له‌دونیادا زۆر هۆكار هه‌ن كه‌ هاوسه‌ره‌كان گیرۆده‌ ده‌بن پێوه‌ی ، یاخود به‌جۆرێك بێزاریان ده‌كات ، به‌تایه‌بت له‌كاتی خه‌وتن دا .

پرخه‌ پرخی پیاوان یاخود زۆر جموجۆل كردن له‌كاتی خه‌ودا ، ده‌بێته‌ هۆی بێزار كردنی لایه‌نی دووه‌م و به‌هۆی ئه‌وبێزار بونه‌وه‌ لێك جیابونه‌وه‌ له‌كاتی خه‌وتندا روو ئه‌دات و لیك دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌كاتی خه‌وتندا زیانی جه‌سته‌یی و ده‌رونی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت .

به‌لام له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكی دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ، ئامۆژگاریه‌كیان بۆ خێزانداره‌كان بلاوكرده‌وه‌ كه‌ : —

سه‌ره‌رای ئه‌و حاله‌تانه‌ی باسكران كه‌له‌كاتی خه‌وتن دا لایه‌نێكیان هه‌ست به‌بێزاری ده‌كات ، به‌لام پێویسته‌ هه‌میشه‌ هاوسه‌ره‌كان پێكه‌وه‌ بخه‌ون‌ ، چونكه‌ هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ خه‌وتنی هاوسه‌ره‌كان سۆز و خۆشه‌ویستی زیاد ئه‌كات و بۆته‌ندروستی مرۆڤه‌كان زۆر به‌سووده‌ .

زاناكان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كاتێك هاوسه‌ره‌كان له‌ئامێزی یه‌كتردا ده‌خه‌ون هۆرمۆنی ( بیتسبرج ) له‌ له‌شی مۆرڤ دا كه‌م ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ر دا هۆرمۆنی ( الكورتیزول ) زیاد ئه‌كات ،  زۆربونی هۆرمۆنی یه‌كه‌م ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی و هه‌وكردن ( ئیلتهاب ) له‌ له‌شدا هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌رونی ، به‌لام زۆر بوونی هۆرمۆنی دووه‌م ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونی ئاسوده‌یی و هه‌ست كردن به‌ ئارامی و هه‌روه‌ها به‌هێز بوونی خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا .

ئاويزة