نه خۆشی شه کره…………………
TEXT

نه خۆشی شه کره تاکه نه خۆشی نیه به ڵکو کۆکراوه ی چه ند نه خۆشیه که.
دوو جۆر نه خۆشی شه کره هه یه
جۆری یه ک و جۆری دوو
ئه وه ی زیاتر ئاسایی یه جۆری دووه مه
85%ئه وانه ی نه خۆشی شه کره یان هه یه له جۆری دووه مه

جۆری یه که م ……………
ئه و که سانه ی که ئه م جۆره نه خۆشی شه کره یان هه یه ناچارن ئه نسۆلین به کار بهێنێت بۆ ئه وه ی بژین . له نه خۆشی درێژخایه نه کانن .
له نێوان منداڵ وگه نج جۆری یه ک جۆ رێکی ئاساییه هه ر به م هۆیه پێ ده ڵین نه خۆشی شه کره ی گه نجان.هه رچه نده ئه وانه ی که توشی نه خۆشی شه کره ده بن ئه وانه ن که له 40 ساڵ گه وره ترن بۆ یه ئه م ناو هێنانه ته واو نیه.

جۆر دووه م……………

په نکریاس توانای به رهه مهێنانی ئه نسۆلینی هه یه به ڵام به شی پێداویستی له ش ناکات.
هه سته کان بۆ ئه نسۆلین له ماسولکه کان و خانه چه ورییه کان که م بۆته وه بۆ کاریگه ری ئه م ئه نسۆلینانه ی که به رهه م ده هێنرێت به شی ناکات.
هۆیه کی تر ئه وه یه که جگه ر زیاتر شه کر به رهه م ده ‌هێنێت.

بۆچی مرۆڤ توشی نه خۆشی شه کره ده بن………..
زۆر له وانه ی توشی نه خۆش شه کره ده بن هه ست به سوچ و عه یبه ده که ن له به ر ئه وه ی زۆر که س با سی نه خۆشی شه کره ده که ن که هه موو ژیانی له گه ڵ نه خۆشیه که یه وه نه خۆشیه که ده خه نه ئه ستۆی خۆیان .ده ڵێت خۆزگه ئه وه نده شیرینیم نه خواردایه،یان ده بوایه له سه ره تا کارێکم بکردایه که تووشی ئه م نه خۆشیه نه ده بووم .ئه م پرسیارانه هه مووی ئاساییه که مرۆڤ له خۆی بکات،به ڵام گرنگه که بزانین که مرۆڤ تووشی شه کره نابێت ته نها به هۆی خواردنی شیرنه مه نی ئه مه تێگه یشتنێکی هه له یه.

هۆی تووش بوون به نه خۆشی شه کره ئالۆزه له نێوان بۆماوه یی وژینگه ی ده ورووبه رمان له ته ک بۆماوه یی هه ره مه کی شێوازی ژیان له وانه یه جۆره ها هۆرمۆن توشی نه خۆشی شه کره مان بکات بۆ نمونه هه ندێ هه وکردنی له ش(التهابات) له کاتی دووگیانی تووشی منداڵه که ببێت تووشی نه خۆشی شه کره ی بکات، له وانه نه خۆشییه کانی په نکریاس که توشی هه وکردن و شێرپه نجه ده بێت . هه ندێ ده رمان کاریگه ری نیگه تیڤی هه یه له سه ر ئه نسۆلین

هه ندێ نمونه ی ده رمان

کۆرتیزۆن له ده رمانی به رزبونه وه ی په ستانی خوێن رێژه ی شه کر له خوێن زیاد ده کات .
کۆرتیزۆن به حه ب و ده رزی له هه ندێ ده رمانی دڵ.
له گه ل دکتۆر قسه بکه بۆ ئه وه ی بزانی کاریگه ری ئه و ده رمانانه چیه له سه ر له شت که به کاری دێنیت.
جۆری دوو له نه خۆشی شه کره هۆیه سه ره کییه که ی ئه وه یه که هۆرمۆنی ئه نسۆلین به شی له ش ناکات به پێ پێداویستییه کانی له ش به رهه م ناهێنرێت

له کاتی تووشبوون به نه خۆسی شه کره رێژه ی ده ردانی رژێنه ری ئه نسۆلین بۆ نیوه که م ده بێته وه

چا ره سه ری باش هه یه
له وانه گۆرینی شێوازی ژیان و دابه زاندنی کێشی له ش و وه رزش کردن .
ئه گه ر به شی نه کرد ئه وه ده رمان هه یه که کاریگه ری له سه ر له ش هه یه بۆ باش کردنی رێژه ئه نسۆلینی له ش،هه روه ها ده رمان هه یه رێژه شه کر له له ش که م ده کاته وه به هۆی دانی ئه نسۆلین . ده توانین ئه نسۆلین به رێگای ده رزیش بدرێت بۆ که کردنه وه ی رێژه شه کر له له ش.

چۆن کاریگه ری هه یه له سه ر له ش

له په نکریاس دوورگه ی بچوک بچوک هه یه بۆ خانه کان،پێان ده وترێت دورگه کانی له نگه ر هانز. جۆره ها جۆری خانه هه یه،له وانه خانه کانی(بێتا) که گرنگترین کاری به رهه م هێنانی ئه نسۆلینه.
هه رکه خواردنمان خوارد رێژه ی شه کر له خوێن زیاد ده کات .خانه کانی بێتا یه کسه ر ئاماژه (ئیشاره تی)بۆ دێت که رێژه ی ئه نسۆلین له خوێن زیاد بکات.هه رچه ند رێژه شه کر زیاد بکات ئه وه نده زیاتر رێژه ی ئه نسۆلین زیاد ده کات.
هۆرمۆنه کان کارده که ن وه ک ده رکه وان سه یری شه کر ده که ن له ناو خوێن پاش هه ر ژه مێک رێگه ده ده ن بۆ ناو له شو بۆ جۆره ها خانه ،که وه ک ووزه به کار بهێنریت.
که شه کره که گواسترایه وه بۆ ناو خانه کان رێژه ی شه کر که م ده بێته وه له ناو خوێن.

