له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها خانه‌ له‌مێشكی مرۆڤه‌كاندا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و خانانه‌ له‌و جۆرانه‌ن، كه‌ له‌ناوچوون هه‌رگیز جارێكتر دروست نابنه‌وه‌و هیچ خانه‌یه‌كیتریش جێگایان ناگرێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كان ئاگاداربن له‌و چه‌ند خووه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆكار بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌:
نه‌خواردنی نانی به‌یانی
ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن ئاستی شه‌كر له‌له‌شیاندا نزم ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌می بڕی خۆراكی مێشك و له‌كاركه‌وتنی خانه‌كانی مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
زۆرخواردن
زۆر خواردنی مرۆڤ ده‌بێته‌ هۆی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كانی مێشك و توانای مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌.
جگه‌ره‌كێشان
ئه‌م خووه‌ش، هۆكاره‌ بۆ چوونه‌وه‌یه‌ك و گرژبوونی مێشك و تووشبوون به‌ نه‌خۆشی(زه‌هایمه‌ر).
خواردنی شه‌كرو شیرینی زۆر
خواردنی شیرینی زۆر رێگه‌ له‌مژینی پرۆتین ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی به‌دخۆراكیی و كارده‌كاته‌ سه‌ر گه‌شه‌كردنی مێشك.
پیسبوونی هه‌وا
مێشك ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته‌یه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین بڕی ئۆكسجین به‌كارده‌بات، هه‌ڵمژینی هه‌وای پیسیش بڕی ئۆكسجینه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ بۆ مێشك و ده‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی.
خه‌وتنی كه‌م
خه‌وتن یاریده‌ی مێشك ده‌دات پشوو بدات، بۆیه‌ بێبه‌شكردنی له‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و بڕه‌ خه‌وه‌ی كه‌ پێویستێتی مردنی خانه‌كانی مێشك خێراتر ده‌كات.
داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی خه‌وتندا
داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی خه‌ودا، كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن زیاد ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌ی ئۆكسجین كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش زیان به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.
كه‌میی بیركردنه‌وه‌و وروژاندنی مێشك
بیركردنه‌وه‌ باشترین رێگه‌یه‌ بۆ مه‌شقپێكردنی مێشی مرۆڤ، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌میی بیركردنه‌وه‌ مێشك پووت ده‌كات و ده‌یپووكێنێته‌وه‌.
ماندووكردنی مێشك
كاركردنی زۆرو خوێندنه‌وه‌ له‌كاتی نه‌خۆشییدا، كاریگه‌ریی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت.
كه‌مدوویی
که‌مدوویی یه‌کێکه‌ له‌خووه‌ خراپه‌کان، له‌کاتێکدا گفتوگۆی عه‌قڵیی و وتووێژ و قسه‌كردن توانای مێشك به‌رزده‌كاته‌وه‌ مێشك ده‌جووڵێنێت و گه‌شه‌ی پێده‌دات.
ئاژانسه‌كان

كوردستانى نوئ