ۆرن ئەوانەی ئارەزووی بەخشینی خوێن دەكەن لەپێناو یارمەتیدان و رزگاركردنی ژیانی خەڵكی دیكە، بەڵام سڵی لێدەكەنەوەو لەوە دەترسێن زیانی بۆ ئەوان هەبێ یان تووشی لەهۆشخۆچوون ببن لەكاتی بەخشینی خوێنەكەدا.

رۆلاند كارڵ سەرۆكی پەیمانگەی پزیشكی گواستنەوەی خوێن لە سەنتەری بەخشینی خوێنی سەر بە ریكخراوی خاچی سووری نێوەدەوڵەتی لە بەرلین دەڵێ “ئەوە هەرگیز بیانوو نییە بۆ نەبەخشینی خوێن، تەنها بەشێكی كەم لە خوێنی ئەو كەسە وەردەگیرێ كە بەهیچ شێوەیەك تووشی مەترسی ناكات”.

كارل ئاماژەی بەوەشدا لەشی مرۆڤ دەتوانێ بەرگەی چالاكی بەخشینی خوێن بگرێت ئەگەر هاتوو بەخشینەكە 500 ملیلتر بوو.

خوێن بەخشین زیانی نییە

لە لایەكی دیكەشەوە كارڵ گوتی “پێویستە لەسەر ئەو كەسەی خوێن دەبەخشێ زۆر بیر نەكاتەوە لەوەی چۆن خوێنە بەخشراوەكە لە لەشیدا دروستدەبێتەوە”.

سەبارەت بە دروستبوونی ترس لە تەماشاكردنی ئەو خوێنەی لە لەشی كەسێكەوە بۆ بوتڵی خوێن دەگوازرێتەوە، كارڵ ئامۆژگاری تەماشانەكردنی چالاكییەكەی كرد.

لەبارەی ئەو شتانەی پەیوەندییان بە لەشی مرۆڤەوە هەیەو كاریگەریان دەبێ لەسەر ئەو كەسانەی خوێن دەبەخشن، كارڵ گوتی ئەو حاڵەتەی خوێنبەخشەرەكەی تێیدایە رۆڵێكی گرنگ دەبینێ لەسەر تەواوی چالاكی بەخشینی خوێنەكە، بۆ نموونە لەشی مرۆڤ كاریگەری زیاتری دەكەوێتە سەر ئەگەر پلەی گەرمی بەرزبوو لەو شوێنەدا، یان ئەگەر كەسێك خوێن ببەخشێ و پێش ئەوە شلەمەنی زۆری نەخواردبێتەوە.

كارڵ ئامۆژگاری ئەو كەسانەی كرد كە خوێن دەبەخشن بە خواردنەوەی دوو كوپ چا یان ئاو یان ئاوی میوە كاژێرێك یان نیو كاژێر پێش بەخشینی خوێنەكە، سەرۆكی پەیمانگەی پزیشكی بەخشینی خوێن هۆشداریشیدا لە نەخواردنەوەی شیر پێش چالاكی بەخشینی خوێن و گوتی “شیر كاریگەری خراپی دەبێ لەسەر جۆری خوێنە وەرگیراوەكە”.

رووداو