ئافره‌تێکی به‌ریتانی ماوه‌ی ٣١ ساڵه‌ به ‌به‌رده‌وامی ژەمی پیتزا ده‌خوات و پزیشکه‌کانیش هۆشیاری ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌خواردنی پیتزا به‌ردوام بێت ئه‌گه‌ری مردنی زۆره‌.
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه‌، کلیر سیمۆنزی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له‌ماوه‌ی ٣١ساڵی رابوردودا ته‌نها پیتزای خواردوه‌.
پزیشکه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، ئەوکارە جۆرێکه‌ له‌ مانگرتن له‌ خۆراکه‌کانی دیکه‌ و به‌رده‌وامبونیش له‌سه‌ر خواردنی پیتزا به‌و شێوه‌یه،‌ ئه‌گه‌ری توشبونی به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ زیاد ده‌کات.
له‌لێدوانێکیشدا سیمۆنز رایگه‌یاندوە: له‌به‌رامبه‌ر خواردنی پیتزا به‌و شێوه‌یه‌، به‌به‌رده‌وامی وه‌رزش ده‌که‌م و ئاوی زۆر ده‌خۆمه‌وه‌،‌ به‌ڵام پزیشکه‌کان پێیان راگەیاندوم، له‌شت ڤیتامین و ماده‌ کانزاییه‌کانی زۆر که‌مه‌.
ئەو ئافرەتە بەریتانیە ره‌تیشیکردوه‌،‌ واز له‌ خواردنی پیتزا بهێنێت.

س:سبةى