بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی، تەمەنی ژنان لە پیاوان درێژترە، بەهۆی ئەوەی زیاتر دەگرین.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی‌ كالیفۆرنیا، ئە‌گە‌ر كەسێك لە‌كاتی‌ ناڕە‌حە‌تیدا نە‌گریت و فرمێسك نە‌ڕێژێت، ئە‌وا رووبە‌ڕووی‌ زۆر نە‌خۆشی‌ دە‌بێتە‌وە. پزیشكە‌كان ئە‌وە‌یان روونكردە‌وە كە‌ تە‌مە‌نی‌ ژنان درێژترە‌ لە‌ تە‌مە‌نی‌ پیاوان بە‌و پێیە‌ی‌ ژنان ناتوانن فرمێسك بشارنە‌وە،‌ لە‌كاتێكدا پیاوان شە‌رم دە‌كە‌ن بگریەن.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژە بەوەشدەكات كە گریان دە‌بێتە‌ هۆی‌ دە‌ردانی‌ رژێنە‌ری‌ پرۆتینی‌ بە‌رگری‌ بە‌نێوی‌ (لیزوزیم)، كە‌ دە‌بێتە‌ هۆی‌ پاككردنە‌وە‌ی‌ چاو لە‌ بە‌كتریا. لە‌هە‌مانكاتیشدا گریان لێدانی‌ دڵ خێراتر دە‌كا و جۆرێكە‌ لە‌ وە‌رزش بۆ ماسولكە‌كان و سنگ و شانە‌كان،‌ هەروەها دە‌بێتە‌ هۆی‌ ئارامبوونە‌وە‌ی‌ دە‌روون و حە‌وانە‌وە‌ی‌ لە‌ش.

رووداو