پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆژی ئاشكرایانكرد، ئامێرێكی نوێیان داهێناوه كه ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی شێوازی گۆڕانی رووخساری كه‌سه‌كانه‌وه له‌كاتی قسه‌كردندا راستگۆیی یان درۆكردنیان ئاشكرا بكات. ئه‌و ئامێره له‌فێستیڤاڵی به‌ریتانیا بۆ زانسته‌كان خرایه‌ڕوو كه له‌زانكۆی برادفۆردی به‌ریتانیا رێكخرا بوو، ئامێره‌كه‌ش به‌هاوكاریی له‌نێوان توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌و زانكۆی ئهبیریزویتی ناوچه‌ی وێلزو ده‌سته‌ی چاودێریكردنی سنووره‌كانی به‌ریتانیا دروستكراوه‌و گه‌شه‌ی پێدراوه.
دابینكردنی ئاسایش
له‌و ئامێره‌دا كه به كۆمپیوته‌ر ئیش ده‌كات ئامێرێكی وێنه‌گرتنی ڤیدیۆیی ساده‌و ئامێرێكی دیكه‌ی زۆر هه‌ستیاری و سیستمێكی ژمێره‌یی لێبهستراوه. پسپۆڕه‌كان ده‌ڵێن، له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م ئامێره گرنگییه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ كاروباری ئه‌وانه‌ی له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا كارده‌كه‌ن. یه‌كێك لهپسپۆڕهكان له‌باره‌ی ئه‌و ئامێره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و ئامێره له‌نزیكه‌ی سێیه‌كی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌توانێت جیاوازی بكات له‌نێوان قسه‌ی راست و ناڕاستدا، بۆ ئه‌مه‌ش پشتمان به‌ستووه به‌و توێژینه‌وانه‌ی كه ماوه‌ی (3) ساڵ كردوومانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چۆن مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی نائاگایانه هه‌سته‌كانی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كی ئاسان لهگوزارشتهكانیداو له‌و خوێنه‌ی كه به‌ره‌و پێستی هوروژم دێنێت.
خوێندنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت: مرۆڤ له‌كاتی ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانیدا رووخساری جیاوازه‌و هه‌ندێك جوڵه‌ی زۆر به چاوه‌كانی ده‌كات و هه‌ندێك چاوی زه‌ق ده‌كاته‌وه‌و هه‌ندێك لێوه‌كانی ده‌كرۆژێت و ههندێكیتر هه‌ناسه‌ی توند ده‌بێت و هه‌ندێكی تر چاوی زۆر ده‌تروكێنێت و چه‌ند جوڵه‌یه‌كی تر كه هیچ كه‌سێك له‌وی تر ناچێت. ته‌نانه‌ت ئاوسانی ده‌ماره خوێنه باریكه‌كانی ده‌وروبه‌ری چاومان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه لهناخماندایهو ئه‌و ئامێره ههستهوهرهش كه دامانهێناوه ئه‌وه ده‌رده‌خات و ئاشكرای ده‌كات. پسپۆڕێكی دیكه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پێشتر‌و له‌ساڵی (1929)دا ئامێرێكی له‌و جۆره هه‌بووه، به‌لام به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سیم و وایه‌ره‌ی له له‌شی كه‌سی مه‌به‌ست ده‌به‌سترا كه‌سه‌كه زۆر بیتاقه‌ت ده‌بوو، ئامێره‌كه‌ش نه‌یده‌توانی هه‌سته راسته‌قینه‌كانی ئه‌و كه‌سه بخوێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامێره‌ی ئێستاوه.
بڕیاریشه ئه‌و ئامێره نوێیه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌یه‌كێك له ڕۆكهخانهكانی ئه‌وروپا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌به‌شی كۆچبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی پۆلیسی به‌ریتانیا بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان به‌كاربهێنرێت.
كوردستانى نوئ
Advertisements