كچە ئیتاڵییەكان كاتێك كە بڕیاری شووكردن دەدەن حەزدەكەن شوو بە پیاوە ئەفریقییەكان بكەن، لەهەمانكاتدا پیاوەكانشیان حەزیان لە هاوسەرگیرییە لەگەڵ ئافرەتانی‌ رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەتایبەتی‌ رۆمانی و ئۆكرانی.

لە راپۆرتێكدا كە لەلایەن پەیمانگەی‌ نیشتمانی‌ بۆ سەرژمێری‌ لە ئیتالیا ئامادەكراوە، ساڵی رابردوو 217 هەزار هاوسەرگیری‌ لە ئیتالیا ئەنجامدراوە، بەپێی ئەو ئامارە دەردەكەوێت كە كچانی ئیتاڵی حەزیان‌ لە هاوسەرگیرییە لەگەڵ پیاوانی ئەفریقی، كە پیاوانی‌ مەغریبی‌ بەڕێژەی‌ 2.22% پەسەندبووە و تونسی‌ 7.6% و میسری 6.1%. لەهەمانكاتدا پیاوانی‌ ئیتاڵیا بەرێژەی‌ 13.7% ئافرەتی‌ رۆمانیان بەدڵبووەو بەڕێژەی‌ 10.6% ئافرەتی‌ ئۆكرانی‌ لەدوا ئەوانیش ئافرەتی‌ بەرازیلی‌ بەرێژەی‌ 9.6%بووە لەو هاوسەرگیریانەدا.

لە راپۆرتەكەدا دەركەوتووە ئەوانەی‌ كە بۆ جاری‌ یەكەم هاوسەرگیرییان‌ كردووە ژمارەیان كەمیكردووە، بەڵام ئەوانەی‌ كە بۆ جاری دووەمە هاوسەرگیری دەكەن ژمارەیان بەرێژەی‌ 13.8% زیادیكردووە. پسپۆڕەكان هۆكاری‌ ئەم بەرزبوونەوەیە دەگێڕنەوە بۆ ئەنجامدانی‌ هاوسەرگیری لەگەڵ خەڵكی‌ بێگانەدا.

روداو