– پیاوی خۆت لا خۆشه‌ویست‌و به‌نرخ بێت. 2- به‌رده‌وام گوێڕایه‌ڵیبه‌ له‌هه‌مووشتێ‌ ته‌نها له‌بێفه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم نه‌بێت. 3- نهێنی پیاوه‌كه‌ت‌و نهێنی ماڵه‌كه‌ت بپارێزه‌، تاوه‌كو له‌لای نزیكترین كه‌سه‌كانیشت نه‌یاندركێنی. 4- به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مه‌ده‌ به‌هیچ كه‌س كه‌ ته‌داخول له‌ ژیانتان بكات، ژیانتان موڵكی ئێوه‌یه‌ خوا پێیداون پارێزگاری لێ بكه‌ن. 5- به‌رده‌وام جوان به‌ (واته‌: خۆت جوانكه‌) بۆ مێرده‌كه‌ت، نه‌ك بۆ خه‌ڵكی. 6- كه‌س‌وكاری پیاوه‌كه‌ت خۆشبوێ‌ ‌و ریزیان لێبگره‌ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕادده‌یه‌ی كه‌ به‌ دایكی بڵێ‌: دایه‌و به‌ باوكی بڵێ‌: بابه‌. 7- هه‌رچی گرفتێكتان هه‌یه‌ له‌ژووری خه‌وتن (به‌بێئه‌وه‌ی كه‌س تێتان بگات) چاره‌سه‌ری بكه‌ن (گرفتتان مه‌به‌نه‌ پێش خه‌ڵكی یا منداڵ). 8- ڕازی به‌ به‌مه‌عیشه‌ت‌و هه‌موو ئه‌وقسمه‌ته‌ی كه‌ تۆ تیایدا ده‌ژیت. 9- به‌هیچ شێوازێك درۆ مه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت‌و هیچ شتێكیشی لێمه‌شاره‌وه‌. 10- هه‌ركاتێك پیاوه‌كه‌ت توڕه‌ بوو (وه‌كو دارو دیوار) له‌پێشی مه‌چه‌قه‌و ره‌ددی مه‌ده‌وه‌، تاوه‌كو دێته‌وه‌ سه‌ره‌خۆی، ئینجا ده‌ستكه‌ره‌وه‌ به‌ قسه‌ی خۆش‌و سوعبه‌ت‌و به‌بێ‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی رابردوو. 11- وریا به‌ پیاو حه‌ز به‌ئافره‌تی عه‌نیدو خۆسه‌پێن ناكات، بۆیه‌ خۆت له‌خۆسه‌پاندن‌و قسه‌ی خۆبردنه‌ سه‌ر دووربگره‌. 12- نه‌كه‌ی لای كه‌س سه‌رزه‌نشتی پیاوه‌كه‌ت بكه‌ی، یا باسی كرده‌وه‌كانی بگێڕیته‌وه‌. 13- براده‌رایه‌تی هه‌موو جۆره‌ ئافره‌تێك مه‌كه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پیاوه‌كه‌ت خۆی پێی خۆشه‌. 14- له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن زۆر قسه‌ی مه‌كه‌و درێژه‌ به‌ قسان مه‌ده‌. 15- شه‌و زوو بنوو، به‌یانیش زوو هه‌ڵسه‌ (بزانه‌) به‌ره‌كه‌ت له‌به‌یانی زووه‌. 16- رۆژانه‌ وابكه‌ قورئان له‌ ماڵه‌كه‌ت لێ‌ بدرێ‌و گوێی بده‌یتێ‌ به‌تایبه‌ت، له‌كاتێك كه‌پیاوه‌كه‌ت له‌ماڵ نیه‌، چونكه‌ ئه‌وماڵه‌ی قورئانی تێدا ده‌خوێنرێ‌ شه‌یتان لێی راده‌كاو فریشته‌ی ره‌حمه‌ت ده‌وره‌ی ئه‌وماڵه‌ ده‌ده‌ن. 17- زۆر رێز له‌ پیاوه‌كه‌ت بگره‌و شانازی پێوه‌بكه‌‌و له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیی، خۆت له‌ به‌سه‌رخۆییدا و شكاندنه‌وه‌ی دا به‌دوور بگره‌. 18- زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن مه‌كه‌و به‌ڵكو سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن با زیاتر له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت بی. 19- شتی وابكه‌و شتی وا بڵێ‌: كه‌ رێزگرتنی پیاوه‌كه‌ت تیایدا ره‌نگبداته‌وه‌و به‌م هۆیه‌وه‌ رێزی خۆت زیاد ده‌كه‌یت‌و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری رێزلێگرتن‌و خۆشه‌ویستی زیاتر. 