شێ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش هه‌یه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ شێ ده‌بێته‌ هۆی‌ رێگرتن له‌به‌رده‌م له‌شدا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌رمی‌ و ده‌رنه‌دانی‌ عاره‌ق، به‌دوایدا گه‌رمێكی‌ زۆر له‌له‌شدا ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ چه‌ندجار زیاتر كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌رمبوونی‌ جه‌سته‌.

له‌كاتی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ شێ، خوێنبه‌ره‌كانی‌ له‌شی‌ فراوان ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر سوری‌ خوێن. چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ مرۆڤه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌: سه‌رئێشه‌، تێكچوونی‌ ترپه‌كانی‌ دڵ‌، و هه‌ستكردن به‌په‌رێشانی‌‌و لاوازی. له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵاوسانی‌ چاو له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ كێشه‌ی‌ گورچیله‌یان. ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی‌ نه‌هێشتنی‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئاوی‌ زیاده‌ی‌ له‌ش به‌هۆی‌ عاره‌قكردنه‌وه‌ی‌ ئاساییه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش مادده‌ی‌ ئادریناڵین ده‌رده‌رێته‌ خوێنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر په‌ستانی‌ خوێن.

چاره‌سه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه‌  دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ كه‌ شێ زۆری‌ تێداییه‌، خۆشتن، چونكه‌ ئه‌و ده‌رچانه‌ی‌ كه‌ عاره‌ق رژێنه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ ده‌ردانی‌ ئاوه‌ زیاده‌كه‌ی‌ له‌ش به‌باشی‌ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌و گه‌رمییه‌ عه‌مباركراوه‌ی‌ ناو له‌شت ده‌رده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌. خواردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ زۆر له‌ ئاو بۆ جێكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بره‌ ئاوه‌یی‌ له‌ش له‌ده‌ستیداوه‌ به‌هۆی‌ گه‌رمییه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ چالاككردنه‌وه‌ی‌ له‌ش، خواردنی‌ سه‌وزه‌وات، خواردنی‌ مێوه‌ رێگاچاره‌ییه‌، كه‌ یارمه‌تی‌ جه‌سته‌مان ده‌دات له‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌رمی‌ له‌ش.

هاولاتى