داوا دەكرێ شەكر بخرێتە ئەو لیستەوە كە جگەرەو كحولیان تێدایە، بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بۆ تەندروستی مرۆڤی هەیە.
لێكۆڵەرانی زانكۆی سان فرانسیسكۆ لە ئەمریكا دەڵێن “ ئەو شەكرەی دەكرێتە نێو هەندێك چارەسەر و خواردنەوەكانەوە هۆكاری تووشبوونە بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و زوو مردن، بۆیە پێویستە فرۆشتنی رێكبخرێ هەروەك جگەرە و كحول”.
زانایان ئاماژە بەوە دەدەن ئەو خواردنەوەو خۆراكانەی شەكری فرەكتۆزیان تێدایە، ساڵانە بەشدارن لە مردنی 35 ملیۆن كەس لە جیهاندا، ئەوەش زۆر مەترسیدارەو پێویستە رێكبخرێ لە رێگەی باج خستنە سەری و دانانی رێوشوێنی سنوورداركردنی، هۆشداریشیاندا لەوەی ئێستا جیهان بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنێ زیاتر لە كێشەی كەمی خۆراك، شەكر هەرس دەگۆڕێ لە لەشدا و گوشاری خوێن بەرزدەكاتەوەو كاریگەری لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەكان دروستدەكات و زیان بە جگەر دەگەیێنێت.
لێكۆڵەران داواشدەكەن باجی قورس بخرێتە سەر كۆمپانیاكانی دروستكردنی خواردنەوە گازییەكان و نرخەكانیان زیاد بكرێ و بەكارهێنانیشیان تەنها بۆ كەسانی تەمەن سەروو 17 ساڵ رێگە پێدراوبێت.
لێكۆڵینەوەكە ئاشكراشی دەكات لە ماوەی 50 ساڵی داهاتوودا رێژەی بەكارهێنانی شەكر سێ بەرامبەر زیاد دەكات.

رووداو