به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ر له‌واده‌ی ئاسایی خۆیان له‌دایك بون مه‌ترسی توشبونیان به‌نه‌خۆشی زیاتره‌، به‌به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی له‌كاتی ئاسایی خۆیان له‌دایك ده‌بن.
لێکۆڵەرەوە بەریتانیەکان لەسەر لەدایک بونی پێشوەخت لێکۆلینەوەیان لەسەر ئەو منداڵانە ئەنجامدا کە بەرلەوادەی لەدایکبونیان هاتونەتە دونیاوه‌، بۆ ئەومەبەستەش تاقیکردنەوەیان لەسەر (18.000) ساوای بەریتانی تەمەن (9) مانگ لەنێوان مانگی ئەیلولی ساڵی (2009) تا مانگی ئابی ساڵی (2011) ئەنجامدا بەوەرگرتنی پێوانەی باڵایان، کێشیان هەروەها چەندجار براونه‌ته‌ لای پزیشک، چەندجار لەنەخۆشخانە خەوێندراوی‌.
بەهۆی ئەم چەند پرسیارە و تاقیکردنەوەی پزیشکی لەسەر ساواکان لێکۆڵەرەوان گەشتنە ئەو ئەنجامەی ئەومنداڵانەی لە تەمەنی(37) هەفتەی دوگیانیدا یان پێشتر لەدایکبون مەترسی توشبون بەنەخۆشی هەناسەتوندیان زێاتر لێدەکرێت وەک لەو منداڵانەی کە لەنێوان (39-41) هەفتەی دوگیانی هاتونەتە دونیاوە.
پسپۆران هۆکاری ئەم دیاردەیە دەگەرێننەوە بۆ ئەوەی کە کۆرپەلە زۆر بەباشی لە مندالانی دایکیدا گەشەدەکات و دورن لە توشبون بە بەکتریاو ڤایرۆس، بەڵام کاتێک زوتر لەدایک دەبن بەهۆی لاوازی جەستەو، لاوازی سیستمی بەرگریانەوە ناتوانن بەتەواوی خۆیان لەگەل کەش و هەوای ژیانی دەرەوەدا بگونجێنن و بەرامبەر کام لە بەکتریاو ڤایرۆسەکان بجەنگێن هەربۆیە مەترسی توشبون بەچەندان نەخۆشیان لێدەکرێت.

سبةى