لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دانیماركی ئاشكرایكرد خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین (D) یان تێدایه ڕه‌نگه چاره‌سه‌رێكی پزیشكی كاریگه‌ربێت بۆ دابه‌زاندنی فشاری به‌رزی خوێن.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا 112 كه‌س كه نه‌خۆشی به‌رزه فشاری خوێنیان هه‌بووه بۆماوه‌ی 20 هه‌فته ئه‌و خۆراكانه‌یان پێدراوه كه ڤیتامین (D) یان تێدایه‌و له‌ئاكامدا باری ته‌ندروستیان زۆر باشتر بووه.
نه‌خۆشی به‌رزه فشاری خوێن ساڵانه ده‌بێته هۆی مردنی 62 هه‌زار كه‌س له‌به‌ریتانیا، و زۆرجار جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ و دڵی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ڤیتامین (D) زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی له‌ش و پته‌وكردنی ئێسك و ددان و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆره‌وه دروستده‌بێت و هه‌روه‌ها ماسی و كه‌ره و شیر سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤیتامینه‌ن
خةندان