خواردنی‌ سێوێك ڕۆژانه‌ به‌سوده‌ و ده‌تپارێزێت له‌نه‌خۆشی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌سێودا ماده‌ی‌ “ته‌رته‌ریك” و”مالیك” تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ رێگرتن له‌ترشاندنی‌ گه‌ده‌و یارمه‌تی‌ چالاكردنی‌ كرداری‌ هه‌رس ده‌كات وه‌ ماده‌ی‌ (فلافونیدات) ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزی‌ ئامێری‌ به‌رگری‌ و پاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ دڵ و ڕێگرتن له‌ نه‌شونمایی‌ میكۆربی‌ شێرپه‌نجه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ نوێی‌ به‌ریتانیدا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رهه‌می‌ سێودا ماده‌ی‌ (فلافنول) تێدایه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ په‌نكریاس, هه‌ردوو ماده‌ی‌ (كویرستین) و(فلافنول) به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ له‌سێو پیازدا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ردووكیان به‌سودن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌‌و پاراستن به‌تایبه‌تی‌ ماده‌ی‌ (فلافنول) زۆرترین كه‌ره‌سته‌ی‌ خۆراكی‌ تێدایه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ په‌نكریاس, هه‌روه‌ها خواردنی‌ سێو ده‌بێته‌ هۆی‌ پاكردنه‌وه‌ی‌ جگه‌ر له‌خوێنی‌ پیس‌و به‌هێزكردنی‌ ددان.

بوونی‌ ماده‌ی‌ “بكتین” له‌سێودا یارمه‌تی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گازه‌كانی‌ گه‌ده‌ ده‌دات و دیاریكردنی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆڵیسترۆڵ له‌خوێنداو ڕێكخستنی‌ شه‌كر له‌خوێندا, خواردنی‌ سێو یان شه‌ربه‌تی‌ سێو ڕێگره‌ له‌توشبوونی‌ نه‌خۆشی‌ به‌خانه‌كانی‌ له‌ش

ليفين بريس