ئه‌نگێلا مێركڵی‌ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا، روبه‌ڕووی‌ روداوێكی‌ ئیحراجكه‌ر بوویه‌وه‌ كاتێك شه‌رابگێڕێك به‌هه‌ڵه‌ پێنج په‌رداخی‌ گه‌وره‌ی‌ پڕ له‌ بیره‌ی‌ به‌سه‌ریدا رژاند.

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌په‌راوێزی‌ كۆنگره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ یۆنان، شه‌رابگێڕێك كه‌ سینییه‌كی‌ پڕ له‌په‌رداخی‌ بیره‌ی‌ هه‌ڵگرتبوو، كاتێك له‌ ئه‌نگێلا مێركڵی‌ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانی‌ نزیكبوویه‌وه‌ نه‌یتوانی‌ كۆنتڕۆڵی‌ سینییه‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ بكات و به‌سه‌ر مێركڵدا رژاندی‌

هاولاتى


بؤ بينينى كليك بكه ليره