له جۆری دووه می شه کره به هه مان شێوه خانه ی بێتا ئه نسۆلین به رهه م ده هێنیت به ڵام کاردانه وه که ی له له ش به شێوه یه کی نزم تره له ئاسایی وه کون جاران به چاڵاکی ئه نسۆلین نارێژێت له کاتی هاتنی خواردن ئه وه ش وا ده کات ئه وشه کره ی که له رێگای خواردنه وه بۆ له ش دێت به پێی پێویست ئه نسۆلینی ناداتێ که بیاگوزێته وه بۆ ناو له ش. له جیاتی ئه وشه کره کان له ده وری خوێن ده سورینه وه.رێژه ی شه کر زیاد ده کات.
ئه و ئه ئنسۆلینانه ی که ده رده درێت به هه مان شێوه چاڵاک نین وه ک جاران.بۆیه په نکریاس پێویسته زیاتر ئه نسۆلین ده ربدات بۆ پێداویستی له ش.بۆیه ده بێ چاڵاک تر وخێراتر ئه نسۆلین به رهه م بهێنیت،به لام ئه و کات به بێ گوێ پێدان به که مته رخه می ئه نسۆلین ده رده کات ئه نسۆلینیش به هه مان شێوه پێ گه یشتوو نابێت.

ئێمه خۆمان له ناو چوارچێوه کی خراپ ده بینینه وه.رێژه ی شه کر له ناو خوێن زیاد ده کات داوکارییه کان بۆ سه ر بێتاکان زیادده کات نتوانێت ووڵام بداته وه به پێ پێویستو رێژه ی شه کر زیاتر ده کات.بێتاکان توانایان له ده ست ده ده ن ژه هراوی ده بن به رێژه ی شه کر.به ڵام خانه کانی بێتا ده توانن بگه رینه وه سه ر شیوازی جاران به که م کردنه وه ی رێژه ی شه کربۆ حاله تی ئاسایی. به ڵام له داهاتوو له وانه یه کاری بێتا کان به شێوه یه کی هه میشه یی لاواز ببێته وه.
گه وره ترین هۆ بۆ به رزبونه وه ی رێژه ی شه کر قه له وییه ،زۆربوونی رێژه ی چه وری له ش وا له له ش ده کات که متر هه ستیار بن بۆ رێژه ی ئه و ئه نسۆلینه ی که هه یه.ئه گه ر جگه ره کێش بیت ئه وا زیاتر کاری ئه نسۆلین خراپ ده کات.
بۆیه گرنگه خۆت له قه له وی بپارێزی و واز له جگه ره هێنان بێنه.

له گه ڵ په نکریاس جگه ر ده ورێکی سه ره کی هه یه بۆ رێکخستنی شه کر له له ش ،به جیا له وه ی که جگه رکاری خاوێن کردنه وه ده کات ،هه روه هاکارگه یه که بۆ شه کر یان عه مباریشه بۆ شه کر ،لێره شه کر له ماده ی چه وری دروست ده کرێت (گلیسرۆل)هه روه ها له ماده ی ماسولکه کان که پرۆتینه.هه روه ها ئه وشه کرانه ی که له ش به کاریان ناهێنیت بۆ ئه وکاته عه مبار ده کرێت وه کو گلۆکۆجین.له کاتی شه و هه روه ها له نێوان ژه مه کان که شه کر ناخۆین ئه وا جگه ر ماده ی گلۆکۆجین ده گۆرێت بۆ شه کرو ده ینێرێت بۆ ناو خوین بۆ ئه وه ی رێژه ی شه کر له ناو خوێن ئاسایی بێت.
هه روه ها بۆ جگه ر ئه نسۆلین کاری گرنگی هه یه له گه ل نان خواردن ناهێلێت شه کر ده ربدات یان شانه چه ورییه کان.زیاده کان له شه کرپاش نان خواردن عه مبار ده کرێن له جگه ر.به م شێوه یه له ش خۆی ده پارێزی له شه کری زیاده.
هه موو خا نه کان پێویستیان به شه کر هه یه بۆ دروست کردنی ووزه به تایبه تی مێشک.ئه وه پێویستی به نه گۆری پیدان هه یه چونکه ناتوانێت شه کرعه مبار بکات .ئه گه ر ئێمه به پێ پێویست خواردن نه خۆین یان رێژه شه کر که متر بێت له پێوستییه کان ،ئه وا جگه ر ده ورێکی کاریگه ری هه یه چونکه جگه ر گلۆکۆجین ده گۆرێت بۆ شه کر هه روه ها به نوێی شه کر دروست ده کات بۆ ئه وه ی پێداویستی مێشک جێ به جێ بکات.
لای ئه و که سانه ی که نه خۆشی شه کره یان هه یه ئه نسۆلین کاریگه ری هه یه بۆ رێکخستن بۆ ده ردانی شه کر که له جگه ر کاره که ی که م بۆته وه.ئه وه ش وا ده کات که ده ردانی شه کر له جگه رله لایه کی تره وه زۆر ده بێت.له لایه کی تر له کاتی هه ڵه وه ده بێت .
جگه ر کارێکی گرنگی هه یه له کاتی نه خۆشی شه کره بۆ یه له وا نه یه گرنگه به ئاگاییه کی زۆر ئه نسۆلین زیاد بکرێت،هه روه ها که م کردنه وه ی ده ردانی شه کر له جگه ر به هۆی داووده رمان.

