌ی به‌ سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووكه‌وه‌، به‌فیشه‌ك كۆمپیوته‌ره‌ لاپتۆپه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی شكاند.
باوكه‌كه‌ له‌تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاندووه‌ كچه‌كه‌ی هه‌موو رووداوێكی وردو درشتی ماڵه‌كه‌ی له‌رێی ئه‌و سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و پێشتریش ئاگاداریكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ سووكایه‌تی به‌خێزانه‌كه‌ی نه‌كات، به‌ڵام گوێی به‌قسه‌كانی نه‌داوه‌.
ئێستا هه‌ڵوێستی ئه‌و باوكه‌ مشتومڕێكی زۆری له‌ سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دروستكردووه‌.

س:nrt