سە‌رتاشێكی‌ سعودی‌ لە‌ شاری‌ مە‌ككە، 8 رۆژ زیندانیكرا، دوای ئە‌وە‌ی‌ هاووڵاتیە‌ك سكاڵای‌ لە‌دژی تۆماركرد كە‌ لە‌كاتی‌ سە‌رچاكردندا، بەبێ‌ رە‌زامە‌ندی‌ خۆی‌ سمێڵی‌ تاشیووە‌. بەپێی‌ هەواڵێكی رۆژنامەی (عو‌كاز)ی سعودی‌، 8 رۆژ ئە‌و سە‌رتاشە‌ زیندانیكرا، دوای لێكۆڵینە‌وە‌ لە‌گە‌ڵیدا، كێشە‌كە‌ی‌ بە‌رزكرایەوە بۆ داواكاری‌ گشتی‌ تاوەكو لێكۆڵینە‌وە‌ی‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌نجامبدرێ، ئە‌و سە‌رتاشە‌ ئێستا بە‌كە‌فالە‌ت ئازادكراوەو كێشە‌كە‌ی‌ رە‌وانە‌ی‌ دادگای‌ سزادان كراوە‌ تاوەكو كاتی دادگاییكردنی

روودتو