نێشانه کانی نه خۆشی شه کره

هه ندێ نیشانه ی ئاسایی که ده توانی هه ستی پێ بکه یت له کاتی تووش بوون به نه خۆشی شه کره.
1-زۆر برسیی بوون
2-زۆر تێنوو بوون
3-ماندووبوون
4-هه ست به نه خۆشی یان خراپی له س
5-زۆر میزکردن

چۆن ده توانین نیشانه کان دیاری بکه ین

چه ند زووتر ئاشکرا بکرێت نیشانه کانی نه خۆشی شه کره ئه ونده مه ترسی که متره بۆ نه خۆسی تر که به دوای دادێت.
ئه گه ر له خێزانه که ت ئه م نه خۆشیه هه یه .هه روه ها قه له وێشی یان کێشه ی په ستانی خوێنت هه یه.ئه وه ژیرییه ئه گه ر کۆنترۆلی رێژه ی شه کر له خوێن بکه ی.
ئه مرۆ ده توانی له ده رمانخانه کۆنترۆل بکه ی به ئاسانی.
یان له نه خۆشخانه. ئه مرۆ به شێوه ی وه رگرتنی دلۆپێک خوێن ده توانی رێژه ی شه کره که ت دیاریی بکه یت.گرنگه پێش نان خواردن….

چۆن ده توانین مه ترسی که م بکه ینه وه بۆئه وه ی تووشی شه کره نه بین

زۆر که س نازانن که جۆری دووه م زیاتر بۆ ماوه ییه له جۆری یه که م .له سوید یه ک میلیۆن که س زیاتر هه ڵگری نه خۆشی شه کره ی بۆماوه یین که مه تر سی تووش بوون به نه خۆشی شه کره یان هه یه له جۆری دووه م.لێکۆله وه ره کان سه لماندویانه که به شێک له م جینانه به ئاسانی نه خۆش توشی شه کره ده بێت له جۆری دوو.ئه م که سانه ی ئه م جینانه ی هه یه ئه گه زۆر ئاگایان له خۆ نه بێت ئه وا به ئاسانی له وانه ی تر تووشی ئه م نه خۆشیه ده بێت.هه ر کاتێک ئه م جینانه به ئاگا بێت ئه وا که سه که تووشی شه کره ده بێت.

که م کردنه وه ی مه ترسی شه کره

ئێمه ناتوانین چاره سه ری کرۆمۆسۆمه کان بکه ین که هه مانه.به ڵام زۆر شت ده توانین بکه ین بۆ ئه وه ی شێوازی ژیان بگۆرین بۆ ئه وه ی تووشی ئه م نه خۆشیه ببین یان نه هێلین گه شه بکات نه خۆشی شه کره له له جۆری دوو
ئێستا چه ند فاکته ریکی گرنگتان بۆ باس ده که ین که بریار ده دات که گه شه به نه خۆشی شه کره جۆری دوو بده ین یان نا

1-کێشی زیاد وو چه وری، چه ند کێشمان زیاد بێت ئه وه نده
خانه کان هه ستیاریان که م ده بێته وه هه روه ها کارده کاته سه ر په نکریاس بۆ زیاتر ده ردانی ئه نسۆلین .چه ند قه له و تر بی ئه وه نده زیاتر یاخود 5تا10 جارله ش پێویستی به به رهه م هێنانی ئه نسۆلین ده بێت له رێگای په نکریاسه وه بۆ ئه وه ی رێژه ی شه کر له ناو خوین ئاسایی بکات.
جۆری ئه نسۆلینه که ده گۆرێت واتا کڤالیتیتی وه ک خۆی نامینێته وه زیاتر ئه نسۆلینی پێنه گه یشتوو ده رده کات.

2- جگه ره کێشان هه ستی ئه نسۆلین که ده کاته وه
3-دله راوکێ. خه وی که م و خواردنه وه ی کحولی کاریگه ری هه یه له سه ر رێکخستنی رێژه ی شه کرله ناو خوێن.
4-وه رزشی که م .هه سته کانی له ش که م ده کاته وه بۆ ئه نسۆلین،زه حمه ت دهبێ بۆ راگرتنی کێشی له ش،که می وه رزش له وانه یه توشی په ستانی خوێن بکات.
5- خواردنی هه ڵه.له گه ڵ وه رگرتنی یان خواردنی چه وری
و کۆلیهیدرات،وا ده کات که رێژه ی شه کر له خوێن جێگیر نه بێت .هه روه ها مه ترسی بۆ زیادبوونی کێشی له ش دروست ده کات

توشی تێکدانی رێژه ی چه وری خوێن ده کات.چه وری خوین کارده کاته سه ر ئه و خوردنانه که ده یخۆین هه روه ها ته ندروستیمان چۆنه چه ند جووله ده که ین،زۆر گرنگه که چه وری خوێن له ئاستێکی باش رابگرین،هه روه ها دڵه راوکێ خه وه کانمان و خواردنه وه ی کحولی ک سه ریژه کاریکی نێگه تیڤ ده کات سه رچه وری خوێن،
6-به رزی په ستانی خوێن ،ئه گه ر که سه که نه خۆشی شه کره ی جۆری دووی هه بێ ئه وا مه ترسی زیاتره له کاتی به رزی په ستانی خوێن،ئه وه ش توشی نه خۆشی شه له لمان ده کات هه روه ها کێشه ی دڵ و تێکدانی سوڕی خوێن له پێیه کان.

ئالۆزییه کان

تووش بوون به نه خۆشی له وانه یه هۆیه که ی ئاکامه کانی نه خۆشی شه کره له جۆری دوو بێ،به ڵام ئه گه ر زانیاریت ده ست هێنا تۆ به سه رنجه کانت بۆ نیشانه کان ده توانی وازهێنان یان ئاکامه کانی که م بکه یه وه.
یه ک له ئاکامه کانی نه خۆشی شه کره به رزبوونی په ستانی خوێنه.هایپه ر تۆنییه.زۆر جار ته نها یه ک روون کردنه وه ی تایبه ت نیه بۆ به رزبوونه وه ی په ستانی خوێن،چه ند فاکته رێکی یارمه تی ده ر هه یه له گه ڵ نه خۆشییه کانی شه کره له وانه بۆماوه یی،به رزبونه وه ی ته مه ن.دڵه راوکێ،قه له وی،کحول،که می وه رزش.

