رۆژوو له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكی باڵغی عاقل پێویسته‌، شێت ومنداڵ له‌سه‌ریان پێویست نییه‌.. چونكه‌ ئه‌وانه‌ هیچ ته‌كلیفێكی شه‌رعیان له‌سه‌ر نییه‌، ئه‌وه‌ته‌ پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:”رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ عَنِ الْمَجْنُونِ الْمَغْلُوبِ عَلَى عَقْلِهِ حَتىَ يَفیقَ، وَعَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ ، وَعَنِ الصَّبِيِّ حَتَّى يَحْتَلِمَ”(أخرجه أبو داود وانسائي عن علي).

واته‌: سێ تاقم ته‌كلیفیان له‌سه‌ر نییه‌: شێت تا چاك ده‌بێته‌وه‌، نوستوو تابه‌ ئاگادێته‌وه‌، و منداڵ تا باڵغ ئه‌بێت و پێده‌گات..

 روونكردنه‌وه‌:

ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه‌ منداڵ هه‌رچه‌ند رۆژووی له‌سه‌ر پێویست نییه‌، به‌لاَم ئه‌بێ دایك وباوكی یا كه‌سوكاری بۆ رۆژووگرتن هانی بده‌ن و لای شیرین و خۆشه‌ویست بكه‌ن، و فه‌رمانیشیان پێبكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ توانایانا هه‌بوو، تا له‌منداڵیه‌وه‌ له‌ته‌كیا رابێن، به‌ڵگه‌شمان ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ كه‌ خاتوو روبه‌ییعی كچی موعه‌ووه‌ز فه‌رموویه‌تی‌:”أرسَل رَسُولُ اللهِ-صبِیحَه‌َ عَاشُورَاءَ- إلى قُرَىَ الأنْصار: مَنْ كانَ أصبَحَ صائمًا فلْیُتِمَّ صومهُ، ومَنْ كانَ أصبَحَ مُفْطِرًا فلْیُتِمَّ بَقِيَه‌َ يَوْمِهِ” فَكنَّا نَصومُهُ بَعْدَ ذلِكَ، وَنُصوِّمُ صبْيَانَنَا الصغَار مِنْهُمْ، ونَذهبُ إلىَ المَسْجدِ فنَجْعَلُ لهمُ اللعْبه‌َ مِنَ العِهْنِ ،فَإذا بَكىَ أحَدُهمْ مِنَ الطعَامِ أعْطیْناهُ إيَاهُ، حَتَّىَ يَكونَ عِنْدَ الإفْطَارِ “( )

پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌به‌ره‌به‌یانی عاشوورادا فه‌رمانی بۆ ئاواییه‌كانی ئه‌نصار نارد:” ئه‌وه‌ی شه‌وێ نێتی هێناوه‌و به‌ ڕۆژوو بووه‌ با له‌ رۆژووه‌كه‌یا به‌رده‌وام بێ، و ئه‌وه‌ش نێتی نه‌هێناوه‌ با تا ئێواره‌ به‌ڕۆژووبێ وهیچ نه‌خوات”، ئه‌م ئه‌سحابه‌یه‌ ده‌فه‌رموێ: ئیتر ئێمه‌ له‌و كاته‌وه‌ به‌ڕۆژوو ئه‌بووین و منداڵه‌كانیشمان فێرئه‌كرد كه‌ به‌ڕۆژووبن، و له‌ته‌ك خۆمانا بۆ مزگه‌وتمان ئه‌بردن، و یاریمان له‌خوری بۆ دروست ئه‌كردن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له‌برسا بگریایه‌ خواردنمان پێئه‌دا، تاكاتی به‌ربانگ

 payam tv