هه‌میشه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ زانستی و پزیشكیه‌كاندا به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌ سووده‌كانی شیری دایك ده‌كرێت .

تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ كه‌له‌ زانكۆی ( دنوب كارۆلینا ) ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌و راسته‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ شیری دایك به‌هێزترین دژه‌ ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز ی تێدایه‌ .

به‌پێی راپۆرته‌ هه‌والێكی گۆڤاری ( plos pathogen hiv )  بلاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شیری دایك سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه‌ بۆ مندال و ته‌ندروسته‌ و گه‌شه‌ی مندال زیاد ئه‌كات ، هاوكات له‌ زانكۆی ( دنوب كارۆلینا ) سودێكی تری  شیری دایك ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئه‌و مندالانه‌ی شیری سروشتی دایكیان ده‌خۆن دژه‌ ڤایرۆسێكی به‌هێز له‌ نه‌خۆشی ئایدز وه‌رده‌گرن .

توێژینه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ 44% ی ئه‌و دایكانه‌ی گیرۆده‌ی نه‌خۆشی ئایدزن منداله‌ تازه‌ له‌دایك بوه‌كانیشیان هه‌لگری هه‌مان ڤایرۆسن .

وه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ ، لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر ( مشك ) كراوه‌ كه‌ چه‌ندین لێكۆلینه‌وه‌ی پزیشكی له‌سه‌ر ( مشك ) ئه‌نجام ئه‌درێت .

له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆره‌ ( ئه‌نجیلا واهیل ) كه‌ لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌ ئه‌لێت : هه‌میشه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌ سوده‌كانی شیری سروشتی ( دایك ) كراوه‌ بۆ مندال ، به‌لام به‌م توێژینه‌وه‌یه‌ سه‌لمێنرا كه‌ شیری دایك كاتێك ده‌درێت به‌ منداڵی ساوا دژه‌ ڤایرۆسێكی به‌هێز له‌گیانی ئه‌و منداڵه‌دا دروست ده‌كات .

جێگه‌ی ئاماژه‌بۆ كردنه‌ نه‌خۆشی ئایدز یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بلاو بۆته‌وه‌ و هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر ژیانی مۆرڤایه‌تی

ئاوازة