پێلڤین بولگاک شارەزا لە زیندەوەرناسی و جوانکاریی، باسی میوەکانیی ئەم وەرزەمان بۆ دەکات و سوودە سەرسوڕهێنەرەکانیمان بۆ ڕوون دەکاتەوە.

شیلک: ڤیتامینA,B,C, و کالیسیۆم وئاسن وفۆلیک ئەسیدی تێدایە کە بۆ خوێن باشە،هەروەها بڕێکی زۆر کانزا و ڕیشاڵی تیَدایە. تێکەڵکردنی شیلک لەگەڵ ئاوو غەرغەرەپێکردنی دەبێتە هۆی پاراستنی دەم و ددان لە خراپبوون.

هەڵووژە: وزەو هێز دەدات بە جەستە، بۆ کەمخوێنی باشەوئیشتیها دەکاتەوەو یارمه‌تی هەرسکردن دەدات. دەبێتە یارماتیدەر بۆ کردنەدەرەوەی ماده‌ زیانباخشەکان لە جەستە، بۆ رۆماتیزما باشە، ڤیتامینەکانی C,B ،فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و ماگنیسیۆمی تیَدایە.

ئاڤۆکادۆ:ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی,E A,B,C تێدایە،هەروەها پۆتاسیۆمیشی تیدایە،سەرەڕای بونی مادەی کۆلۆجین کە دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە پیربوون.

چوالە: ڤیتامینەکانی A,E و پرۆتین و ئاسن و فسفۆری تێدایە و بڕێك چەوری تێدایە،هەروەها دەوڵەمەندیشە بە مادە دژە ئۆکسیدەکان. هەموو ڕۆژێ خواردنی مشتێک چوالە پێداویسییەکانی ڕۆژانەت پڕ دەکاتەوەو لە زۆرێک لە شێر پەنجە ترسناکەکان بە دوورت دەگرێت. دەبێتە هۆی چاكکردنەوەی کۆ ئەندامی دەمارو پاراستن لە نەخۆشیەکانی سینگ و پێشگر دەبێت لە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلەو کۆئەندامی میز. هەروەها دەبێتە هۆی زیادکردنی شیر لە ئافرەتی دووگیاندا و یارمەتی زوو گەشەکردنی منداڵی شیرەخۆرە دەدات.

هه‌روه‌ها کۆلسترٶل کەم دەکاتەوە‌و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی %٥٠، ڕێگرە لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان وپه‌ستانی خویَنیش کەم دەکاتەوە.

خةندان