باری دڵ قورس ده بێ بۆیه زیاتر ماندوو ده بێ ،له داهاتوو مه ترسی زۆرده بێ بۆ تووش بوون به سه کته ی دڵ.شه له ل.خراپی سوری خوێن له پێیه کان بۆ یه گرنگه کۆنترۆلی په ستانی خوێن بکه ی هه ر وه ک چۆن کۆنترۆلی شه کری خوێن ده که ی.
یه ک له فاکته ره کان که ده بێ کۆنترۆلی بکه ین ئه ویش کۆلیسترۆلی خوێنه. له وانه یه کۆلسترۆلی زۆر له ناو بۆری خوێن عه مبار بکرێت ئه ویش ده بێته هۆی سه کته ی دڵ یان شه له ل (خوێن تێزینی مێشک).

ئه گه ر کێشی له ش دا ببه زێنین وه وه رزش بکه ین ئه وا ده توانین په ستانی خوین که م بکه ینه وه،ده توانی باشتر کۆنترۆلی کۆلیسترۆل بکه یت،ئه گه ر به شی نه کرد ئه وا پێویسته ده رمان به کار بهێنی،نه خۆشی شه کره نه خۆشیه که زۆر کاریگه ری هه یه له سه رت که توشت ده بێ به ڵام زۆر شت هه یه به خۆت ده توانی پارێزگاری بکه یت له وانه رێژه ی شه کر.
چه ند زانیاری زۆر وه ربگری ئه وه ندا زیاتر فێر ده بی چۆن له شت کار ده کات.هه روه ها ده توانی رێگر بی له چه ندین نه خۆشی تر

خواردن

چ بخۆین له کاتی تووشی نه خۆشی شه کره ده بین؟

خواردن ده ورێکی گرنگی هه یه بۆ هه مومان،وه به تایبه تی بۆ ئه وانه ی نه خۆشی شه کره یان هه یه،له گه ل خواردنی باش ده توانی پارێزگاری له رێژه ی هه ستان و دابه زینی شه کر بکه ی.هه ندێ بنه مای سه ره کی هه یه بۆ یه کسان بوونی رێژه ی شه کری خوێن
1- خواردن که م بخۆ ژه مه کان زیاد بکه.نانی به یانی،نیوه رۆ،ئێواره له گه ڵ ژه می که می نێوان ژه مه کان.

2-خۆدوورخستنه وه له شه کر که مکردنه وه ی کۆلیهیدراتی خێرا بۆ نمونه له شه ربه ت.نانی سپی،په تاته،برنج،پاستا.هه مووکۆلیهیدراته ک ده گۆردرێت بۆشه کری تواوه له سک.پاشان ره وانه ی ناو خوێن ده کرێ و رێژه ی شه کر به رز ده بێته وه،ئه گه ر شه کری که متر بخۆی وه رزش بکه ی هه موو رۆژێ ئه وا باشتر یه کسانی خوێن ده پارێزی هه سته کانی ئه نسۆلین باش ده کات،
3-زۆرتر ئه خواردنانه بخۆ که زۆر میوه وسه وزه ی تێدایه

ئه وانه هه ڵبژیره که پاقله وگیاییه،دانه وێله که جۆی تێدایه.مریشک،ماسی،تۆیه کان بۆ نمونه فستق.رونی زه یتون به کار بهێنه له پێش رونه کانی تر،خۆت دووربخه له شتی کارگه یی له وانه به ئاسپه رتایمی تێدایه.
ئه وه نده خواردن بخۆ به قه ده رجولانه وه ت،یان سوتانی ووزه،
زۆری چه وری ده وره ی سک عه مبار ده کرێت له نێوان ئۆرگانه کانی ناو سک له وانه جگه روگورچیله کان ئه وانه مه ترسیدارترن له و چه ورییه که له رانه کان هه یه.

له گه ڵ ئه وه ی خواردنی باش ده خۆی ئاگاداری کێشت به.وه له بیر نه که ی که رۆژانه ده بێ وه رزش بکه ی وبرۆی،ئه وه باشترین کاره بۆ یه کسان کردنی رێژه ی شه کر له خوێن.

وه رزش

وه رزش کردن بۆ هه موان به رێک و پێکی گرنگه بۆ هه مووان،به ڵام به تایبه ی گرنگتره بۆ ئه وانه ی نه خۆشی شه کره یان هه یه.به ورزش کردنی رێک و پیک رێژه ی شه کر له خوێن جێگیر ده بێ هه روه ها سوودی بۆکۆلیسترۆل هه یه ،وه رزش رێژه یه کی زۆر کالۆری ده سوتێنیت له گه ڵ چه وری هه روه ها کێشت رێک ده خات.
وه رزش پێویستی نیه چه ند سه عات خۆت ماندوو بکه ی وه کو ئه وانه ی له یانه کان ده یکه ن یان غاردان( ڕاکردن )بکه ی کیلۆمه تر دوای کیلۆمه تر.وه رزش هه موو جۆره کانی چڵاکی فیزیکی ده گریته وه.

چاڵاکییه ک هه ڵبژێره که خۆت حه زی پێ ده که ی،یان جۆرێکی نوێ له چاڵاکی تاقی بکه وه .
چاڵاکییه کان له مانه
1-رۆیشتن به ده وری گه ره که که ت
2-شایی کردن
3-بۆڤلینگ کردن
4-پاسکیل لێ خورین بۆ شوێنی کار
5-فریز برین
6-ماڵینی ماڵ
7-کارکردن له باخچه
8-مه له وانی کردن
9-ئوتۆمۆبێل شوشتن
10-ئوتۆمۆبێله که ت له شوێنێک رابگره تۆزێک دوور بێ له جێی مه به ست

هه موو رۆژێک چاڵاکییه ک ئه نجام بده.ئه گه ر تۆ زۆر چاڵاک نه بووی له م دواییه،قسه بکه له گه ڵ یه کێک که خزمه ت گوزاریی ته ندروستیت پێشکه ش بکات.له سه ره تا له سه رخۆبه.ده ست به ورزش بکه 5تا 10 خوله ک له دوایی زیادی بکه،یان 10خوله ک وه رزش بکه 3 جار له رۆژێکدا.

