کۆمپانیایCamelback هەستا بە دروستکردنی جۆرێک لە شوشە کە لەماوەی 60 چرکەدا ئاو پاکژ دەکاتەوە.
ئەو کۆمپانیایە بۆ دروستکردنی ئەو شوشەیە تەکنەلۆژیای تیشکی سەرو بنەوشەیی بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی کاریگەری میکرۆبەکانی ئەو ئاوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ئامێرە بۆ پاکردنەوەی ئاو، سەرجەم پێوەرەکانی ئاژانسی پاراستنی ژینگە پەیڕەو دەکات .
هەروەها بەسێ هەنگاو دەتوانرێت ئاوی پاک بەدەست بهێندرێت، ئەویش یەکەمجار کردنەوەی سەری شوشەکە و دواتر پڕکردنی لەئاو، پاشانیش دەست دەنرێت بە دوگمەی پاکردنەوەی ئاوەکە و لەماوەی 60 چرکەدا پاکی دەکاتەوە.

سبةى

بــــــؤبينينى كلبك ليره بكه