یاپ هارتسنی‌ هۆڵه‌ندی‌ داهێنه‌ری‌ بلوتوسه‌و له‌ته‌مه‌نی‌ 49 ساڵیدایه‌و له‌گوندی‌ ئیمێن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

ده‌ركه‌وتنی‌ بولتوس ساڵی‌ 1994 شۆڕشێكی‌ راسته‌قینه‌ بوو، ساڵی‌ 2010 زیاتر له‌دو ملیار ئامێر كه‌ به‌بلوتوس كاریان ده‌كرد له‌جیهاندا فرۆشران.
ناوی‌ بلوتوس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوی‌ پاشایه‌كی‌ دانیماركی‌ به‌ناوی‌ (هارۆلدی‌ یه‌كه‌م) كه‌ به‌هارۆلدی‌ ددان شین (بلوتوس) به‌ناوبانگ بوو. ئه‌م پاشایه‌ توانی‌ نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكانی‌ ئه‌سكه‌نده‌نافیا كۆبكاته‌وه‌و بلوتوسیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیا جیاجیاكان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ئه‌م ناوه‌ی‌ لێنراوه‌.
هارستن به‌ هۆی‌ ئه‌م داهێنانه‌وه‌ كاندیدكراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ چاوی‌ ئه‌وروپا. ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆماری‌ داهێنانه‌كانی‌ ئه‌وروپاوه‌ له‌مانگی‌ داهاتودا له‌ كۆپنهاگن ده‌درێته‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌.

ئاويزة