توێژه‌ره‌وه‌كانی سه‌نگافوره‌ رۆبۆتێكیان دروستكرد كه‌ ده‌توانێت سه‌ركه‌وتووانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ ئه‌نجام بدات.
رۆبۆته‌كه‌ دوو ده‌ستی هه‌یه‌و له‌رێی ده‌مه‌وه‌ ده‌برێته‌ ناو گه‌ده‌ی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌و له‌كاتێكدا كه‌ به‌ده‌ستێكی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌ ده‌گرێت، ده‌سته‌كه‌ی تریشی خانه‌كه‌ ده‌بڕێت.
رۆبۆته‌كه‌ كامێرایه‌كی له‌سه‌ره‌و پزیشكێك له‌رێی شاشه‌یه‌كه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی ده‌كات. لۆرێنس هو پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له‌سه‌نگافوره‌ رایگه‌یاند، رۆبۆته‌كه‌ یارمه‌تیده‌ربووه‌ بۆ ئه‌نجامدان 5نه‌شته‌رگه‌ری له‌هندستان‌و هۆنگ كۆنگ.

NRT