بەپێی توێژینەوەی دو توێژه‌ر له‌ زانكۆی‌ فلۆریدای ئەمەریکا، شوتی‌ ترشی‌ ئه‌مینی‌ ئه‌رگینین (arginine) و سیترۆلین (citrullineی‌ تێدایه‌، كه‌ كاری‌ خوێنبه‌ره‌كان باشتر ده‌كات و په‌ستانی‌ خوێن له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
باسیان لەوەکردوە، شوتی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌ی‌ سروشتییه‌ بۆ سیترۆلین كه‌ په‌یوه‌ندیی توندی به‌ ئه‌رگینینه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌میش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ رێكخستنی‌ كاری‌ خوێنبه‌ره‌كان و پاراستنی‌ ئاستی‌ سروشتی‌ په‌ستانی‌ خوێن.
هەر بەپێی توێژینەوەکە، سیترۆلین له‌ جه‌سته‌دا ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌رگینین، بەوەش شوتی‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ سروشتییه‌ بۆ ترشی‌ سیترۆلین، كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ ده‌ستكرد و له‌ شێوه‌ی‌ حه‌پیشدا ده‌ستده‌كه‌وێت.

سبەی