کۆنترۆل کردنی رێژه ی شه کر
TEXT

هه ندێ جارگوێ بیست ده بین ئه و نه خۆشانه ی شه کره یان هه یه ده لێن ئێمه تۆزیک نه خۆشی شه کره مان هه یه هیچ نیه. ئه گه ر له گه ل نه خۆش بژی وه کۆنترۆلی خراپت هه بێ ئه وا زۆر مه ترسی داره،نه خۆشی شه کره هه ژمارده کرێت به سێه م جۆری نه خۆشی کوشنده،وه زۆر جار ئه و نه خۆشیانه ی که به داواوه ی دادێ ئه وان کوشنده ن،
به رزی رێژه ی شه کر ده بێته هۆی له ناو بردنی بۆری و مولوله کانی خوێن،مه ترسی له سه ر بۆرییه کانی خوێن ئه وه یه توشی بۆره‌كگرتنی ده‌مار ده بێت (ده مار شین بونه وه و هه ڵسان)، یان چه وری بۆری خوین عه مبارکردنی چه وری به رێژه یه کی زۆر.

لێکۆلینه وه کان نیشان ده ده ن که که جۆری دوو له نه خۆشی شه کره مه ترسی زیاتر بۆ توشبوون به نه خۆشیه کانی دڵ و بۆرییه کانی،وه ک سترۆک شه له ل یان سه کته ی دڵ له %75ی ئه وکه سانه ی نه خۆش شه کره له جۆری دوو یان هه یه به نه خۆشی دڵ ده مرن.
نه خۆشی شه کره کاریگه ری له سه ر چاوه کان هه یه ده بێته هۆی تێکدانی مولوله کانی خوێنی تۆری چاو چه ند گۆرانکارییه ک که ده بێته هۆی که م بینی تا راده ی کۆره بوون.پێوست به شێوه کی رێک و پێک چاوه کان بپشکنی به به رده وامی بۆ ئه وه ی ریگر بین له گۆرانکارییه کان.

نه خۆش شه کره له وانه یه توشی چه ند گرفتێکی ترت بکات له وانه کێشه ی گورچیله،گورچیله کارگه ی خاوین کردنه وه یه،به ڵام گرنگه بۆ رێک و پێک کردنی په ستانی خوێن هه روه ها خوێ وبلانسی ئاو،ئه گه ر پرۆتینی ساده له میز هه بوو ئه وا نیشانه سه ره تاییه کانه بۆ نه خۆشی گورچیله.ده بێ هه موو سال پشکنین بۆ پرۆتینی میز بکه ی زۆر گرنگه،ئه گه ر نیشانی پرۆتینی ساده بدات گرنگه پاستانی خوێن ئاسایی بێ.پێویسته په ستانی خوێن له 125له سه ر 75 به رزتر نه بی،بۆ نه خۆش شه کره به ئاسایی ده لێن 130له سه ر80.زۆرجار ده رمانی پێویسته بۆ دابه زینی په ستانی خوین.ئه گه ر گورچیله توشی وه ستان بوو ئه وا ده بی بشورێت یان گورچیلیه کی بۆ بچێنرێت.

تێکدانی هه سته کان(ده ماره کان)کێشه یه که که نه خۆش شه کره توش ده بێت ئه مه ش وا ده کات هه سته کان که م بکاته وه هه روه ها جوله ش.نیشانه سه ره تاییه کان گرژبوونی پییه کانه له گه ڵ ژان،ئه گه ر نه خۆشی شه کره ت هه یه ده بێ به به رده وامی پێیه کان بپشکنی .گرنگه به زوترین کات چاره سه ری برینه بچوکه کان بکه ی بۆ ئه وه ی رێگر بی له هه ر ئالۆزییه ک.بۆ هه ندیکه هه ندێ گۆران له مولوله کانی خوێن ده بیت هه روه ها هه سته کان هه روه ها توانای زه وق (هه وه س) هه ستان که م ده کاته وه.لای ژنان ئۆرگانه کانی زاوزێ توشی وشک بوون ده کات …هتد.

درێژیی ماوه ی شه کره له وانه یه کاریگه ری له سه ر هه سته کان( ده ماره کانی)سک و ریخۆله هه بێ خواردن به له سه ر خۆتر تێپه ر ده بێ.ئه وکات هه ست به رشانه وه سک توندی وهه ندێ جار سکچوون.
ئاسایی ددانه کان هه ڵده ورین له کاتی نه خۆشی شه کره ئه وه ش ده گه رێته وه بۆ خوێن به ربونی له گۆشتی ده م.بۆ یه گرنگه پاک و خوینی ددانه کانت رابگری به شێوه یه کی به رده وام ددانه کانت بپشکنیت.ئه وانه ی نه خۆشی شه کره یان هه یه به فروانی تووشی ئازارو ره قبونی شانه کان،ده سته کان و مل.چونکه ژییه کان کاریگه ری شه کره (ئه‌وه‌ی كه‌ ماسوولكه‌ وئێسك پێكه‌وه‌ گرێده‌دات یان هه یه له سه ر.

دابه زینی رێژه ی شه کر(هایپۆگلیکۆمی)

ئه گه ر رێژه ی شه کر دابه زی له سه رئاستی ئاسایی خۆی
3،9میلی مۆل،ئه وا هه سته کانی ئه نسۆلین ده بزوێنی.ئه وا پێ ده لێن هایپۆگلیکۆمی یان دابه زینی رێژه ی شه کر.ئه وا زیاتر ئه وکه سانه که چاره سه ری ئه نسۆلینیان هه یه توش ده بن به هایپۆگلیکۆمی.له وانه شه ئه که سانه توش بن که حه ب به کار ده هێنن به رێژه کی زۆر .ئه وانه ی ته نها وه رزش یان خواردن به کار ده هێنن زۆر به که می تووشی دابه زینی شه کره ده بن.

نیشانه کانی دابه زینی رێژه ی شه کر (هایپۆگلیکۆمی)
1-عاره قه کردن
2-دڵه راوکێ
3-لێدانی دڵ
4-گرانی سه رنج دان( ته رکیز کردن)
ئه گه رزۆر رێژه ی شه کردابه زی ده بێته هۆی له خۆچوون
بێ هۆشی شه کره ی پێ ده وترێت.له کاته دا به یارمه تی خێرا هه یه له خێزانه که ی یان کارمه ندی ته ندروستی.

