بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی، کە لە دوێنێ و شەوی رابردووەوە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە بناری قەندیل-یشی گرتەوەو ئەوەش بووە ھۆی داخستنی رێگای سەرەکی دەڤەرەکە.
شەوی رابردوو لە گوندەکانی بناری قەندیل زیاتر لە ٢٥ سم بەفر باریوەو جگە لە رێگای سەرەکی ئەو ناوچەیە ھەریەک لە گوندەکانی ئێندزە و لێوژەو سلی و بۆلی و خوێبیان رێگایان بە ھۆی زۆریی بەفرەوە لێگیراوە.
وەک ھاووڵاتیانی ئەو ناوچەیەش رایانگەیاند، رێگای سەرەکی بناری قەندیل کراوەتەوە بەڵام گوندەکانی ئێندزە و لێوژە و خوێبیان کە ئاوەدانیان تێدایە تا ئێستا نەکراوەنەتەوەو ھاتوچۆی ھاووڵاتیانیش لەو ناوچەیەدا پەکیکەوتووەو جگە لە بناری قەندیل، لە ناوچەی برادۆست و باڵەکایەتی-یش بەفرێکی زۆر باریوە.

Kurdsat tv