شووتی چەند مادەیەكی تێدایە كە هەمان كاریگەری ڤیاگرای هەیە لەسەر چالاككردن و فراوانكردنی سوڕی خوێن و زیادكردنی چالاكی سێكسی.

لێكۆلەران ئاماژە بەوە دەكەن كە مادەی ڤیۆی خۆراكی لە شووتیدا هەیە، كە لایكۆبین و بێتا كارۆتین و سترالینی تێدایە، پێكەوە هانی روودانی كارلێكی باش دەدەن لە لەشی مرۆڤدا. لێكۆلەران هەروەها دەڵێن ماددەی سترالین ئەو توانایەی هەیە سوڕی خوێن فراوان بكات، هەروەك چۆن ڤیاگرا دەیكات.

كاتێك كەسێك شووتی دەخوات، سترالین دەگۆڕێ بۆ ترشی ئەمینی ئارگنین، ئەویش سوڕی خوێن چالاكدەكات و كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدەكات.

جیاوازی شووتی لەگەڵ ڤیاگرا ئەوەیە، وەك ئەو تەنیا تاكە ئەندامێكی لەش چالاك ناكات، بەڵكو سوڕی خوێن بەگشتی بەهێز دەكات بەبێ روودانی هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی.

زانایان رێژەیەكی گەورەی ماددەی سترالینیان لە توێكڵی شووتیدا دۆزیوەتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی توێكڵی شووتی لەگەڵ كڕۆكەكەیدا ناخورێ، بۆیە زانایان دەیانەوێ لە توێكڵی شووتی ماددەی سترالین بە خەستییەكی بەرز بەرهەمبێنن.

93%ی پێكهاتەی شووتی ئاوە، ئەوەش لەش لە وشكبوونەوەی وەرزی هاوین دەپارێزێ، لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكیش ئاماژە بەوە دەدات میوەی هاوینەی شووتی ماددەیەكی تێدایە هەمان كاریگەری حەبی ڤیاگرای هەیە، كە پیاوان بۆ لاوازی سێكسی بەكاریدێنن.

لێكۆلینەوەكە لەلایەن سەنتەری باشكردنی سەوزەو میوەی سەر بە زانكۆی تێكساسەوە ئەنجامدراوەو ئاشكرایكردووە مادەی سروشتی لەنێو شووتیدا هەیە كە بۆ تەندروستی خێزان گرنگە، لەوانەش لیكۆبین و بێتا كارۆتین.

هەروەها لێكۆلێنەوەكە ئاشكراشیكردووە لە بەشی دەرەوەی شووتیدا سترالین هەیە، ئەویش بە یارمەتی ترشە ئەمینیەكان كاریگەری باشی دەبێ لەسەر دڵ و سوڕی خوێن، هەروەها پارێزگاریش لە توانای كۆئەندامی بەرگری دەكات.

پرۆتیـــــــن 0.5%، چەورییـــەكان 0.2%، هەروەها كاربۆهێدرایت 6.9%ی پێكهاتەكانی شووتــــــــین و 21 گەرمــۆكەی خۆراكی بە لەش دەبەخشن.

وەزارەتــــــــی كشتوكاڵی ئەمریكی بەهۆی لێكۆڵینەوەیەكەوە هۆشداریدا لە خواردنی شووتی كاتێك لە پلەی گەرمی زۆر نزمدا هەڵگیرابێ، ئەویش بەهۆی ئەوەی زۆربەی بەها خۆراكییەكانی خۆی لەدەستدەدات، بۆیە واباشترە لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت.

دەشڵێن واباشترە لەكاتی كڕینی شووتیدا دەستی پێدا بكێشرێت و ئەگەر دەنگێكی كپی لێوەهات ئەوە نیشانەی ئەوەیە ناوەكەی نەبووەتە ئاو و بەرهەمێكی سووری بە لەزەتی تێدایە.

رووداو