20- له‌ماڵ مه‌چۆره‌ده‌رێ‌ مه‌گه‌ر به‌ رووخسه‌تی پیاوه‌كه‌ت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ده‌وامكردن‌و چوونه‌ سه‌ركاریش بێت، ئه‌وا هه‌ر روخسه‌ت له‌پیاوه‌كه‌ت بخوازه‌. 21- سوور به‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت (به‌هۆی چاك ره‌فتاری تۆوه‌) رێز له‌ بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكارت بگرێت. 22- هیچ شتێكی لێ مه‌شاره‌وه‌، ئه‌گه‌ر شتێكی بچوكیش بێت. 23- خۆشه‌ویستی‌و رووی گه‌شیت، زۆربه‌ی كاته‌كان بۆ پیاوه‌كه‌ی خۆت بێت ‌و با رووی چاو و دڵی تۆ ببینێت. 24- به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ پێشی هاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت ئیشی ماڵه‌وه‌ت ته‌واو كردبێت. 25- گرنگی بده‌ به‌ به‌خێرهێنانه‌وه‌و به‌ڕێكردن‌و خوا حافیزی لێكردن‌و سوپاسكردنی. 26- رووگه‌ش‌و زار به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ به‌ به‌قه‌د توانات، چونكه‌ پیاو ئافره‌تی عه‌بوس‌و گرژی خۆش ناوێت. 27- به‌ ماچ به‌ڕێی بكه‌و به‌ماچ پێشوازی بكه‌، با ئه‌وه‌ ببێته‌ عاده‌تێك له‌ نێوانتان. 28- ئه‌گه‌ر هه‌ر كات ماڵتان جودابوو (زۆریش لێك دوور نه‌بوون)له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زورت ئه‌وه‌ حه‌فتانه‌ به‌لای كه‌می، جارێك داوا له‌پیاوه‌كه‌ت بكه‌ بچنه‌ سه‌ردانیان. 29- ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ركاتێكیش توڕه‌بوون له‌یه‌كدی ئه‌وا نه‌كه‌ن له‌ دووری یه‌ك بنوون، یاخود جێگا جوداكه‌نه‌وه‌. 30- ئه‌گه‌ر منداڵتان كه‌وته‌ نێوان، با بۆ مناڵه‌كانی داهاتووتان به‌ڕای هه‌ردوولاتان بێ. 31- ئه‌گه‌ر هه‌ركات رات له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت جیابوو، ئه‌وا با سه‌ره‌نجام با به‌ ڕِاكه‌ی ئه‌وبێت، مه‌گه‌ر خۆت به‌ زیره‌كی‌و لێزانانه‌ قه‌ناعه‌تی پێ‌ بكه‌یت كه‌ ڕایه‌كه‌ی تۆ ته‌واوتره‌. 32- به‌رده‌وام مانگانه‌ شتێك پاشه‌كه‌وت كه‌ (به‌ ئاگاداری پیاوه‌كه‌ت) بۆ كاتی زه‌روریی، چونكه‌ هه‌ر پاره‌و پوولێك به‌شێوه‌یه‌ك زیاد نه‌كات، ئه‌وا روو له‌ كه‌می‌و نه‌مان ده‌كات. 33- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رسوڕمانی‌و ئاره‌زووی خۆت ده‌رباره‌ی شتێك له‌لای پیاوه‌كه‌ت ده‌رمه‌بڕه‌ كه‌ له‌وكاته‌ پیاوه‌كه‌ت له‌ ده‌ستیدا نه‌بێ‌و پێی هه‌ڵنه‌ستێ‌، چونكه‌ خه‌می پێ‌ ده‌خوات. 34- له‌نێوان هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه‌ هه‌ته‌ بۆ پیاوه‌كه‌ت دیسان زێده‌ڕۆ مه‌به‌ له‌ خۆشویستن، چونكه‌ هه‌رشتێ‌ زیادبێ‌ سه‌ره‌نجام به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات، كه‌واته‌ به‌رده‌وام: مام ناوه‌ندی به‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات لێك دابڕان (وه‌ك: مه‌رگ‌و شتی دیكه‌) هاته‌ پێشێ‌ ئیتر له‌و كاته‌دا به‌رگه‌ی ئه‌م لێكدووری‌و لێك دابڕانه‌ بگریت. 