شه کره له م کاتانه دا داده به زی
1-ئه گه ر ده رزیی ئه نسۆلین لێدا به رێژه یه کی زۆر یان به رێژه یه کی زۆر حه ب دابه زینی شه کره ت وه رگرت.
2-ئه گه رخۆت دوور خسته وه له خواردن یان له بیرت چوو.
3-ئه گه ررێژه یه کی زۆرکحولت خوارده وه به بێ خواردن.
4-ئه گه ر خواردنت زۆر که م خوارد وه زۆر که کۆلیهیدراتی تێدابێ.
5-ئه گه ر زۆر وه رزش بکه ی یان خۆت ماندوو بکه ی به چاڵاکییه ک،هیچ سه رنجێکت نه دا که رێژه که ی ئه نسۆلین دابه زێنی بۆ کاتی وه رزش .پێویسته ده کات رێژه ی ئه نسۆلین دابه زێن له گه ل وه رزش کردن.

چ پێویسته بکه ی ئه گه ر تووشی دابه زینی رێژه ی شه کر ببیت.
1-سه رنج بده بۆ ئه وه ی شه کر بخۆی،چه نند ده نکێک یان حه بی شه کره ی ترێ.یه ک به رداخ شه ربه ت،خۆت دوور بخه وه له شه کرانه ی که کیمیاوین.ئه وانه یارمه تیت ناده ن له کاتی هایپۆگلیکۆمی.
2-دوایی یه ک له فه له نانی جۆ بخۆ له گه ل میوه یه ک که به له سه ره خۆ رێژه ی شه کر به رزده کاته وه.
3- ئینجا رێژه ی شه کره که بپیوه بزانه به رز بۆته وه.ئه نه توانی کۆنترۆلی بکه ی ئه وا په یوه ندی به دکتۆره وه بکه
4-به به رده وامی شه کرت له گیرفان بی،یان شه کری تری.
5-ئه گه ر لات گران بوو که ی هه سته کانی ئه نسۆلین دیاری بکه ی ئه وا خوێنه که ت بپشکنه به به رده وامی بۆ ئه وه ی فێری نیشانه کانی بی.
ئه گه ر ئه مه دووباره بۆوه ئه وا له گه ڵ دکتۆر قسه بکه.

(هایپه ر گلیکۆمی) به رزبوونه وه ی شه کره

ئه گه ر رێژه ی شه کر بۆ سه رووی 7،0 میلیمۆل به رز بۆوه هه ژمارده کرێت به هایپه ر گلیکۆمی،ئه گه ر به ته واوی رێژه ی شه کر به رز بۆوه ئه وا واتا مه ترسی گه وره بۆ سه ر سیسته می سوڕانی خوێن.
که باسی هایپه ر گلیکۆمی ده که ین واتا باسی به رێژه یه کی زۆر شه کر به رزبۆته وه له خوێن .رێژه شه کر هه ندێ جار بۆ پله ی 15 تا 20 میلیمۆل به رزده بێته وه.هه ندێ جار هۆ هه یه بۆ به رزبونه وه ی رێژه ی شه کر له وانه دڵه راوکێ،که متر جوله له ئاستی ئاسایی.خواردنی زۆر خواردووه حه بی له بیرچووه.له وانه شه هه سته کانی له ش بۆئه نسۆلین که م بۆته وه بۆ نمونه له کاتی هه وکردن التیهابات.

نیشانه سه ره تاییه کان بۆ به رزبونه وه ی شه کره ئه مانه ن
1-زۆر تێنوت ده بێ
2-ماندووبوون
3-میزکردنی زۆر
4- وشک بوونی قورگ ولیکه گلاند(سلێم هیننور)
ئه گه ر هۆیه که ی چاره سه ر نه کرێت شه کره ی خوین زیاتر هه ستا له وا نه یه شله ی ناو له ش تێک بچێت.ئه گه ر که سه که که رێژه ی وه به رهێنانی ئه نسۆلینی که م بووبوو ئه وا مه ترسی توش بوون به (کیتۆئه سید)یان ژه هراوی بوونی ئۆکسجین ده بێت ده بێت/ئه وه ش توشی دابه زینی په ستانی خوێن ده بێت،رشانه وه،ژانه سک،کاریگه ری له سه ر به ئاگابوون ده بیت و ده بێته هۆی تێکدانی خوێ له له ش ئه مه ش ده بێته هۆی تێکدانی لێدانی دل.ژه هراوی بونی ئۆکسجین ئاسایی نیه لای نه خۆشی شه کره له جۆری دوو.

له کاتی نه خۆشی شه کره له جۆری دوو که هه وکردن یان اللتیهابات یان دڵه راوکێت هه بێت ئه وا له وانه یه توشی سه کته ی دڵ یان شه له ل ببی.واتا رێکخستنی شه کر نامینێت ،شه کری خوێنیش زۆر به رز ده بیته وه،ئه وه ش ده بێته تێکدانی شله ی له ش و وشک بونه وه،تێکدانی گورچیله تا له خۆچوون.ئه وانه ی توشی ئه مانه ی سه ره وه ده بن ته مه نیان له 70 ساڵ زیاتره،چاره سه ر کردنی ئه م نه خۆشیه له نه خۆشخانه ده بێت .به ئه نسۆلین و درۆپ .

چ بکرێت بۆ رێگری کردن له (هایپه ر گلیکۆمی)به رزبونه وه ی شه کره.
1-واز مه هێنه له چاره سه ر کردن به ده رمان
2-ئه گه ر نه خۆش که وتی گرنگه زووزوو شه کری خوێنت بپیوی.له وانه یه پێویستت به زیاتر به کارهێنانی راسته خۆی ئه نسۆلین هه یه یان چاره سه رێکی دیکه.له گه ل دکتۆر قسه بکه چۆن رێگری بکه ی له هایپه ر گلیکۆمی.

