ڕێكخراوی‌ پزیشكانی‌ بێ‌ سنور له‌ ژنێڤ، ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی‌ 1000 ئافره‌ت ڕۆژانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا، له‌كاتی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ منداڵبوون، یان به‌هۆی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌كاتی‌ دووگیانبووندا دروستده‌بن، ده‌مرن.

ئه‌م ڕێكخراوه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ ئافره‌تانی‌ جیهانه‌وه‌، ڕایگه‌یاند، ده‌توانرێت ڕێبگیرێت له‌و گیانله‌ده‌ستدانانه‌ی‌ دایك‌و منداڵ، ئه‌ویش به‌ فه‌راهه‌مكردنی‌ سه‌رپه‌رشتییه‌كی‌ باش بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌ 15%ی ئافره‌ته‌ دووگیانه‌كان له‌ جیهاندا له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی‌ دووگیانبوندا تووشی‌ كێشه‌و كه‌موكورتی‌ ده‌بن، هه‌ندێكیان مه‌ترسیداره‌، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م مه‌ترسییانه‌ ده‌توانرێت كۆنترۆڵبكرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتییه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ ڕێكوپێكی‌ هه‌بێت، بێ‌ خه‌م خۆی‌‌و منداڵه‌كه‌ی‌ ڕزگاریان ده‌بێت.

دةباشان