له‌گه‌ل گه‌یشتنی ته‌مه‌نیان بۆ ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تی زۆربه‌ی كچه‌كان ئاره‌زوو خۆلیای له‌ پێكردنی پێلاوی پاژنه‌ به‌رزن ، بۆیه‌ پزیشكه‌كان بۆ جارێكی تر هۆشداریه‌كی توند ده‌ده‌نه‌وه‌‌ ئافره‌تان له‌كاتی له‌ پێكردنی پێلاوی پاژنه‌ به‌رز .

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاگاداری ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆلیای له‌ پێكردنی ئه‌م جۆره‌ پێلاوه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ، به‌وه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی و تێكچوونی سه‌لامه‌تی بڕبڕه‌ی پشت ده‌بنه‌وه‌ .توێژه‌ران له‌ زانكۆی واشنتونی ئه‌مریكی ده‌لێن” زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێلاوی پاژنه‌ به‌رز له‌ پێده‌كه‌ن ، تووشی حاله‌تی ته‌ندروستی و كێشه‌ی پشت ئێشان ده‌بنه‌وه‌ . هه‌روه‌ها تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی بڕبڕه‌ی پشت ده‌بن . به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 73% ئافره‌تان له‌كاتی بونه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا پێلاوی پاژنه‌ به‌رز له‌پێده‌كه‌ن . جێ باسه‌ ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌زار ئافره‌تی ته‌مه‌ن نێوان 16 تا 40 ساڵی ئه‌نجام دراوه‌ ، كه‌ 89%یان ئاره‌زووی له‌ پێكردنی ئه‌م جۆره‌ پێلاوه‌یان نه‌بووه‌ ، وه‌ 80%یان تا ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی به‌رده‌وام ئاره‌زووی كڕینی پێلاوی پاژنه‌ به‌رزیان هه‌بووه‌ .

شيروانة