چاندنی ددان بە نەشتەرگەری پێشكەوتنێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، تاوەكو راددەیەكی زۆر توانیویەتی ئەو كەسانە رازیبكات كە بۆیان كراوە.

گومانی تێدا نییە ددانی مرۆڤ كە خۆی لەبنەڕەتدا هەیەتی باشترین جۆری ددانە و هیچ جۆرێكی دیكە نییە بتوانێ بەتەواوی جێگەی ددانی سروشتی بگرێتەوە لە كار و هەستنەكردن بە تەنی بێگانە لە بۆشایی دەمدا.

ئەو ددانەی كە بۆ چاندن دەبێ بەزۆری لە ماددەی تیتانیۆم دروستدەكرێت و جێگەی ددانێك دەگرێتەوە، یان هەندێكجار بە یارمەتی جۆرێكی دیكە لە ددانی دروستكراو جێگەی كۆمەڵە ددانێك دەگرێتەوە.

ددانی چێندراو لە ددانی راستەقینە دەچێ و لەنێو ئێسكی شەویلاگەكاندا و لەشوێنی ددانە لەدەستچووەكاندا جێگیر دەكرێت، دواتر ئێسكەكە رووەكانی رەگی ددانە چێنراوەكە (تیتانیۆم)
دەگرێت.

تاكە جیاوازی نێوان ددانی چێنراو لەگەڵ ددانی سروشتی بریتییە لە نەبوونی بەستەرەوەی دەوری ددان بە ئێسكەوە (periodontal ligament) كە سیفەتێكی كوشنی دەداتە ددانە سروشتییەكان لەكاتی بوونی هێز لەسەریان، واتە لەمەودایەكی سنوورداردا ددانەكان بەهۆی بەستەرەی دەوری ددانەوە توانای جوڵەیان هەیە لەنێو ئێسكەكەدا.

چۆنیەتی چاندنی
لە لایەن پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ددانەوە خەمڵاندن دەكرێ بۆ ئەو ئێسكەی بڕیارە ددانەكەی تێدا جێگیر بكرێت، چەند وێنەیەكی شوێنەكە دەگیرێت لە رێگەی تیشكەوە بەمەبەستی زانینی دوور و نزیكی شوێنی چاندنەكە لە دەمار و شوێنە هەستیارەكانەوە.
دوای زانینی گونجانی شوێنەكەو تەمەنی كەسەكەو جۆری ئێسكەكە، شوێنی چاندنی ددانەكە بێهۆشدەكرێت و پاشان بە نەشتەرگەرییەكی ورد پزیشكی نەشتەرگەر رەگی ددانەكە كە لەشێوەی برغودایە لە شوێنی خەمڵێنراودا جێگیر دەكات..

ماوەی پێویست
كاتێك رەگی ددانە دروستكراوەكە لەنێو ئێسكەكەدا جێگیر دەكرێ، ماوەیەك پێویستە بۆ چاكبوونەوەی ئێسكەكەو یەكگرتنی لەگەڵ ددانە چێنراوەكەدا، ئەو ماوەیەش نزیكەی 2-6 رۆژ دەخایێنێت، ئەوەش پەیوەستە بەچەند هۆكارێكەوە، بۆ نموونە تەمەنی كەسەكەو هەروەها جۆری تەكنیكی نەشتەرگەرییەكە.

كات و جۆرەكانی
چەند كاتێك هەیە بۆ چاندنی ددان لەدوای كێشانی ددانەوە، ئەوەش بەپێی ئارەزووی نەخۆشەكەو هەروەها بڕیاری پزیشكەكەوە دیاریدەكرێت. پزیشك دەتوانێت بەپێی خەمڵاندنەكانی گونجاوترین كات هەڵبژێرێت لەم كاتانەدا:
– چاندنی خێرا راستەوخۆ دوای كێشانی ددانەكە.
– دواخستنی چاندنی خێرا بۆ (دوو هەفتە- 3 مانگ) دوای كێشانی ددانەكە.
– چاندنی درەنگ (زیاتر لە سێ مانگ) دوای كێشانی ددانەكە.

رێژەی سەركەوتن
دوای ئەو خەمڵاندنانەی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ و شارەزاوە دەكرێت، دوای زانینی گونجاوی جۆری ئێسكەكە بۆچاندنی ددان تێیدا، بەرێژەی 95% چاندنی ددان سەردەكەوێت، سەركەوتنەكەش بەندە بە چەند هۆكارێكەوە لەوانە:
– بە توانایی یان بە تاقەتی خاوەن ددانە چێنراوەكە لە پاكڕاگرتن و گرنگیدان بەنوژداری دەموددان.
– تەندروستی گشتی لەشی نەخۆشەكە لە دوای نەشتەرگەرییەكەوە.
– وردی و شارەزایی پزیشكی نەشتەركارەكە لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەدا.
تائێستا لەنێو ئەو تەكنیكانەی هەیە بۆ جێگرتنەوەی ددانی لەدەستچوو، بەڕای زانایانی بواری پزیشكی ددان، چاندنی ددان باشترین تەكنیكە بۆ جێگرتنەوەی ددان، هەروەها لەهەموو جۆرەكانی دیكە نزیكترە لە ددانی ئاسایی، هەڵبەتە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو كەسەی نەشتەرگەرییەكەی بۆ دەكرێت، كە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە بڕیاری لێدەدرێ بە گونجان یان نەگونجانی

دةباشان