رۆژنامەی (تینیسیانیان)ی ئەمەریکی بڵاویکردوە، کە پیاوێك بەناوی (تێری لی)، لە رۆژی ڤالانتایندا نەشتەرگەریکی ئەنجامداوە بۆ بەخشینی گورچیلەکەی بە خۆشەویستەکەی، کە ناوی (تریشا بیکۆس)ه‌.
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوه‌، كه‌ (تێری لی) ماوەی چوار مانگە خۆشەویستەکەی توشی نەخۆشی گورچیلە بوە، بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەی لەو کێشەیە رزگاری بکات، هەستاوە بە بەخشینی گورچیلەکەی خۆی.
لە لێدوانێکیشدا، تێری رایگەیاند؛ کە خۆشەویستەکەی زیاد لە پێویست خۆشی‌ دەوێت، بڕیاریشە لەم چەند رۆژەدا نەشتەرگەری چاندنی گورچیک بۆ خۆشەویستەکەی (تێری لی) ئەنجامبدرێت.

س:سبةى