سایتی “گیونس وۆرد” بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ژنێكی 54 ساڵانی چینی وه‌ك قژدرێژترین ژنی جیهان ناوی له‌ كتێبی “گینس”دا تۆمار ده‌كرێ.

ئه‌م ژنه‌ كه‌ ناوی “زی كویپی”یه‌ له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه‌ قژی نه‌بڕوه‌ته‌وه‌و ئێستا درێژی قژی 5.6 مه‌تره‌. كویپی ده‌ڵێ كه‌ زۆر خزمه‌تی قژی ده‌كا و له‌ كاتی رۆیشتیشدا نه‌فه‌رێك یارمه‌تی ده‌دات و قژی بۆ هه‌ڵده‌گرێ.

NRT