ئامانجی چاره سه ر کردن

بیر بکه وه که نه خۆشی شه کره ته نها راگرتنی خوێن بێ له هاوکێشه که.به ڵکو زیاتر چۆن رێگا بگرین یان چاره سه ری به رزی په ستانی خوێن هه روه ها خراپکردنی چه وری خوێن،ئه وانه ده ست له ناوده ست له گه ل نه خۆسی شه کره ن.
چه وری خوێن{ ئه وه چه ورییه له ناو خوێن ده سورێته وه کاریگه ری هه یه له سه رئه و خواردنانه که ده ی خۆین ،جگه ره کێشان،چه ند توشی دله راوکێ ده بین،چه ندده جولێن.له به ر ئه وه ی چه وری خوێن وه ک کۆلیسترۆڵ کاریگه ری هه یه له سه رئه و خواردنانه ی که ده یخۆین بۆیه گرنگه ئه چه ورییه هه ڵبژێرین که چه ورییه که ی ناپیورێت وه ک زه یتی زه یتون،زه یتی راپس.

چه وری خوێن له وانه یه بۆماوه یی بێت ،ئه کار چاره سه ری داوده رمانی پێویسته،بایه خی چه وری خوێن له نه خۆشی شه کره بۆ که م کردنه وه ی مه ترسی نه خۆشی دڵ وبۆرییه کانی خوێنه.
په ستانی خوێن:نه خۆشی شه کره له جۆر دوو وا باشه هه ژمار بکرێت به ده ست پیکردن به چاره سه ری ده رمان بۆ په ستانی خوێن هه ر له سه ره تای ده ستپێکردنی.سنور بۆبه رزی په ستانی خوێن بۆ ئه وکه سانه ی شه کره یان هه یه 130له سه ر75ه.ئه گه ر گورچیله کانیش تووش بوون ئه واسنوره که تۆزێک که متره 125 له سه ر75ه.

شه کری خوێن:دوو جۆره پێوان هه یه بۆ ئه وه ی بزانی نه خۆشی شه کره که ت چه نده.به شێکیان ناوی شه کری HBA1c درێژخایه نه ره نگدانه وه ی رێژه ی شه کری خوێنه له و چه ند هه فته یه ی کۆتایی 8تا10هه فته
بۆ 3تاچوار جار ده پشکێنرێت له ساڵێک له لایه ن دکتۆره وه
به شه که ی تریان که تۆ خۆت خوێنه که ده پشکنی به به رده وامی به و ئامێری پشکنینی شه کره.
ئامانجی هه ڵسه نگاندنه که پێویسته له گه ڵ دکتۆر باس بکه ی.ئامانجی هه لسه نگاندن جیاوازه له نێوان که سه کان.
بیرکه وه که له پێش هه موو شتێک که ته نها دلۆپه خوێنێ له رێگای په نجه کانته وه چه ند به باشی چاره سه رییه که کاری خۆی ده کات.مه ترسی بۆ نه خۆشییه قورسه کان و ئالۆزه کان هه ر راسته خۆ په یوه ندی به و پێوانه یه.پێوانه ی هه رده م که متره له وه ی که خۆت ده یپیوی HBA1c پیوانه ی ده کرێت بهHBA1c
پێوانه ی درێژ خایه ن بۆ شه کری خوێن له نه خۆشخانه ده کرێت.

چاره سه ر کردن

چاره سه ر کردن له کاتی نه خۆشی شه کره:
ئێمه چی بکه ین بۆ ئه وه ی بتوانین خۆمان بپارێزین وله و نه خۆشییه ،هه روه ها رێگربین له به رده م نه خۆشیه قورسه کان و ئالۆزه کان،له گه ڵ خۆ راگرتنمان کۆنترۆل کردنی په ستانی خوێن و رێژه ی کۆلیسترۆل .جولانه وه مان،خواردنی باش و هاوسه نگ کۆتایی هینانمان به جگه ره کێشان،به کار‌هێنانی چاره سه ری داوده رمانی زۆر ئامرازێکی گرنگه بۆ کۆنترۆلکردنی شه کری خوێن.

زۆر جار خۆمان بریار ده ده ین ئه گه ر پێویست بێت حه ب به کاربهێنین-هه روه ها ئه نسۆلین به کارهینان له کاتی نه خۆشی شه کره.له سه ره تا له وانه یه به وه رزش و خواردن به ش بکات بۆ نه خۆشیه که مان له گه ل به کارهێنانی حه ب بۆ راگرتنی رێژه ی شه کر.به ڵام دوایی هه نگاو به هه نگاو رێژه ی ده ردانی ئه نسۆلین که م ده کاته وه له له شمان،ئه وکات به کارهێنانی حه ب زۆر سودی نابێت،ده بێت هه نگاوێکی تر بهاوێژین به به کارهێنانی ده رمان له خوێندنێکی ئینگلیزی پێشان ده دات که 14ساڵ پێویسته له ورۆژه که نیشانه کان UKPDS

ده رده که ون له نه خۆشییه کانی شه کره،بۆ ئه وه ی به ته واوی په نکریاس کۆتایی به ده ردانی ئه نسۆلین ده هێنێت.
ئه مرۆ خه لک به به کار‌هێنانی ئه نسۆلین له رێگای شه کره ی ئه نسۆلینی درێژ خایه ن که رێژه که ی ده گاته 6%
به کارده هێنێت.
HBDA1c

ده رمان له کاتی نه خۆشی شه کره ی جۆری دوو،چه ند جۆر ریز به ندییه ک هه یه بۆ به کارهێنانی ده رمان له کاتی نه خۆشی شه کره له جۆری 2.به زۆری له رێگای حه ب یان ده رزییه .به شێوه ی حه ب جۆره ها ده رمان هه یه کاریگه رییه کانی به شێوه ی جیاوازن.
:هه سته کانی له ش زیاد ده کاتBiguannidderivat
بۆ ئه وئه نسۆلینانه ی که په نکریاس ده ری ده کات چاره سه رییه که وا ده کات که ئه و شه کره ی جگه ر ده ری ده کات که می بکاته وه .ئه و حه بانه 2تا3جار له گه ڵ خواردن به کاریان ده هێنیت،هه ندێ که س توشی تێک هه ڵچونی گه ده ده بێت تێکدانی باری ریخۆله کان به ڵام له گه ڵ خواردن باشتره.

