لەتوێژینەوەیەكی تازەدا ئاشكراكرا كە تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادكردنی چالاكی سێكسی پیاوان.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە لەلایەن زانكۆی گریزی پزیشكی لە نەمسا ئەنجامدراوە، ئەو پیاوانەی زۆر لەبەر تیشكی خۆر دەمێننەوە ئاستی دەردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆنیان زۆرە، دەركەوتووە كە 90%ی ئەمباركراوی ڤیتامین D بەهۆی بەركەوتنی تیشكی خۆر لە پێستی مرۆڤ دروستدەبێ و بەوهۆیەشەوە زۆری ڤیتامین D ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرن لەپیاواندا زیاد دەكات.
لە توێژینەوەكەدا هاتووە ئەو پیاوانەی ئاستی ڤیتامین D لە لەشیاندا بەرز دەبێتەوە، بەشێوەیەكی زۆر ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆنیان زیاد دەكات بە بەراورد بەو پیاوانەی ئاستی ڤیتامین Dیان كەمترە.

رووداو