هەموو ئەوانەی تووشی شێرپەنجە دەبن لە كاتی چارەسەركردنیاندا، رووتانەوەی قژیان یەكێكە لەو شتانەی ناخۆشترین هەستیان بۆ دروستدەكات، ئەو هەستەش لەلای منداڵ ناخۆشترە كاتێك دایكان و باوكانیان دەبینن لە ماوەیەكی كورتدا قژیان لەدەستدەدەن .
بەڵام سارا دۆنكانی تەمەن 44 ساڵ كاتێك قژی دەستی بە وەرین كرد بەهۆی چارەسەری شێرپەنجەی سنگییەوە، وایكرد كە لەدەستدانی قژی ببێتە هۆی هاندانی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەو بەخشینی هیوا پێیان.
سارا لەكاتی دەستپێبوونی وەرینی قژی داوای لە كچە تەمەن 6 ساڵەكەی كرد كە قژی بۆ لێبكاتەوەو ئەوەشیكردە ڤیدیۆیەكی سێ خولەكی و لە یوتیوبدا بلاویكردەوە.

50هەزار كەس تەماشایان كرد

لەو فیلمە ڤیدیۆییەدا نیشاندانی سۆزی دایكایەتی و هەروەها زەردەخەنەی دایكەكە بۆ كچەكەی تێدایە و پێكەوە كاتێكی خۆشی كچ و دایكایەتی بەسەردەبەن.
ڤیدیۆكە لەلایەن خێزانەكەی ساراوە وێنە گیراوەو بۆ هاندانی تووشبووانی شێرپەنجە خراوەتە یوتیوبەوەو لە ماوەی 3 رۆژدا زیاتر لە 50 هەزار كەس تەماشایان كردووە.

رووداو