Tazolidindioner
ئه مه ناوی گروپێکی تر له حه به کان که ئه مه ش کاری به رزکردنه وه ی هه ستیاره بۆ لهش بۆ ئه نسۆلین.ئه وانه ئیشێکی تریان هه یه ئه مه جۆرێکی تر کاریگه ری میکانیزمی هه یه جیاوازن له وه ی پێشوو.ئه وانه ته نها یه ک جار له رۆژیکدا به کار ده هینریت.

هه روه ها ده توانرێت به هۆی ده رمان کاریگه رییه کان راسته وخۆئاراسته ی په نکریاس بکرێت بۆ زیادکردنی ده ردنی ریژه ی ئه نسۆلین
یان Sulfonureider
ته نها یه ک جا رله رۆژێکدا وه رده گیرێت SU
تێک هه ڵجونی گه ده یان رشانه وه له وا نه یه تووشبیت وه له وانه یه کێشیت زیاد بکات.له وانه شه توشی هایپۆگلیکۆمیت بکات.

سێه م گروپ دژ به نه خۆشی شه کره له جۆری دوو
راگرتنAlfa-glukoidas
ئه و حه به که وه ر گیراوه له گلوکۆز وا ده کات که ریخۆله کان له سه رخۆتر کاربکه ن،ده بێت پێش نان خواردن وه ربگیرێت ئه مه توش دروستکدنی (گاز)غازات ده کات له سک هه روه ها ئازاری تر له ریخۆله کان.به ڵام ئازاره کان که م ده کرینه وه به زیادکردنی رێژه که ی.

گروپێکی تر له ده رمان
راگرتن پی ده وتریتDipeptidylpeptidas4
راگرتنDDP4
کاریگه ری له سه ر خێرا کردنی رێژه ی هۆرمۆنه کان هه یه له ریخۆله کان.ئه وێش ده بێته هۆی وه ستانی ئازاد کردنی گلوکۆز له جگه روه ده بێته هۆی زیاتر ئازاد کردنی ئه نسۆلین .

هه ندی ده رمانی تر هه یه که تێکه لاوی دوو ده رمانه له یه ک حه ب
ئه گه چاره سه ر کردن به حه ب یارمه تی نه دا ئه واده ست ده کرێت به چاره سه رکردن کیمیاوی به ئه نسۆلین.
ئه وقه ره بووی ئو ئه نسۆلینه ده کات که له ش ناتوانرێت ده ری بکات به شێوه یه کی ته واو.
ئه وئه نسۆلینه ده بێت به شێوه ی ده رزی له ژێر پێست وه ربگیرێت ناتوانرێت له رێگای حه به وه بێ چونکه له رێگای ریخۆله وه هه ڵده مژریت.ئه مه ش زۆر جۆر هه یه
درێژی کاریگه رییه که ی له ناو له ش جیاوازه.

تیمی شه کره

له به ر ئه وه ی نه خۆشی شه کره زۆر ئالۆزه وه کاریگه ری
له سه ر زۆر روانگه ی ژیان هه یه،ده توانرێت لای تیمی شه کره له گه ڵ دکتۆر ئاگادارت بن.ئه وه ش ده گه ریته وه سه ر ته ندروستی تۆ پێداویستییه کانت.هه ندێک پێویستی که سی تایبه ت به پییه کان یان که سی تایبه ت به خواردن.هتد
زۆر شت ده توانی بیکه ت له وانه نوسینی نیشانه کان هه روه ها چۆن چاره سه رییه که کاری خۆی ده کات،ئه وانه هه موو باس بکه له گه ڵ تیمه که.هه موو پرسیاره کانت بنوسه پیش ئه وه ی برۆیه لایان.چۆن ده توانی باشترین کۆنترۆلی خۆت بکه ی هه موو پرسیاره کان بکه.
تیمه که یارمه تیت ده دات بۆ ئه پرسیارانه ی که تۆ چۆن ده توانی به باشترین شێوه
1-چۆن باشترین کۆنترۆلت ده ست ده که وێ بۆ شه کره .
2-چۆ ن کۆنترۆلی په ستانی خوێن وچه وری خوێن ده که ی.
3-چۆن رێگیر ده بی له مه ترسییه کانی توش بوون به ئالۆزییه کان.
4-پێویستت به وه رزش و خواردن.
5-چۆن ده رمان به کارده هێنرێت کاریگه رییه کانی چییه
6-چۆن دڵه راوکێ کاریگه ری هه یه له سه ر نه خۆشییه که ت.
هه روه ها تیمه که رێگه پێشانده ر ده بێت بۆبه شه کانی پێویست به نه خۆشی شه کره،وه ک دکتۆری چاو،به شی شکان،دکتۆری ددان،لێزانی خواردن،دکتۆری ده روونی.

ئه و خاڵانه ی خواره وه له وانه یه گرنگ بن قسه له گه ڵ تیمه که بکرێت پێش کۆبونه وه ئه وه ی که له مێشکته بینوسه.
1-چۆن من و خێزانه که م یارمه تی وه رده گرین بۆ خوێندن ده رباره ی نه خۆشی شه کره.
2-چه ند جار پێویستم به کۆنترۆلکردنی نه خۆشی شه کره هه یه،هه ره‌وه ها چاوه کانو پێیه کان.HBA1c
3-روو له کوێ بکه م بۆ ته له فۆن کردن له حاله تی پێویست.
4-ئه و ئامێرانه چین که به کار ده هێنرێت ئه نسۆلینی قه له م یان ئامێری پێوانه ی بۆ شه کره وه چ بیر بکه مه وه بۆ به کارهێنانیان.
5-ئه ویارمه تیانه چین که له کۆمه لگاوه به ده ستم ده که وێت(پاره.چاوپێکه تنه کان ،دکتۆری سایکۆلۆژی).

س:تةندروستى كورد