رۆژی درۆکردن نەریتێکی ئەوروپییە و لە یەکی نیساندا درۆ و پڕوپاگەندە بڵاودەکرێـتەوە و ئەوانی باوەڕی پێدەکەن، پێیان دەگوترێت “قوربانیانی درۆی 1ی نیسان (ئەپڕیل)”.

زۆربەی توێژەران لەسەر ئەوە کۆکن، رۆژی درۆکردن نەریتێکی ئەوروپییە و لە رۆژی یەکی نیساندا (ئەپڕیل) درۆ و پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەوە و ئەوانی باوەڕی پێدەکەن پێیان دەگوترێت “قوربانیانی درۆی 1ی نیسان (ئەپڕیل)”.

لە راستیدا یەکی نیسان رۆژی درۆکردنی جیهانی نەبووە، بەڵکو رۆژی دەستپێکردنی درۆ بووە، پێشتر بۆ ماوەیەکی درێژ رۆژی 1 نیسان لە ساڵنامەی رۆژئاوادا رۆژی سەری ساڵی نوێ بووە، کە سەرەتای وەرزی بەهارو چاندن بووە. بۆ یەکەمین جاریش لە فەرەنسادا کار بەو ساڵنامەیە کراوە و لە ئاهەنگەکانی سەرساڵی نوێدا لە 21ی مارس دەستیان پێدەکرد و لە 1ی نیسان (پەڕیل) کۆتایی پێدەهات، خەڵکی دیاریان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ دەگۆڕیەوە.

بەڵام لە سەردەمی مەلیک چارلز لە ساڵی 1582 ئەمە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، کە تیایدا لە بری 1ی نیساندا رۆژی 1ی کانوونی دووەم کرایە سەری ساڵی نوێ، بەڵام ئەمە لەلایەن هەندێ لە دانیشوان رەتکراوەتەوە و بەرەنگاریان کردووە، هەربۆیە درۆزنەکان پێیانوایە لەو رۆژەوە درۆکردن دەستی پێکردووە و دواتر لە سەرتاسەری جیهان بڵاوبۆتەوە، چونکە لەوکاتەدا بەشێک لە خەڵکی پێیان وابووە، 1ی نیسان جەژنێکی درۆزنانەیە بۆ سەری ساڵی نوێدا، هەربۆیە لەو کاتەوەی ئاڵۆ گۆڕکردنی درۆ و درۆکردن دەستیان پێکردووە.

کاتێکیش سەری ساڵی نوێ گۆڕانکاری تێدا کرا، ئەوانەی لە یەکی نیسان (پەڕیل) یادی سەری ساڵی نوێیان دەکردەوە پێیان دەگوترا “قوربانیانی ئەپڕیل”.

بەشێکی دیکە لە توێژەران، ئەو رۆژە بۆ سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستی دەگێڕنەوە، کە لەو رۆژەدا کەسانی بێ تاوان و کەم عقل لە زیندان ئازاد کراون و نوێژیان بۆ کراوە. هاوکات هەندێکی دیکە پێیانوایە درۆی یەکی نیسان پەیوەندی بە میسۆلۆژیای رۆمانییەکانەوە هەیە و بەتایبەتی لە چیرۆکی خواوەندی سیریز و نەوەکەیدا هاتووە. هەروەها هەندێکی دیکەش ئەم رۆژی بە نەریتێکی هیندۆسییەکان دەبەستنەوە.

بەڵام رۆژی1ی نیسان (پەڕیل) لەلای هەندێک وڵاتانی ئەوروپایی پیرۆزە، بۆیە ئەو رۆژە لە رووی ئایینەوە لە لای ئیسپانییەکان رۆژێکی پیرۆزە، هەروەها لە ئەڵمانیادا رۆژی لە دایکبوونی پسمارک، سەرکردەی بەناوی بانگی ئەڵمانیایە، کە رۆڵێکی گەورەی لە یەکخستن و یەکێتی ئەڵمانیادا هەبوو

رووداو