لە ھەوڵێک دا بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری لەش دژی نەخۆشی و ڤایرۆس، زانایانی بریتانیا جۆرێک شریتی ڤیدۆییان پەرەپێداوە کە لەڕێی ئەو شریتەوە بەئاسانی ئەو خانەنانەی ناو لاشەی مرۆڤ دەبینرێت کە خانە شێرپەنجەییەکان دەکوژێت و بەخانەکانی “تی” ناسراوە.
لەو توێژینەوەیەدا تواناو کاریگەری خانەکانی “تی” خراوەتەڕوو لە لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیەکان و بەھێزکردنی سیستمی بەرگری خۆیی لەناو جەستەی مرۆڤ داو یارمەتیدانی ئەو سیستەمە لە زاڵبوون بەسەر نەخۆشی دا.
زانایانی بریتانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە خانەکانی “تی “وەک بەشێک لە سیستمی بەرگری لەش لەناو خوێن دا ھەیە کە یارمەتی سیستمی بەرگری لەش دەدات لە ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی و شێرپەنجەدا.
لەبارەی ئەو توێژینەوەیەوە پرۆفیسۆرێکی بەشدار لە توێژینەوەکە دەڵێت: “خانەکانی تی کە لەناو خوێنی مرۆڤ دا ھەیە پاسەوانی جەستەی مرۆڤ دەکات لە خانە شێرپەنجەییەکان، خانەکانی تی بەردەوام لە جوڵەدایە بەدوای ھەر خانەیەکی زیان بەخش دا دەگەڕێت کە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بۆ ئەوەی بیکوژێت”.
لەگەڵ ئەوەی خانەکانی “تی” قەبارەیان زۆر بچوکە، بەڵام لە ڕاستی دا زۆر کاریگەرن لە پارێزگاری کردن لە تەندروستی مرۆڤ دا. بەڵام ھەندێکجار بەکاریگەری ھۆکارە جینیەکان وەک پێویست کار ناکات و ڕوبەڕووی نەخۆشی دەبێتەوە لەو حاڵەتەدا ئەو ئەرکە نابینێت کە خۆی لە بنەڕەت دا ھەیەتی کە پارێزگاری کردنە لە سیستمی بەرگری لەش بەڵکو خۆی ھێرش دەکاتە سەر خانە تەندروستەکان و لەناویان دەبات.

kurdsat tv