بۆ هه‌بوونی له‌شێکی ته‌ندروست و دوور له‌ نه‌خۆشی، پێویسته‌ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی که‌ ده‌یخۆیت مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تێدا بێت و دووربن له‌ هه‌ر کێشه‌یه‌ک، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵ نابێت هیچ گومانێکیشیان له‌سه‌ر بێت، چونکه‌ له‌ ڕووی جه‌سته‌یی ‌و سیسته‌می به‌رگریی له‌شه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی گه‌شه‌یان نه‌کردووه‌ و زۆر خێراتر له‌ که‌سانی ئاسایی تووشی نه‌خۆشی و ژه‌هراویبوون ده‌بن.

ئه‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ بریتین له‌ پێنج خراپترین خۆراک بۆ منداڵ، که‌ کێشه‌ی زۆریان بۆ دروست ده‌کات :

1 – خواردنه‌وه‌ی قاوه‌: له‌ منداڵدا ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌کات و کێشه‌ی که‌مخه‌ویی دروستده‌کات، هه‌روه‌ها هۆکارێکی سه‌ره‌کییه‌ بۆ زه‌ردبوونی ددان.

2 – خواردنی نه‌سته‌له ‌: ڕێژه‌ی کۆلستڕۆڵی زیانبه‌خش له‌ خوێندا زیاد ده‌کات و کێشه‌ی ئالوده‌بوونیشی هه‌یه‌ .

3 – خواردنی به‌ستوو : ئه‌م جۆره خواردنانه پاش ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ ژێر پله‌یه‌کی جێگیری ژێر سفره‌وه‌ داده‌نرێن و پاشانیش ده‌توێنه‌وه‌ تووشی له‌ده‌ستدانی ماده‌ خۆراکیه‌کانیان ده‌بن و هه‌ندێک جار بۆ مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌گۆڕدرێن ، ئه‌م خواردنانه‌ بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ زیانیان زۆر زیاتره‌ له‌ سو‌ود .

4 – گه‌نمه‌شامی : ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ چه‌وری تێر (saturated fat) ی تێدایه‌ و‌ ڕێژه‌ی توشبوون به‌ قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌کات ، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا زیان به‌ خانه‌کانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و پاش ماوه‌یه‌ک توشی ئه‌گه‌ری ناچالاکییان ده‌کات .

5 – قارچک : چه‌ند جۆرێکی دیاریکراو له‌ قارچک بۆ خواردن ده‌شێت و ئه‌وانی دیکه‌ یان ژه‌هراوین و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی که‌سانی ئاسایی دروستده‌که‌ن یاخود که‌سه‌که‌ تووشی ژه‌هراویبوونی گه‌ده و ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی لاشه‌یان‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ منداڵ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌گه‌ر نه‌خورێت زۆر باشتر ده‌بێت.

خةندان