35- به‌رده‌وام ئاگات له‌ ده‌نگت بێت با زۆر به‌رز نه‌بێت. 36- له‌ نهێنی ژیان، با نێوانی تۆو پیاوه‌كه‌ت بێبه‌ش نه‌بێت، ماوه‌ ماوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رچوونێك بكه‌ن هێندێك نهێنی هه‌یه‌ ته‌نها له‌ نێوان خۆتان بێت‌و ده‌رنه‌چێت. 37- نه‌كه‌ی له‌لای پیاوه‌ت سه‌رسامی به‌ پیاوێكی تر ده‌ربڕیت، هونه‌رمه‌ند بێ، یا وه‌رزشه‌وانێك، یا رامیارێك بێ‌..هتد. 38- هیچ جۆره‌ ڕایه‌كی پیاوه‌كه‌ت به‌ كه‌م سه‌یرمه‌كه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لای خه‌ڵكانێك بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ش بوو. 39- هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام پیاوه‌كه‌ت له‌ ماڵێ‌ نان بخوات‌و له‌و خواردنه‌ش بخوات كه‌ به‌ده‌ستی تۆ دروستكراوه‌. 40- هه‌وڵبده‌ به‌یانیان پێشی پیاوه‌كه‌ت له‌خه‌و هه‌ڵسی ئه‌گه‌ر هاتوو (وه‌ك ده‌ڵێن): تێر خه‌ویش نه‌بویت، ئه‌وا خه‌وه‌كه‌ت ته‌واوكه‌ له‌ دوای ده‌رچونی پیاوه‌كه‌ت له‌ ماڵ. 41- له‌ پۆشاك ده‌قكردن‌و رێكخستنی دۆڵاب‌و كانتۆڕی وردبین به‌و لێی بخه‌فته‌. 42- وابكه‌ شاره‌زایی له‌ ته‌بیعه‌تی پیاوه‌كه‌ت‌و داواكانی تێبگه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ ئیشاره‌تیش بێت. 43- هه‌ر یادو موناسه‌باتێك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌پیاوه‌كه‌ته‌وه‌ هه‌بێ‌ لات بایه‌خدار بێت. 44- نه‌كه‌ی له‌كاتی ئیش‌و سه‌رقاڵی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، مه‌گه‌ر زۆر زه‌رور بێت. 45- هه‌ر شتێكی هێنا بۆ ماڵه‌وه‌، ئه‌وا ده‌ستخۆشی لێ‌ بكه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو شته‌كه‌ بچوكیش بێت. 46- له‌ هه‌ندێ‌ شتی بچوك به‌شداربه‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یركردنی TVو یاخود خواردنی شه‌و چه‌ره‌و یا هه‌رشتێكی دیكه‌. 47- به‌رنامه‌یه‌كی جوان بۆ خه‌رجی ماڵه‌وه‌ دانێن. 48- هه‌رگیز داوای رابردووی پیاوه‌كه‌ت مه‌كه‌و خۆشت ببوێره‌ له‌ باسكردنی رابردووی خۆت له‌لای پیاوه‌كه‌ت. 49- هه‌ندێك قسه‌و حه‌ڕه‌كات‌و هه‌ڵس‌وكه‌وتی تایبه‌ت به‌نێوان خۆت‌و پیاوه‌كه‌ت ئه‌نجامده‌ بۆ دڵخۆشبونتان. 50- ئینجا دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ بزانه‌: ماڵی هاوسه‌ریت، ماڵ‌و مه‌مله‌كه‌ت‌و شوێنی خۆشی‌و ناخۆشی ژیانته‌ ، بۆیه‌ پارێزی له‌ خۆت‌و ماڵه‌وه‌ت بكه‌و مه‌هێڵه‌ هیچ كه‌س ژیانتان بشێوێنێت.

دةباشان

Advertisements